کچەکەی کۆبانی کورد ئایدل-ە
کچەکەی کۆبانی کورد ئایدل-ە ‌ 16/7/2017
شەوی 14\15/7/2017 لەکەناڵی کوردسات فیناڵی بەرنامەی کورد ئایدل بەڕێوەچوو.
لەبەردەوامی بەرنامەکەدا شەش بەشداربوو مانەوە بۆ فیناڵی کورد ئایدل کە بریتیبوون لە : غەزەل مستەفا، بانە شیروان، ڤیداد ئاکارسۆ، جەنگیز یازگی، فەرزاد مەهدینیا، ژیندا کەنجۆ.
لەم ئەڵقەیەی کورد ئایدل-داو لەچوارچیوەی پرۆگرامەکانی بەرنامەکەدا هەریەکە لە لیژنەی داوەران کە پێکهاتبوون لە هونەرمەندان(عەدنان کەریم، کانی، نیزامەدین ئاریچ) گۆرانیان وت، بەشداربووانی بەرنامەکەش هەریەکەو چەند گۆرانییەکانیان پێشکەشکرد، دواترو لەڕێگەی دەنگی بینەرانەوەو بەگوێرەی ئەوەی کە کام بەشداربوو زۆرترین دەنگی  بینەرانی بەدەستهێناوە ژیندا کەنجۆ کە خەڵکی کۆبانی بوو بووە ئایدلی بەرنامەکەو خەڵاتی کورد ئایدل‌و چەپکە گوڵی سەرکوتووترینی بەرنامەکەی پێبەخشرا.
شایەنی باسە کەناڵی کوردسات وەک یەکەم کەناڵ توانی ئەم بەرنامە جیهانییە بەشێوەیەکی هونەری پێشکەش بکات‌و چەندین دەنگی هونەریی لەهەرچوار پارچەی کوردستان بناسێنێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7322
24/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دیمه‌نه‌كانی پشت سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان له‌ پێشبڕكێكاندا 24/7/2017
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP