عه‌ره‌بستانی سعودیه‌  ده‌ستی له‌ رووداوه‌کانی  11 سێپته‌مبه‌ر‌دا هه‌بووه‌
عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ده‌ستی له‌ رووداوه‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ر‌دا هه‌بووه‌ ‌ 13/9/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ و سیاسه‌ت

له‌ ساڵیادی رووداوه‌کانی 11 سێپته‌مه‌به‌ر‌دا ، دووباره‌ ناوی سعودیه‌ هاته‌وه‌ ناو لیستی تاوانبارانه‌وه‌و چه‌ند میدیایه‌کی ئه‌مریکاش زانیاری نوێ له‌باره‌ی کۆمه‌ک و یارمه‌تیدانی سعودیه‌ بۆ تیرۆریستان ده‌خه‌نه‌ روو.


به‌ڵگه‌ی نوێ
ئاژانسی فۆکس نیوز و رۆژنامه‌ی نیویۆرک پۆست، زانیاریی نوێیان له‌باره‌ی چۆنێتی په‌یوه‌ندی سعودیه‌ به‌ تیرۆریستانی 11 سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ خستۆته‌ روو‌، ده‌شڵێن که‌ دوو کارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ واشنتۆن، په‌یوه‌ندییان به‌و‌ تیرۆریستانه‌وه‌ هه‌بووه.

 سکاڵا له‌ دژی سعودیه‌
رۆژنامه‌که‌ له‌رێگه‌ی پارێزه‌ری خانه‌واده‌ی قووربانیانی 11 سێپته‌مبه‌‌ر، که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 1400 قووربانی، به‌ڵگه‌ی نوێیان پێشكه‌شی دادگای فیدڕاڵی باڵا کردووه‌و تێیدا ئیدانه‌ی سعودیه‌یان کردووه‌، که‌ هاوکاری تیرۆریستانی کردووه‌‌. 
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ شون کارته‌ر پارێزه‌ری سه‌ره‌کی قووربانیانی 11 سێپته‌مبه‌ر به‌ رۆژنامه‌که‌ی راگه‌یاندووه‌: چه‌ندین ساڵه‌ ئێمه‌ ووتومانه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له‌نێوان رێکخراوی قاعیده‌و ده‌زگای ئایینی سه‌ر به‌ حکومه‌تی سعودیه‌ هه‌بووه‌. راشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی نوێمان خستۆته‌ به‌رده‌می دادگا. 
کارمه‌ندی سعودیه‌ بوون
له‌و به‌ڵگانه‌دا ناوی دوو که‌س هاتووه‌ ، که‌به‌ناوی ئه‌وه‌ی خوێندکارن له‌ ئه‌مریکا ژیاون، به‌ڵام له‌ژێره‌وه‌ سه‌ر به‌ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ بوون. ئه‌وانیش « محه‌مه‌د القضاین و حمدان الشلاوی» . ئه‌م دووکه‌سه‌ به‌شداربوون له‌ کاره‌ تیرۆریستییه‌که‌و‌ پێشتریش له‌ ئه‌فغانستان ده‌وره‌ی سه‌ربازییان دیووه‌.  هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ت ڕوو، که‌  محه‌‌مه‌د‌ القضاین له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری ئایینی سعودیه‌ کاریکردووه‌و حه‌مه‌دانیش  کارمه‌ندی ده‌زگایه‌کی حکومی بووه‌. 


کۆمه‌کی سعودی
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، ئه‌و دوو که‌سه‌ پێش چه‌ند رۆژێک له‌ رووداوه‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ر، له‌ شاری نیویۆرک به‌شداری کۆڕبه‌ندێکیان کردووه‌ که‌له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی زانستی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌ئه‌مریکا  سازکراوه‌و باڵیۆزی سعودیه‌ش به‌شداربووه.‌ ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ش له‌لایه‌ن زانایه‌کی ئایینی سعودیه‌وه‌‌ به‌ناوی ئه‌نوه‌ر العولقی به‌رێوه‌براوه‌و کۆڕه‌که‌ش هه‌ربۆ ئه‌و سازکراوه‌. دواتریش له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی FBI ده‌رکه‌وتوووه‌، که‌ العولقی هاوکاری تیرۆریسته‌کانی کردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خانوو له‌ ئه‌مریکاو کۆمه‌کی دارایی کردوو‌ن. ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ی سعودیه‌ش « « محه‌مه‌د القضاین و حه‌مدان الشلاوی» باڵیوزی سعودیه‌ بلیتی فرۆکه‌ی بۆ بڕیون و به‌شداری ئهو‌ کۆڕبه‌نده‌یان کردووه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ له‌دوایین لێکۆڵینه‌‌‌وه‌دا ده‌رکه‌وتووه‌، که‌له‌و 19 که‌سه‌ی که‌به‌شداری رودواوه‌کانی 11 سێپته‌مبه‌ردا کردووه‌، 15 یان خه‌ڵکی سعودیه‌ بوون.  هه‌رچه‌نده‌ هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش، حکومه‌تی سعودیه‌  هه‌موو یارمه‌تیدان و هاوکاریکردن له‌و رووداوه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌:الانصات المرکزی. العدد. 6728 . 11-9-2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP