هه‌ناسه‌ تیواره‌كان
به‌شێك له‌ قه‌سیده‌ی‌ هه‌ناسه‌ تیواره‌كان ‌ 18/5/2017
محه‌مه‌د كه‌ساس
          1  
من و عه‌شقی‌ سلێمانی‌ 
سیانه‌ی‌ ژینی‌ به‌ ئازارین 
له‌ پاییزی‌ عومری‌ تارا 
وه‌رزی‌ ته‌ڕی‌ پڕ به‌هارین 

          2  
ده‌مێك ساڵه‌ به‌دڵ ده‌گریم 
بۆ ئاینده‌ی‌ نادیارم 
چ بكه‌م چاره‌نووسم وایه‌ 
ده‌گۆڕێت به‌ پاییز به‌هارم 

          3  
حوكمی‌ زاڵم، حوكمی‌ چاوت 
بۆ من هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌كن 
ئه‌م حوكمێكی‌ به‌ ئازاره‌ و 
ئه‌ویان پڕ له‌ میهر و ئه‌وین 

          4  
به‌ حوكمی‌ شه‌رعی‌ ئیلاهی‌ و 
به‌ یاسای‌ زه‌مینی ئێستا 
رووباری‌ خوێن له‌ جه‌سته‌ما 
له‌به‌ر نیگای‌ چاوت وه‌ستا 
          5  
عه‌شق له‌ چاوانی‌ تۆدا زاڵمێكه‌ 
نیگای‌ بزه‌م تێده‌گرێ‌ 
بۆیه‌ مه‌رگ له‌به‌ر پێما 
به‌چۆكا دێ‌ و خێرا ده‌مرێ‌ 

          6  
تیری‌ نیگات دڵی‌ پێكام 
له‌ رۆحمه‌وه‌ هاته‌ ده‌رێ‌ 
له‌ سه‌رمه‌وه‌ گوڵێك رووا 
تا په‌یام بۆ، ئاسمان به‌رێ‌

          7  
رۆژێ‌ دێ‌ ئه‌م ئه‌وینه‌ی‌ من
ده‌مگه‌یه‌نێت به‌ فه‌نابوون 
یان ده‌مباته‌ خه‌ڵوه‌تگایه‌ك 
یان شێتێكی‌ لانه‌ زه‌بوون 

          8  
له‌ یه‌كه‌م چركه‌ی‌ بینینا تیری‌ نیگات 
مه‌لی‌ دڵی‌ پڕ حه‌سره‌تی‌ زامدار كردم 
له‌ چاوانتا ئاسمانێك عه‌شق و خه‌مم دی‌ 
هێدی‌ ، هێدی‌ .. بۆ فه‌نابوونیان ده‌بردم 

          9  
وه‌كو خۆرێ‌ له‌ ئاسمانی‌ تاری‌ دڵما 
بارگه‌ت خست و به‌ ئه‌وینت بوومه‌ سووتوو
بوویته‌ چرا بۆ شه‌وانی‌ ته‌نیایی‌ دڵ 
دڵنیام كه‌، ئه‌وینیشت بووه‌ په‌رجوو 

          10  
ئاگری‌ دووریت رۆحی‌ سووتاندووم 
هه‌ناسه‌م بۆسۆی‌ ئه‌وینی‌ لێدێ‌ 
تانوپۆم پڕه‌ له‌ سكڵی‌ جوانی‌
زه‌ن ده‌كه‌م مه‌رگ و سووتانی‌ پێ‌ بێ‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP