پێنج دەقیقە زكری خێر
پێنج دەقیقە زكری خێر ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 16/7/2017
+ فەرمووت هیچ هیلاكیش نەبووە بە وەزعەكەوە؟
ـ نەخێر نەوەڵـڵا.. بە تیلـلی لی لی هێنایانە سەر حازریی.
+ هیوایەتی چییە؟
ـ دادۆشینی حیزب و مەملەكەت.
+ بە هەڵپەیە؟
ـ ماشەڵـڵای لێ‌ بێ‌. رۆڵە لەبەر دایك هەڵئەگرێ‌.
+ لە كێ‌ زۆر ئەترسێ‌؟
ـ ترس؟؟!! وەڵـڵا حساب بۆ ئەكبەر واحید ناكات. بە ئارەزووی خۆی پرۆژەكانی تەخشان و پەخشان ئەكات.
+ لەڕووی ئایدۆلۆجییەوە چۆنە؟
ـ بە درۆی خۆی توێكڵەكەی سەوزەو ناوەوەی ئەڵێی زەعفەرانی زەردە.
+ بڕوای بەكام پەندە هەیە؟
ـ پاروو لەدەم كەوتە خوارەوە بۆ كۆش باشە.
+ كۆش یەعنی چی؟
ـ یەعنی برا و خزم و شەریك و ئەمانە.
+ باشە ئاخر چۆن بۆی ئەلوێ‌؟
ـ لەبەرئەوەی گۆمەكە لیخنە.
+ ئەمەی تۆ ئەیڵێی دیراسەی شەش حەوت ساڵی ژیانی عیدی ئەمینە؟
ـ نە بەسەری خۆم. پێنج دەقیقە زكری خێری برادەرێك بوو.
+ برادەرێكی چۆن؟
ـ برادەرێكی گوندە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP