(جیلی) بچووكترین ته‌له‌فۆنی (4G)  له‌ جیهاندا
(جیلی) بچووكترین ته‌له‌فۆنی (4G) له‌ جیهاندا ‌ 17/5/2017
كه‌شتی نوح
قه‌باره‌ی ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كه‌كان نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت، به‌ڵام وا دیاره‌ كۆمپانیایه‌ك بڕیاریداوه‌ ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ بگرێته‌ به‌ر.
كۆمپانیای (Unihertz) به‌ نیازی خستنه‌ بازاڕی بچووكترین ته‌له‌فۆنی زیره‌كه‌ له‌جیهاندا، كه‌ تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندیكردنی (4G)له‌گه‌ڵدایه‌ به‌نرخێكی گونجاو و هه‌مان ئه‌و ئه‌ركانه‌ ڕاده‌په‌ڕێنیت كه‌ ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كه‌ گرانبه‌هاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ڕه‌نگه‌ دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی پاره‌ به‌خشینه‌ی كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاند، نرخی ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ ته‌نها(109) دۆلار بێت.
 ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی  ناوی (جیلی) لێنراوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵیك له‌ پسپۆڕانی شه‌نگه‌های چینه‌وه‌ داهێنراوه‌ كه‌ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ئه‌زمونیان هه‌یه‌ له‌ بواری ته‌له‌فۆنی زیره‌كدا.
 ته‌له‌فۆنی جیلی تایبه‌تمه‌ندی چاره‌سه‌ركه‌ری خێرای هه‌یه‌ و ڕووبه‌ری میمۆری‌و هه‌مبار كردنه‌كه‌ی زۆره‌‌و بڕیاریشه‌ له‌ مانگی ئابی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان بكرێت. 
داهێنه‌رانی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جیلی جێگره‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌ زیره‌كه‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌كان نابێت، به‌ڵكو بریتی ده‌بێت له‌ ئامێرێكی دیكه‌ی فره‌ خاسییه‌ت.
 بڕیاریشه‌ دوو جۆری ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌، نمونه‌ی یه‌كه‌میان كه‌(جیلی برۆ)یه‌، نرخه‌كه‌ی 125 دۆلار ده‌بێت و میمۆرییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی دوو گێگا بایتی ده‌بێت‌و ڕووبه‌ری هه‌مباركردنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی(16) گێگابایت ده‌بێت، به‌ڵام جۆری(جیلی) میمۆریی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌ی (1) گیگابایته‌ و ڕووبه‌ری هه‌مبار كردنه‌كه‌ی (8) گێگابایته‌، هه‌ردووكیشیان چاره‌سه‌ركه‌رێكی چوار دورییان هه‌یه‌ كه‌ (1.1GHz.)ه‌ و (جیلی) بچكۆله‌ به‌سیستمی ئه‌ندرۆوه‌ید نوگا (7.0) پشتیوانیی ده‌كرێت‌و جێگای 2 سیمكارتی هه‌یه‌‌و سكرینه‌كه‌شی به‌سیستمی پیشاندانی (LCD)یه‌‌و پیوانه‌كه‌شی (2.45) ئینجه‌ و پاترییه‌كه‌شی به‌ هێزی 950 میلی ئه‌مپیره‌ له‌سه‌عاتێكدا‌و ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژی ته‌واو كار بكات بێ ئه‌وه‌ی بارگه‌( شه‌حن)ه‌كه‌ی دابه‌زێت.
پێویسته‌ بوترێت: كۆمپانیای (Unihertz) پێشتر ته‌له‌فۆنێكی مۆبایلی بچوككراوه‌ی دروست كردبوو به‌ناوی (مایكرۆ - X) و بۆ ئه‌م ته‌له‌فۆنه‌ نوێیه‌شی ڕای به‌كاربه‌رانی (مایكرۆ - X) به‌ستبوو.
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP