لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت رووندەكرێتەوە
لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت رووندەكرێتەوە ‌ 16/7/2017
یەکەی ئابووری

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری وردەكاری بڕیارێكیان تایبەت بەلیستی ئەلیكترۆنی مووچە كە ئاڕاستەی هەموو یەكە ژمێریاریەكانی حكومەت كراوە ئاشكرادەكات‌و وتەبێژی سیستەمەكەش دەڵێت: «هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێك ژمارەی باركۆدی نەبێت، مووچەكەی رادەگیرێت‌و بۆی خەرج ناكرێت».

وردبینی بۆ لیستەكە دەكرێت
سەمیر هەورامی وتەبێژی پڕۆژەی سیستەمی بایۆمەتری مووچە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: وەك لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری داوا لەهەموو یەكە ژمێریارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، پێش رۆژی 15ی هەموو مانگێك، لیستی ئەلیكترۆنی مووچە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری، بۆ گەنجینەكان بنێرن، لەگەنجینەكانیشەوە ئاڕاستەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری دەكرێت.
وتیشی: «لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری وردبینی بۆ لیستەكە دەكات، هەروەها پێویستە (بە سی دی) بنێردرێت، تێیدا زانیاری لەسەر فەرمانبەرو مووچەخۆرەكە تێدابێت وەك ناوی سیانی‌و ژمارەی باركۆدەكەی، ژمارەی ئەو بەڵگەنامەیەی پێشتر لەبایۆمەتری خۆی پێ‌ تۆماركردوە، لەگەڵ بڕی مووچەكەی».

مووچەكەی رادەگیرێت‌
ئاماژەی بەوەشدا، لیستەكە لە لیژنەی بایۆمەترییەوە دوای وردبینی بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێتەوە، ئەگەر هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێك ژمارەی باركۆدی نەبێت، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەكرێت، مووچەكەی رادەگیرێت‌و بۆی خەرج ناكرێت.
پێشتریش، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كار لەسەر ئەوە دەكەن سیستمێكی نوێی مووچە دابڕێژن، بەجۆرێك پاشەكەوتی مووچە نەهێڵن.
راشیگەیاند: بڕیاری پاشەكەوتی مووچە ناچاری بووە، بۆیە دەیانەوێت بڕیار لەسەر سیستمی نوێ مووچەی فەرمانبەران بدەن و مانگی ئەیلوولیش لەسەر بنەمای بایۆمەتری مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكەن.
وتیشی: «داڕشتنەوەی مووچە پەیوەستە بەسیستمی بایۆمەتری كە ئێستا لەقۆناغی وردبینییە، دواتر لەسەر ئەو بنەمایە بتوانین لەمانگی 9ی ئەمساڵدا لەسەر بنەمای سیستمی بایۆمەتری مووچەی فەرمانبەران دابەشبكەین».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7322
24/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دیمه‌نه‌كانی پشت سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان له‌ پێشبڕكێكاندا 24/7/2017
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP