دادگای فیدراڵی و بودجەی 2017
سه‌كۆی پایته‌خت دادگای فیدراڵی و بودجەی 2017 ‌ د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌ 16/7/2017
هەفتەی رابردوو دادگای فیدراڵی عیراق، بەبیانوی ئەوەی كەلە چوارچێوەی تایبەتمەندیەكانی كارەكانیدا نییە ئەو تانەیەی رەتكردەوە كە نوێنەرانی چوار فراكسیۆنی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دابویان لە چەند خاڵێكی یاسای بودجەی 2017 ی تایبەت بە موچەی هەرێمی كوردستان.
سەرەڕای ئەوەی كە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، بریاری پابەندبونن و قاتعن و جارێكی دیكە هەلی تانەدانەوەیان نییە، بەڵام ئەوەی كە تێبینی دەكرێت لەم هەڵوێستەیدا دادگای فیدراڵی نەیتوانیوە بێلایەنی خۆی بپارێزێت و تارمایی كێشە سیاسی و ئیداریەكانی نێوان هەردوو حكومەتی ئیتیحادی‌و هەرێمی لەسەرەو هێنانەوەی پاساوی ئەوەی كە لەتایبەتمەندیەكانی كاری دادگاكە نییە جگە لەمە هیچ خوێندنەوەیەكی تر هەڵناگرێت. ئەگەر ناوەڕۆكی ئەرك و مەهامی ئەم دادگایە لەسیستەمە فیدراڵیەكاندا پەیوەستە بەو ئاریشە و قەیرانە دەستووری و یاسایی و ئیداریی و ئابووریی و سیاسیانەی كەلەنێوان پایتەخت و هەرێمێك یان لەنێوان دوو هەرێم یان چەند هەرێمێك و حكومەتی ئیتیحادی دروست دەبن، وەك یاسای بودجەی فیدراڵ ، ئاڵا ، مادە یان خاڵێكی دەستوور ، دەسەڵاتی هەرێمەكان و سوپا و هتد... بەبێ دوودڵی كارە بنەرەتیەكانی دادگای فیدراڵیە.
لەلایەكی دیكەوە ، ئەم بریارە بەلایەنی كەمەوە تاكۆتایی ئەمساڵ و هاتنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی نوێ‌ بوەهۆی لەدەستدانی دواهەمین دەرفەت بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكانی نێوان هەولێرو بەغداد بەتایبەتی لە مەلەفی نەوت و موچەی خەڵكی كوردستان كە سەرچاوەی كۆی ئەو كێشە ئابووری و دەرهاویشتە دەروونی و كۆمەڵایەتیانەیە كەلەئێستادا هاوڵاتی باجەكەی دەدا.
ئەوەی كە ئێمە وەك پرۆژە یاسای بودجە دەنگمان بۆداو بوە یاسا، لەم هەلومەرجە پڕ لە دردۆنگی سیاسی و نەمانی متمانەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتیحادی ئەلتەرناتیڤی لەبارو مامناوەند بوە بۆ خۆرێكخستنەی ئەركە ئیدرایی و ئابووریەكانی حكومەت بەرامبەر بە خەڵك، وە ئێمە هەرلەسەرەتای هاتنی پرۆژە یاساكە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و گفتوگۆكانی ناو هۆڵی پەرلەمان و دواتر دەنگدان لەسەری و پەسەندكردنی تا دەگاتە ئەم تانەدانە لە دادگای فیدراڵی ، تەنها و تەنها ئەركی یاسایی و چاودێریكردن( التشرع و الرقابە) ی خۆمان جێبەجێكردوە نەك ئەركی جێبەجێكردن ( التنفیذ) كە ئەمەیان كاری ئێمە نییە. بەڵكو ئەم پروپاگەندەیە ئەركی ئەوانە بوو كەهەرلەسەرتاوە دژی پرۆژە یاساكە بون و ئێمەیان بەوە تۆمەتباركرد كە بودجە هیچی لێشین نەبوە لەكاتێكدا خۆیان هەرلەسەرتاوە لەگەڵی نەبون و بەر لەگەڕانەوەمان لەبەغداد بەئاشكرا رایانگەیاند ئێمە ئەم یاسایە جێبەجێناكەین كە لەچوارچێوەی دەسەڵاتی ئەواندا بوە.
لەپەیوەندیدا بەئێمەی نوێنەرانی یەكێتیی، كاتیەتی ئەوە روونبكەینەوە كە ئایا ئێمە لەسیاسەتی حیزبەكەمان لامانداوە یان بەناڕەوا لەوەشدا هەندێكجار تۆمەتباركراوین؟
هەموو لایەك دەزانن و باش لەیادیانە كەلەسەروبەندی هاتنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عیراق، لەپارێزگای سلێمانی‌و ناوچەكانی دەوروبەری دۆخێكی دژوار كەوتبویەوە، لەمانگی كۆتایی ساڵدابوین دەوامی خوێندن و زانكۆكان نەكرابونەوە، رۆژانە خۆپیشاندانی گەورە دەكرا و هەندێكیشیان پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەكێتیی و مەكتەبی سیاسی درێژدەكرد، لەهەموویشی ترسناكتر كەبەلای یەكێتیەوە هێڵی سورە ئەوەبوو كە ئاڕاستەیەكی ناو خەڵكەكە تادەگاتە ناو تێڕوانینی هەندێك لەئەندامانی پەرلەمان ئەوەبوو كە پارێزگای سلێمانی لەهەرێم داببرین و بەشێوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد بكرێت. لەنێوان ئەم گوشارە زۆرەی خەڵك و مامۆستایان و ئەو بیرۆكە نادروستە ، ئێمەی نوێنەرانی یەكێتیی لەدواهەمین هەفتەی بەرلەدەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی 2017 دوای كۆبونەوەمان لەسلێمانی لەسەر ئەوە كۆك بوین كە جگە لەجیاكردنەوەی سلێمانی و دابەشكردنی هەرێم كەئەمە شوێنی گفتوگۆنییە لەسیاسەتی یەكێتیدا ، هەرچیەكمان پێدەكرێت درێخی نەكەین بۆ چارەسەركردنی موچەی خەڵكی كوردستان. 
لەباربردنی ئەم یاسایە ، لەباربردنی گەڕانەوەی موچەی پێشمەرگەیە وەك ئەوەی كەعەبادی بە پەلەپروزكێ‌ تانەی لێدا، هەروەها پەكخستنی گەڕانەوەی موچەی فەرمانبەران و دانپێدانانی كەركوكە وەك شارێكی كوردستانی بەیاسا، كە دیارە سەرچاوەی ئەم پەكخستنانە ئەوانەن كە لەهەولێر فەرشی سوریان بۆ مالكی دادەخست و حكومەتی دووەمیشیان بۆ پێكهێناو دواتر لەبەر خاتری موچەی فەرمانبەران یەك دانیشتنمان لەگەڵ دۆستەكۆنەكەیانكرد  پێیانوتین ئەكرادەكانی مالكی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7322
24/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دیمه‌نه‌كانی پشت سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان له‌ پێشبڕكێكاندا 24/7/2017
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP