وازهێنان لە کاری فۆتۆگرافی وەک ئەوەیە ڕۆح لە جەستم جیابێتەوە
وازهێنان لە کاری فۆتۆگرافی وەک ئەوەیە ڕۆح لە جەستم جیابێتەوە ‌ 15/7/2017
سازدانی؛ ڕێبین هەساری

 نای سیانی؟ لەدایکبوون؟ شوێنی نیشتەجێ بوون؟ بە چ ناوێک ناسراویت 
_ ئاسیا خەسرەو عەلی. لە دایک بووی 199٦ دانیشتووی شاری سلێمانی بە ئاسیا خەسرەو ناسراوم ، نازناوم نیە

سەرەتای دەست پێ کردنت لە بواری فۆتۆگرافی چۆن بوو ؟ 
_ هەر لە منداڵەیەوە حەز و ئارەزووی زۆرم هەبوو بۆکامێرا و وێنەگرتن بەردەوام وێنەی خێزانەکەی خۆم دەگرت لەخوێدنگەش وێنەی ڤێستیڤاڵو چالاکیم ئەرشیف ئەکرد ، بەتوانستی خۆم بواری فۆتۆگرافیم هەڵبژاردووە بۆیە لە 201٥ دەستم کردوە بە کاری فۆتۆگرافی .

ئایا کاری فۆتۆ لە سەرەتادا کێشەی بۆ تۆ دروست نەکرد ؟ بەتایبەت بەهۆی داخراوی کۆمەڵگەکەی ئێمە ؟
 _ نەخێر بەڵام کاری فۆتۆگرافی نەک بۆ کچ بەڵکو بۆ کوڕیش کارێکی قورسە هەموو کارێک کە سەرەتاکە دەست پێ دەکەیت ئاستەنگی خۆی هەیە بەڵام پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆرە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت هەر کارێک خۆشبوێت قورس نیە ، ئەبێت هەمیشە بە ئاشقەوە کارەکەت ئەنجام بدەیت .

ئایا کێ بوو ئەو کەسانەی هاوکار و پاڵپشتت بووە بۆ ئەم کارە ؟
 _ بەڵی چەند کەسێک هەیە کە هاوکاری منن ماڵەوەمان بە تایبەتی زۆر هاوکاری منن ، دوو کەسیتر لە دەرەوی ماڵەوە پاڵپشتی منی کردوە بۆیە هەمیشە وەفایان لە پێش چاوەم وەک هەمیشە هاوکارێکی باشم بوون گرنگییان پێداوم هێزی متمانە بە خۆبوونیان لادروست کردووم چونکە هێزی دووەم گرنگەبۆ بەردەوابوون لە کارەکەت ( مامۆستا ئاسۆ کەریم و کاک زرنگ ) سپاسی ئەو کەسانە دەکەم ئەگەر بە وشەیەکیش بێت هاوکارم بوون .

خاوەنی چەند پێشانگای تایبەت و هاوبەشی ؟ 
- پێشەنگای تایبەت بە خۆم نیە بەڵام لە ئێستادا هەوڵم داوە کە پێشەنگای تایبەت بە خۆم بکەمەوە لە ئایندەکی نزیکدا نمایش دەکرێت زۆر بەی کارەکانی پێشەنگاکەم تەواو کردوە لەبواری جێبەجێکردندایە بەڵام بەشداری 10 پێشەنگای هاوبەشم کردوەکە لە زۆربەی شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان نمایش کراوە ، وەک فۆتۆگرافەرێک بەشداری یەکەمین ڤێستیڤاڵی نێوە دەوڵەتی سلێمانی ولەگەڵ یەکەمین ڤێستیڤالێ باڵندەم کردوە .


ئایا ئێستا جگە لە فۆتۆ کاری دیکە دەکەیت ؟ 
_ نەخێر کاریتر ناکەم تەنیا کاری فۆتۆگرافی دەکەم تەنهالەپێناو تینووێتی و عاشقبوون بۆکارەکەم فۆتۆرافیم نەمکردووە بەشێوەی پیشە گەر بۆ چەند ڕێکخراوێک کاری خۆبەخشی ئەکەم ، ئێستا خۆێندکاری دەییەمی ئامادەی بارزگانیم .

ئایا پێت وایە لە کوردستان فۆتۆگرافەر بتوانێت بە کارەکەی بژێوی ژیانێکی شایستە بۆ خۆی دابین بکات ؟ 
_ بەڵێ فۆتۆگرافەرەی بە توانامان هەیە ، فۆتۆگرافی ئەکرێت بە دوو بەشەوە هەندێک وەک پیشەگەربارزگانی پێوە دەکەن بەشێکیتر وەک خوولیایە بۆ فۆتۆگرافی ،زۆربەی فۆتۆگرافەران کردویان بە پیشەو بژێوەی ژیان بەڵام هەندێکیتر لە فۆتۆگرافەران فۆتۆگرافی تەنیا وەک حەزە و ئارەزووی خۆیەتی . هەوەک چۆن هۆکارێک بۆ دەست پێکردنی بوار و کارێک هەیە ،

ئایا تۆ لە چ کاتێک دا ئامادەی واز لەم بوارە بهێنیت ؟ 
_ نەخێر ئامادە نیەم واز لە فۆتۆگرافی بێنم خوا نەکردە ئەگەر وازیش بێنم وەک وایە ڕۆح لە جەستم جیابێتەوە ، تەمەنای ئەوم ئەکرد بم توانیایە کە لەگەڵ خۆم کامێراکەم بردایەوە بۆ خوێندگا هیچ بەربەستێک دروست نەبوایە کامێراکەم هێندەی ڕۆحی خۆم خۆشم دەوێت پێم خۆشە هەمیشە لەگەڵم بێت ، من سپاسی بەڕێوەبەری خوێندگاکەم ئەکەم کە ئەم ساڵی خوێندم پاڵپشتی من ئەکات کاتێک زانی من فۆتۆگرافەرم زۆر خۆشحاڵ بوو وت هەر کات پێویست بە مۆڵەت بووڕێگات بۆئاسان دەکام تابچم کارەکەم ئەنام بدەم.

ئاستی پێشکەوتنی بواری فۆتۆگرافی لە کوردستان بۆ ڕەگەزی مێ جۆن دەبینیت ؟ 
_ فۆتۆگرافی ڕەگەزی مێ چەند فۆتۆگرافی باشمان هەیە کە ئێمەی ئافرەت هیچمان کەمتر نیە لە پیاوان ئەتوانی شان بە شانی ئەوان کار بکەین ئامۆژگاریم بۆ ئەو کچانە ئەوەیە خولیات بۆ هەر بوارێک هەبوو سەرەتا خۆت متمانەت بە خۆت بێت خودی خۆت ئازاد بکە و ئەوڕێگاییەی دەست نیشانی دەکەیت بەخۆشەویستی هەنگاوی بۆ هەڵبگرە خۆت ئیرادەت بەهێز بێت خێزانەکەشت پاڵپشتت دەبێت .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP