بۆ یه‌كه‌م جار فۆتۆگرافه‌رێكی كورد پاڵێوراوه‌ بۆ خوێندنی ۆرڵدپرێس فۆتۆ له‌ هۆڵەندا
بۆ یه‌كه‌م جار فۆتۆگرافه‌رێكی كورد پاڵێوراوه‌ بۆ خوێندنی ۆرڵدپرێس فۆتۆ له‌ هۆڵەندا ‌ 15/7/2017
ئا: شڤان هەرکی

فۆتۆگرافه‌ر،هاوڕێ خالید، وه‌ك یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ری عێراقی و كوردی پاڵێوراوه‌ بۆ خوێندنی «ۆرڵد پرێس فۆتۆ»لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا. وەک هاوڕێ  دەڵێت ماستەرەکە بە جۆرێکە کە فۆتۆگرافەر ناتوانێت خۆی داوای بکات، بەڵکو چەند کەسێکی لێهاتوو لە بوارەکە فۆتۆگرافەرەکان دەپاڵێون و دواتر لەناو ئەو ژمارەیەدا ١٢ فۆتۆگرافەر هەڵدەبژێرن.
 له‌ باره‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌ فۆتۆگرافه‌ر،هاوڕێ خالید  وتی: ئەم خوێندنە ناوی (جۆب سوارت ماستەرکلاسە) کە ساڵانە دەزگای ۆرڵد پرێس فۆتۆ ئەنجامی دەدات . ئەم خوێندنە لە ساڵی ١٩٩٤ تا ئێستا بەردەوامی هەیە. ساڵانە دوای دیاریکردنی باشترین وێنەو فۆتۆستۆری لە دونیادا ٦٠ بۆ نزیکەی ١٩٠ فۆتۆگرافەری جیهان هەڵدەبژێرن، تاکو ماستەرەکەی بخوێنێت لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا. 
هاوڕێ دەشڵێت:» ئەم خوێندنە یەکێک بوە لە خەونە گەورەکانم و هەمیشە هەوڵم داوە کارێک بکەم کە جێی سەرنجی خۆم بە پلەی یەکەم و دواتر جیهان بە پلەی دوهەم بێت.
ڕونیشیکردەوە:»بۆ جاری دوهەمە هەڵدەبژێردرێم بۆ خوێندنەکە کە جاری یەکەم سالی ٢٠١٤ بوو بەڵام نەمتوانی برۆمە قۆناخی کۆتایی، ئەمساڵیش وەک تەنها عێراقی جارێکی تر هەلبژێردراومەتەوە و بەهیوام دوای ناردنی نمونەی کارەکانم بتوانم ئەمساڵ بەدەستی بهێنم. 
وتیشی :» فۆتۆگرافی یەکێکە لەو کار و هونەرانەی کە هەرگیز ناتوانی بڵێیت پێویستم بە فێربوون نەماوە، لەسەر ئەو بنەمایە هەمیشە پێویستم بە فێربوونی زیاترە بە تایبەت وەک عێراقیەک و دواتر کوردێکیش، لەبەر ئەوەی لە ولاتەکەماندا هیش شوێن و ئەکادیمیایەک نیە کە فێری فۆتۆگرافیت بکات تەنانەت کەناڵەکانیشمان زۆر زۆر بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. 
فۆتۆگرافه‌ر “هاوڕێ خالید” له‌ ساڵی ٢٠٠٧ دەستی به‌ كاری فۆتۆگرافی كردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سەرەتای دەستپیکردنی خوێندنی رۆژنامەنوسی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، سەرەتا بۆ رۆژنامە لۆکاڵیەکان بەشێوەی سەربەخۆ کاری كردوه‌، دواتر ساڵی ٢٠٠٩ کاتێک ئاژانسی مێترۆگرافی دروست بوو هەر لەسەرەتاوە پەیوەندی كردوه‌ به‌و ئاژانسەوەبه‌رده‌وام بوه‌ له‌ گه‌لیان تا ساڵی ٢٠١٠ چو بۆ وڵاتی هۆڵەندا و لەوێ بزنسی خوێند، بەڵام بە ٢ مانگ بەر لە دەسپێکردنی جەنگی داعش و دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی گەرایه‌وه‌ کوردستان و جارێکی تر لەگەڵ ئاژانسی مێترۆ گرافی دەسنی بەکارکردن کردەوە بۆ ماوەی ساڵێک له‌ گه‌ل ئاژانسی مێترۆ گرافی. ساڵی ٢٠١٥ تاکو ئێستا بە شێوەی سەربەخۆ کار ده‌كات بۆ کەناڵە بیانیەکانی وەکو ناشیۆناڵ جیۆگرافیک و نیویۆرک تایمز و جەزیرەی ئنگلیزی و گۆڤاری تایمی ئەمریکی و زۆری تر ، وه‌ له‌ ئێستا دا پەیوەندی بە مێترۆگرافیەوە نەماوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP