یارییه‌ كۆتاییه‌كانی ئێن بی ئه‌ی
یارییه‌ كۆتاییه‌كانی ئێن بی ئه‌ی ‌ 18/5/2017
به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو دووه‌م تیپی یاریی كۆتایی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌ركه‌وت، به‌مه‌ش یارییه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی تیپه‌ موحته‌ریفه‌كانی ئه‌مریكا پێی نایه‌ یاریی كۆتایی هه‌ردوو ناوچه‌كه‌وه‌.
خۆرهه‌ڵات
له‌ دووه‌م یاریی پێشكۆتایی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتداو تا یاریی شه‌شه‌می نێوانیان، هه‌ردوو تیپی واشنگتۆن ویزاردز و بۆستۆن سێڵتیكس 3-3 یه‌كسان بوون، له‌ یاریی حه‌وته‌می نێوانیاندا كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو كرا،بۆستۆن
115-105 یارییه‌كه‌ی له‌ ویزاردز برده‌وه‌و بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
پێشتریش زۆر به‌ئاسانی كلیڤلاند كافالیێرز 4-0 له‌ تۆرینتۆ راپتۆرزی بردبۆوه‌وه‌ بووبوو به‌یه‌كه‌م تیپی یاریی كۆتایی، به‌مه‌ش هه‌ردوو تیپی بۆستۆنس و كلیڤلاند یاریی كۆتایی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن.
خۆر ئاوا 
سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی خۆرئاوا، پێش ناوچه‌ی خۆهه‌ڵات هه‌ردوو تیپی یاریی كۆتایی ده‌ركه‌وتن، له‌یه‌كه‌م یاریی پێشكۆتاییدا گۆڵدن سته‌یت وریه‌رز 4-0 له‌ یۆتا جازی بردبوه‌وه‌، له‌دووه‌م یارییشدا سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز 4-2 له‌هیوستن رۆكێتسی بردبۆوه‌و به‌وه‌ش براوه‌كان بۆ یاریی كۆتایی ئه‌م ناوچه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ زووتر یاریی كۆتایی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ستیپێكرد و ئێستا گۆڵدن سه‌ته‌یت وریه‌رز 2-0 له‌پێش سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرزه‌وه‌یه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7275
24/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ریاڵ پاڵه‌وانی لا لیگا 24/5/2017
‌ ئه‌مشه‌و كۆتایی یۆرۆپا لیگه‌ 24/5/2017
زانست
‌ سوشی كرمی مشه‌خۆری تێدایه‌ 24/5/2017
‌ سووده‌كانی خواردنی ره‌شكه‌ 24/5/2017
‌ یاری (Spinner) جیهان داگیر ده‌كات 23/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP