فیلپس له‌گه‌ڵ قرش پێشبڕكێ ده‌كات
فیلپس له‌گه‌ڵ قرش پێشبڕكێ ده‌كات ‌ 19/6/2017
مایكل فیلپسی ئه‌فسانه‌ی‌ مه‌له‌وانی و خاوه‌ند 39 ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی و 23 میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیاد دوای وازهێنان له‌ به‌شداری كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌چێته‌ نێو ركابه‌ریه‌كی نوێوه‌ كه‌ وه‌كو خۆی باسی ده‌كات هه‌میشه‌ ویستویه‌تی ئه‌نجامی بدات.
فیلپس بڕیاری دا رۆژی 23ی مانگی داهاتوو پێشبڕكێیه‌كی جیاواز له‌وانی پێشووتر ئه‌نجام بدات كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ قڕشی سپی پێشبڕكێ بكات كه‌ به‌یه‌كێك له‌ مه‌ترسیترین جۆره‌كانی قرش داده‌نرێت.
ئه‌م پێشبڕكێیه‌ش له‌میانی پڕۆگرامێكی ساڵانه‌ی‌ كه‌ناڵی دیسكۆڤه‌ری ده‌بێت كه‌ ناوی هه‌فته‌ی قرشه‌و سه‌باره‌ت به‌ پێشبڕكێكه‌ش كه‌ناڵه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌: فیلپس دژی قرش، مه‌له‌وانه‌ مه‌زنه‌كه‌ دژی قرشه‌ سپیه‌ گه‌وره‌كه‌.
سه‌باره‌ت به‌م پێشبڕكێیه‌ش فیلیپس وتی: له‌ كۆتاییدا ده‌توانم ئه‌و كاره‌ بكه‌م كه‌ هه‌میشه‌ ویستومه‌ بیكه‌م ئه‌ویش مه‌له‌ كردنه‌ له‌گه‌ڵ قرسی سپی گه‌وره‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP