بۆ بەدبەختیی دیموكراسی!
بۆ بەدبەختیی دیموكراسی! ‌ 20/3/2017
رێبین محەمەد
دیموكراسی لەم سەردەمەی مرۆڤایەتیدا، پاش جەنگ و وێرانكاری و كوژرانی ملیۆنان خەڵك و وێرانبوونی بەشێكی زۆری شارستانێتی مرۆڤایەتی و پاش دوو جەنگی گەورەی جیهانی و سەدان هەزار جەنگی ناوخۆیی و هەرێمی و جەنگی پەنجا ساڵەی ساردی نێوان هەردوو جەمسەری زەوی، گەیشتنە ئەو بڕوایەی ئیدی پێوستمان بە شەڕی دی نابێت، بۆیە دیموكراسی، بە باشترین بژاردە دانراوە، لەگەڵ ئەوەی كە رەخنەی لەسەر هەیە. 
ئەگەر دەوڵەتانی جیهان دیموكراسی پەیڕەو بكەن، ببنە سستمی دیموكراسی، خۆكردانە، جیهان یان بڵێین سستمی پەیوندی نێودەوڵەتی لە سیستمێكی شەڕ و ململانێی توندەوە دەگۆڕێت بۆ سستمێكی پێكەوە گونجاو  و توانای مامەڵەكردنێكی سیاسیانەی دوور لە جەنگ، یان ئەگەر جەنگیش روو بدات، ئەوا لە دەستی تاكە كەس و هەوای ئەو نابێت بەڵكو بە چەند دەزگای نیشتمان سوودەكانی جەنگ و ئاشتی بەراورد دەكەن، پێش ئەوەی بڕۆنە ناو شەڕەكەوە، بە هەر حاڵ، جەنگ كەمترین شانسی هەیە لە سستمی دیموكراسیدا. 
رەنگە لەم كاتەدا بابەتێكی وەها كەمتر جێگەی سەرنج بێت لە كوردستان، كە هاووڵاتیان، ئاستی پێویستیەكانیان دابەزیووە بۆ دابنیكردنی قووتی رۆژانە و ئامادەكردنی ژەمێك خواردن بۆ سەر سفرەی منداڵەكانیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نابێت ئەو پرۆسانەی لە خواردن پێویستترن بۆ رێكخستنەوەی سستمی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و چارەسەری بنەڕەتی كێشە سەرەكی و گەورەكانن، فەرامۆش بكرێن، هەر كێشە بنەڕەتیەكان وایان كردووە ئەمڕۆ ئێمە بكەوینە ناو گۆماوی قەیرانە زۆرەكانی كوردستانەوە و بە شێوازێكی داهاتووی دیار نییە چی بەسەر دێت. 
لە كاتی دابەزینی ئاستی بژێوی كۆمەڵگە و خێزانەكاندا، ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری تاك دادەبەزێت،  ژمارەیەكی زۆر منداڵ لە خێزانێكدا كۆدەبێتەوە بێ ئەوەی وەك پێویست فێر بكرێت و پەروەردە بكرێت،  رەنگدانەوەی لەسەر كۆمەڵگە نەرێنی دەبێت و كۆمەڵگەیەكی دواكەوتوو، بەرەو نەخوێندەواری و خورافیات هەنگا و دەنێت و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ دەیەكانی رابردوو، وەلائی نیشتمانی دەبێتە وەلائی خێڵەكی و كەسی...تاد، ئەوەش پرۆسەكە هێندەی تر دوا دەخاتەوە، هاووڵاتیانی هەرێم هێشتا متمانەیان بە دامەزراوەكانی حكومەت و پەرلەمان و یاسا، دروست نەبوو بوو، ئەم گورزە گەورە جەرگبڕەی بەركەوت، رەنگە تا 20ساڵی تر نەگاتەوە ئەو ئاستەی سێ یان چوار ساڵی پێش ئێستا، ئەگەر سەرنجێك بدەینە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە بۆ لای سیمبولە، خێڵەكی و ئاینی و هەتا خورافییەكانی سەدەی رابردووش، ئەوەش مانای لاوازبوونی متمانەیە بە دامەزراوەكان.  
هەرچەندە لە دوو دەیەی پێشتر كوردستان گەشەیەكی كەمی كردبوو بۆ گەشەكردنی كۆمەڵایەتی و هۆشیار بوونەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا بەڵام ئێستا، بە هۆی ناهەمواریی ژیانەوە گەشەكردنەكە وەستاوە یان بڵێین زۆر سست بووە، دەرئەنجامێكی نەرێنی دروست كردووە. 
بۆیە لە بەدبەختی گەلی كورد و پرۆسە دیموكراسییەكەی، پێش ئەوەی پرۆسەی بە دیموكراسی كردنی كۆمەڵگە پێش ئەوەی لە دایك بێت، لە رەحمی دایكیدا گەشەی وەستێنراو، دەیان ساڵ دواخرا، ئەمەش مژدەیەكی خۆشە بۆ كەسێك یان پارتێك بیەوێت خۆی لە رێگەی نادیموكراسی بوون و ناشەرعی بوونەوە خۆی بەهێز بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7302
29/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماتادۆرو مانشافت یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن 29/6/2017
‌ ئه‌ڵمانیا و مه‌كسیك ركابه‌ریی له‌سه‌ر یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن 29/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP