سه‌رۆکی کۆریای باشوور داوای لێبـووردنی کرد
سه‌رۆکی کۆریای باشوور داوای لێبـووردنی کرد ‌ 20/3/2017
ئامادەكردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت

له‌پاش لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووری کۆریای باشووره‌وه‌، باک جون های،کۆشكی شینی به‌جێهێشت و داوای لێبوردنی له‌ هه‌وادارانی کرد. 

داوای لێبووردنی کرد
له‌پاش به‌جێهێشتنی کۆشكی سه‌رۆک کۆمار  و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵی خۆی، ‌ سه‌دان که‌س له‌هه‌وادارانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا کۆبووبونه‌وه‌، باک جون های رایگه‌یاند: داوای لێبوردن ده‌که‌م، چونکه‌ نه‌متوانی کاتی ولایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی خۆم ته‌واوبکه‌. وتیشی: ڕۆژێک دێت  هه‌قیقه‌ته‌کان ده‌ره‌که‌ون، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ش کاتی زۆری ده‌وێت.

لەسەر گه‌نده‌ڵی‌ لابرا
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ باک جون های  ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌و  یه‌که‌مین ژنی سه‌رۆک کۆمار بوو، که‌دواتر دادگای ده‌ستووری به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی لایبرد. پێشتر  باک جون های تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، که‌ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌گه‌نده‌ڵی، به‌تایبه‌تی کاتێک تشوی سونی هاورێی ، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، که‌فشاری بۆسه‌ر کۆمهڵێک کۆمپانیای گه‌وره‌ی کۆریای باشوور هێناوه‌، تاوه‌کو بڕی 70 ملیۆن دۆلار بدده‌نه‌ چه‌ند ده‌زگایه‌کی ئابووری که‌ خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات. 

هه‌موو پارێزبه‌ندییه‌کی لێده‌ستێنرێته‌وه‌
به‌پێی ده‌ستووری کۆریای باشوور، باک جون های له‌پاش لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهۆک کۆماری، هه‌موو پارێزبه‌ندییه‌کی یاسایی لێ ده‌سێنرێته‌وه‌، تاکه‌ شت که‌ بۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کان پارێزگاری شه‌خسی بکه‌ن. 
یاساو دیموکراسی له‌که‌دار کردووه‌
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لی جونگ سه‌رۆکی دادگای ده‌ستووری که‌ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعییه‌ له‌ کۆریای باشوور، به‌ ئاژانسی « یونهاب» ی  کۆریای باشووری راگه‌یاند: سه‌رۆک کۆمار، سووکایه‌تی زۆری به‌ رۆحی دیموکراسی و سه‌روه‌ری یاسای کردووه‌.

رۆژێکی نوێیه‌ بۆ کۆریای باشوور
له‌پاش وازهێنانی باک جون های، ئۆپۆزسیۆن  ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژردان کرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ مون جای ئاین، که‌ گه‌وره‌ترین شانسی سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌لبژاردنه‌کاندا هه‌یه‌، له‌ کۆبو‌نه‌وه‌‌یه‌کدا رایگه‌یاند: له‌پاش گۆڕینی رژێم ،کۆریای باشوور مێژوویه‌کی نوێی تۆمار کرد. وتیشی» پێویسته‌ هه‌موومان پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین، بۆئه‌وه‌ی سه‌ر‌که‌وتنی ته‌واوه‌تی تۆمار بکه‌ین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ وابڕیاره‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بکرێت. 
ناوچه‌که‌ کێشه‌ی زۆری تێدایه‌
له‌کاتێکدا نیمچه‌ دوورگه‌ی کۆریا و ناوچه‌که‌ رووبه‌ڕوی و گرژیی و ئاڵۆزی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌،  به‌تایبه‌تی له‌پاش تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی بالیسیتی له‌لایه‌ن کۆریای باکووره‌وه، بوونی پشێویی و نائارامیش  له‌ کۆریای باشوور، هێنده‌ی تر باری ناوچه‌که‌ی خراپتر کردووه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7302
29/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماتادۆرو مانشافت یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن 29/6/2017
‌ ئه‌ڵمانیا و مه‌كسیك ركابه‌ریی له‌سه‌ر یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن 29/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP