پیرۆزە نەورۆز
پیرۆزە نەورۆز ‌ کوردستانی نوێ‌ 20/3/2017
نه‌ورۆزی راپه‌ڕین‌و نه‌ورۆزی رزگاری كه‌ركوك، تاجی راپه‌ڕینه‌كان، له‌ گه‌لی كوردستان پیرۆزبێت، له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستانی سه‌رتاسه‌ر‌و له‌ هه‌موو نه‌ورۆزدۆستانی جیهان پیرۆزبێت.
نه‌ورۆزی مژده‌ی لابردنی سته‌م‌و دیكتاتۆری، تیرۆرو داگیركاری، له‌ هه‌موو ئازادیخوازان پیرۆزبێت. رۆژه‌كه‌ی مژده‌بێت بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر، بڵێسه‌كه‌ی رێی خه‌باتی ئاینده‌ی گه‌ل رۆشن بكاته‌وه‌، گه‌رماییه‌كه‌ی دڵگه‌رمی به‌ لاوانی كورده‌واری‌و كچان‌و كوڕانی كوردستان ببه‌خشێت تا په‌یوه‌ستی وێستگه‌ تازه‌كانی كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخوازبن، خۆشییه‌كه‌ی بزه‌ی سه‌ر لێوی منداڵان بكاته‌ تابلۆیه‌كی هه‌میشه‌یی ژیان، مانا نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی تینو تاو بخاته‌ دڵی تێكۆشه‌رانی كورده‌وه‌ كه‌ چه‌قبه‌ستوویی ئه‌مڕۆ تێپه‌ڕێنن‌و ده‌ستپێشخه‌ر‌و نه‌به‌زبن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان، مانا شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی سه‌بری شۆڕشگێڕی به‌ میلله‌ته‌كه‌مان ببه‌خشێ تا ته‌نگژه‌ی گوزه‌ران‌و ژیان وه‌ك وێستگه‌یه‌كی كورت بێت له‌ناو كاروانێكی دوورو درێژی روو له‌ ئاینده‌دا، داستانه‌كه‌ی ئیلهام به‌خشی كوردایه‌تی راسته‌قینه‌‌و پێشكه‌وتنخواز‌و دیموكراتخواز بێت تا كاروانی مافی چاره‌نووس‌و سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی، ئه‌مما سه‌ربه‌خۆییه‌كی راسته‌قینه‌ی به‌ ناوه‌ڕۆك، سه‌ربخه‌ن. بۆنی به‌هار‌و بارانی بوژاندنه‌وه‌ی سه‌وزی سه‌بووری به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ببه‌خشێت‌و دیمه‌نی گڵكۆی به‌رز‌و پاكی رۆڵه‌كانیان به‌ ره‌نگی نێرگز‌و گوڵاڵه‌ بڕازێنێته‌وه‌، له‌ناو ئه‌و هیوا‌و ئاواتانه‌شدا كه‌ بێنه‌دی، نه‌ورۆز له‌ مامی كوردانیش پیرۆزبێت كه‌ ته‌مه‌نی دوورودرێژی خه‌باتی ته‌رخانی ئه‌و هیواو ئاواتانه‌ی  سه‌ره‌وه‌ن، له‌ سه‌رۆك مام جه‌لال‌و له‌هه‌موو تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی‌و هه‌موو حزبه‌كانی كوردایه‌تی له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پیرۆزبێت.
 له‌ تۆش خوێنه‌ری ئه‌و پیرۆزباییه‌‌و خوێنه‌رانی (كوردستانی نوێ)، پیرۆزبێت.
 تا ئومێدی دیدار، له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا، ئه‌و ژماره‌ نه‌ورۆزانه‌یه‌ دیاریی وه‌فاداری هاوبه‌شمان بێت به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP