به‌هۆی مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان وێستهام یاریگاكه‌ی‌ ده‌گۆڕێت
به‌هۆی مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان وێستهام یاریگاكه‌ی‌ ده‌گۆڕێت ‌ 19/6/2017
یانه‌ی‌ وێستهام رایگه‌یاند یه‌كه‌م یاریی وه‌رزی نوێی پریمه‌رلیگ له‌ یاریگای خۆی ئه‌نجام نادات و به‌ناچاری ده‌بێت بچێته‌ یاریگایه‌كی تر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاریگای له‌نده‌ن كه‌ میوانداری مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌كات بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی.
شاری له‌نده‌ن مانگی 8ی ئه‌مساڵ میوانداری مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌كات كه‌ رۆژی 13/8 كۆتایی دێت و ركابه‌ریه‌كانیش له‌ یاریگای له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ دوای ئۆڵۆمپیادی 2012 بوو به‌ یاریگای یانه‌ی‌ وێستهام.
دوای ئه‌وه‌ی‌ وێستامیش ئیداره‌ی یاریگاكه‌ی‌ وه‌رگرت چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تێداكرد و تراكی راكردنی لابرد، به‌ڵام بۆ مۆندیالی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌بێته‌ ئه‌و تراكه‌ دابنرێته‌وه‌و شوێنی هانده‌ران كه‌ له‌ جێگه‌ی‌ دانراوه‌ لاببرێت، بۆیه‌ كاتی زۆری ده‌وێت.
یانه‌ی‌ وێستهامیش له‌ هه‌فته‌ی 2ی پریمه‌رلیگ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی 19/8 ده‌بێت له‌یاریگای خۆی یاریی بكات و تا ئه‌و كاته‌ش یاریگاكه‌ ته‌واو نابێت، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ناچاری بچنه‌ یاریگایه‌كی تر.
وێستهام رایگه‌یاندوه‌ 2 یاریی یه‌كه‌میان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆیان ده‌بێت و له‌داهاتووشدا ناوی یاریگاكه‌ ئاشكرا ده‌كرێت و یه‌كه‌م یاریش له‌ یاریگای له‌نده‌ن رۆژی 2-9 ده‌بێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP