مه‌راسیمی واژۆكردن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعره‌كه‌ی شه‌هید به‌رزان عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
مه‌راسیمی واژۆكردن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعره‌كه‌ی شه‌هید به‌رزان عوسمان به‌ڕێوه‌چوو ‌ 16/5/2017
ئا: كه‌نار قاسم
سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی  11/5/2017، له‌چایخانه‌ی شه‌عب له‌شاری سلێمانی، مه‌راسیمی واژۆكردن و دابه‌شكردنی دیوانه‌ شیعری (دایه‌ شیعر قه‌ده‌غه‌یه‌)ی شاعیرو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید (به‌رزان عوسمان) بڵاوكرایه‌وه‌. 
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نووسه‌رو رووناكبیرو هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نووس و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید به‌رزان و هاوڕێ‌ و دۆستانی شه‌هید، ئاماده‌ی بوون. 
ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌، نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د   له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت:ئه‌م شیعرانه‌  و دوو بیره‌وه‌ری، ده‌فته‌رێكی شیعری شه‌هید بارزان به‌ عوسمان شه‌یدا دراوه‌ تا ئاماده‌یان بكات به‌ مه‌به‌ستی چاپكردن ئه‌ویش دوای دۆزینه‌وه‌ی دوو ده‌قی تر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌ی لێ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندوه‌. منیش سه‌ره‌رای جارێكی تر نوسینه‌وه‌و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌كه‌ ، سۆراغی شیعری تری شه‌هیدم كرد به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌م هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو ته‌نیا به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی نوسه‌رانی كوردستان- م دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی ناوبراو بڵاویان كردۆته‌وه‌.
هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ كاك سه‌ڵاح قه‌زاز كرا له‌خاڵی شه‌هید به‌رزانه‌و له‌بری بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌ریگرت، كه‌ كاك سه‌ڵاح-یش یه‌كێكه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و خه‌باتكارێكی كورده‌.
پاشان مه‌راسیمی دابه‌شكردنی كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌رییه‌وه‌ رێكخرابوو.
بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی كه‌ هاوكات پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كه‌ش نووسیوه‌، به‌و پێیه‌ی هاوڕێی نزیكی شه‌هید به‌رزان بووه‌،  له‌ پیشه‌كی كتێبه‌كه‌دا  له‌باره‌ی شه‌هید بارازانه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و ئینسانێكی شاعیربوو كه‌ ته‌نانه‌ت سیاسه‌تیشی به‌ رۆحی شاعیران ته‌ماشا ئه‌كرد و ئه‌بینی. ئه‌و پێی وابو كه‌ مه‌سه‌له‌ی لاچونی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی مه‌سه‌له‌ی ئان و ساته‌و له‌ مه‌ودایه‌كی زۆر كه‌مدا هه‌موو شت به‌ره‌و روناكی و خاوێنی و عه‌داله‌ت هه‌نگاو ده‌نێت.
  شاعیر و پێشمه‌رگه‌ شه‌هید به‌رزان عوسمان  ساڵی ١٩٥٧ له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌،  ساڵی ١٩٧٤ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا بووه‌ به‌ خوێندكار و ساڵی ١٩٨٠ به‌شی شانۆی په‌یمانگای ته‌واو كردووه‌.  ماوه‌ی دوو ساڵ مامۆستا بووه‌ له‌ پێنجوێن و كارێزه‌. ساڵی ١٩٧٧ په‌یوه‌ندی  به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی- لینینی  كردستان كردوه‌.. رۆژی ١٨ /١١/١٩٨٢ له‌ گوندی كارێزه‌ شه‌هیدكراوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP