مانگێكی دەستكرد بە قەبارەی تاكێك پێڵاو
مانگێكی دەستكرد بە قەبارەی تاكێك پێڵاو ‌ 17/7/2017
بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، كەرتی پیشەسازیی دروستكردنی مانگی دەستكرد، كەرتێكی بوژاوە و گەشەسەندووە و ئەو پارەیەی لەو بوارەدا بەگەڕخراوە ساڵانە گەیشتۆتە 260 ملیار دۆلار.
بە پێی راپۆرتی یەكێتی پیشەسازیی مانگی دەستكرد كە سەرەتای مانگی تەمموز بڵاویكردۆتەوە، كەرتی پیشەسازیی مانگی دەستكرد، بە تایبەتی ئەوانەی تایبەتن بە چاودێریكردنی زەوی، یەكێك لەو كەرتە پیشەسازی و بازرگانییانەی بوژانەوە و گەشەسەندنی زۆر خێرا و فراوانیان بە خۆیانەوە دیوە، ئێستاش ئەو پارەیەی بە شێوەیەكی ساڵانە لەو بوارەدا بەگەڕخراوە، گەیشتۆتە نزیكەی 260 ملیار دۆلاری ئەمریكی.
بە پێی راپۆرتەكە، ئێستا قەبارەی ئەو مانگە دەستكردانەی دروستدەكرێن و رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكرێن وەك جاران قەبە و گەورە نین، بەڵكو زۆربەی ئەو مانگە دەستكردانەی سوودیان لێوەردەگیرێت بە قەد كارتێكی پێڵاو نابێت. بە شێوەیەكی گشتیش، ژمارەیان بە رێژەی 11% لە چاو ساڵی رابردوودا زیادیان كردووە.
راپۆرتەكە ئاماژەشی كردووە، 1459 مانگی دەستكرد بە شێوەیەكی بەردەوام بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە كە تایبەت بە چاودێریكردنی زەوی. قەبارەشیان ئەوەندە بچوكە كە كۆی قورسایی 499 دانەیان تەنها 600 كیلۆ گرامە و ئەركیان تایبەتە بە چاودێریكردنی زەوی لە بوارە جیاجیاكاندا.
راپۆرتەكە داهاتی گشتی مانگە دەستكردەكانی لە ساڵی 2016 دا بڵاوكردۆتەوە بە مانگە دەستكردەكانی چاودێری زەوی و ئاسمان تا دەگاتە مانگە دەستكردەكانی بواری مۆبایل و پەیوەندی و گواستنەوەی تەلەفزیۆنی كە هەموویان پێكەوە بە بڕی 127 ملیار دۆلار قازانجیان بەدەستهێناوە، ئەو ژمارەیەش دەیسەلمێنیت بواری مانگی دەستكرد لە ئەمڕۆی جیهاندا گەورەترین بواری پیشەسازیی دیاریكراوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP