کارزان: فۆتۆ دیوێکی دیکەی ژیانە
کارزان: فۆتۆ دیوێکی دیکەی ژیانە ‌ 15/7/2017
ئەو بە کامێراکەی دەستی خەریکی نوسینەوەی مێژوو و چرکەکانە لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت پێمان بڵێت “بۆهەمیشە ساتەکان بەزیندووی ڕادەگرم “، ئەو ناوی کارزان ڕەشیدە –و بە کارزانی فۆتۆ ناسراوە، گەنجێکی دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و هەر لەوێ لە ساڵی١٩٩٣ لەدایک بووە.
كارزان، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە بواری فۆتۆگرافی سەرقاڵی کردوو و وەک خۆی دەڵێت «فۆتۆگرافەری خولیای منداڵی و کاری ئێستامە و بەردەوامیش دەبم».
کارزان لە بارەی جۆری فۆتۆکانییەوە ده‌ڵێ: زۆربەی کارەکانم لە ئێستادا لە بوارەکانی «سروشت و وەرزشیدا «خۆی دەبینێتەوە و لە کارەکانمدا هەمیشە هەوڵدەدەم لە گۆشە جیاوازەکانەوە وێنە بگرم».
ئەو گەنجە فۆتۆگرافەرە دەڵێت گرتنی وێنە تەنها نیشاندانی روخسار نییە، «دەبێت لەو ڕوخسارەوە ناخ و ژیانی مرۆڤ وێنا بکرێت ئەمەش بەو مانای وتەی ناخ بە زمانی جەستە دەگەیەنمە مرۆڤ»
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی یەکێک لە کارەکانی کرد و گوتی:»وێنەگرتنی یاری کۆتای نێوان سەیدسادق و کفری دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو بە جۆرێک وێنەکان لە زۆرێک لە کەناڵ و سایتە کوردی و بیانییەکاندا دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو، ئەوەش جێگەی دڵخۆشیی بوو».
لە بارەی ئاستی بەرەوپێش چوونی بواری فۆتۆگرافەری لە کوردستان  كارزان ده‌ڵێ « پێموایە لەچاو ساڵانی پێشوودا لە ئاستێکی بەرزدایە و چەندین فۆتۆگرافەری لێهاتوومان هەیە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە وەک پێویستت یارمەتی فۆتۆگرافەران نادرێت تاکو بتوانن پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن»؛
هەروەها کارزان کردنەوەی بەشی فۆتۆگرافی لە زانکۆکاندا بە گرنگ ناوبرد بۆ زیاتر ئەکادیمی بوونی بوارەکە.
ئەو فۆتۆگرافەرە گەنجە پەیامێکی بۆ ئەوانە هەیە کە تازە هاتوونەتە نێو بوارەکەوە و دەڵێت:»داوایان لێدەکەم کە ئاستەنگ و ڕێگرییەکانی بەردەمیان نەبێتە هۆی ساردبوونەوەیان و کارەکەیان خۆش بوێت ، و بۆ ناوبانگ بەکاری نەهێنن چونکە دواجار فۆتۆگرافەر بە پێی کارەکانی گەورەدەبێت».
کارزانی فۆتۆ تا ئێستا هیچ پێشەنگایەکی تایبەت بە خۆی نەکردووەتەوە و ئەمەشی بۆ نەبوونی هاوکاری گەڕاندەوە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7322
24/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دیمه‌نه‌كانی پشت سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان له‌ پێشبڕكێكاندا 24/7/2017
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP