كتێبی (نەمریی‌و نەبەزین) چاپ و بڵاوکرایەوە
كتێبی (نەمریی‌و نەبەزین) چاپ و بڵاوکرایەوە ‌ 19/6/2017
لەچوارچێوەی ئەو چالاکیانەی لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەڕێوەدەچن، سەرلەبەیانی دوێنێ 18/6/2017 بەئامادەبوونی چەند فەرماندەیەکی پێشمەرگەو ژمارەیەک لەنووسەران و رۆژنامەنووسان، رێوڕەسمێك بۆ ناساندنی كتێبی (نەمریی‌و نەبەزین) بەڕێوەچوو کە دەربارەی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە لەشەڕی دژی داعشدا، کتێبەکە لەنووسین‌و ئامادەكردنی سەڵاح رەنجدرەو یەکێکی تربوو لەبڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ. 
لەو رێوڕەسمەدا سەڵاح رەنجدەر باسی لەناوەڕۆکی کتێبەکەی کرد کە سەرجەم ئەو قارەمانێتیانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لەخۆگرتووە کە پارێزگارییان لەكوردستان كردووە، كتێبەكە سەرجەم ئەو چالاكییانەی لەخۆگرتووە کە لەزاری فەرماندە‌و پێشمەرگە قارەمانەكانەوە گێڕراونەتەوە. هەروەها سەڵاح رەنجدەر سوپاسی كوردستانی نوێی کرد بۆ ئەو ئەرك‌و ماندوبوونەی کێشاویانە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەو راشیگەیاند کە زۆر كار‌و چالاكیی تر هەیە كە تۆمار نەكراون هەوڵدەدەم لەداهاتوودا بیخەمە بەرچاوی خوێنەران.
لەژمارەکانی داهاتوودا ورەکاریی زیاتر بڵاودەکرێتەوە.
تاریق کەمال
فۆتۆ: ئەژین قادر


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP