مه‌حمود نه‌جمه‌دین، پاسه‌كه‌ی‌ گورون-ی‌ له‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌
مه‌حمود نه‌جمه‌دین، پاسه‌كه‌ی‌ گورون-ی‌ له‌ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌ ‌ 10/9/2017
كه‌ركوك- هێمن ئه‌حمه‌د
رۆژی 7/8/2017، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس‌و چیرۆكنووس، ناوه‌ندی رۆشنبیری‌و هونه‌ریی دیالۆگی كه‌ركوك كۆڕێكی بۆ یه‌كێك له‌كتێبه‌كانی چیرۆكنووس «مه‌حمود نه‌جمه‌دین» به‌ناوی «پاسه‌كه‌ی گورون» رێكخست كه‌ هه‌ر ناوه‌ندی رۆشنبیری‌و هونه‌ریی دیالۆگ كتێبه‌كه‌ی ناوبراوی به‌چاپ گه‌یاندبووه‌.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه‌ نووسه‌ر دانا عه‌سكه‌ر كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر ژیانی‌و كتێبه‌كانی چیرۆكنووس مه‌حمود نه‌جمه‌دین بۆ ئاماده‌بووان كردو وتی: ناوبراو تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نی حه‌وت كتێبه‌.
هه‌ر هه‌مانڕۆژ كتێبی «پاسه‌كه‌ی گورون» به‌واژووی چیرۆكنووس مه‌حمود نه‌جمه‌دین سه‌ر ئاماده‌بواندا دابەشكرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ چیرۆكنووس مه‌حمود نه‌جمه‌دین به‌كوردستانی نوێی وت: «كۆڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان یه‌كێكه‌ له‌چالاكییه‌كانی بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی رۆشنبیری‌و هونه‌ریی دیالۆگ‌، كتێبه‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكه‌ كه‌ له‌ساڵی 2011ه‌وه‌ بڵاومكردۆته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستاكه‌و چیرۆكه‌كان به‌جیاجیا له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و پێمباش بوو بكرێت به‌كتێب‌و خۆشبه‌ختانه‌ ناوه‌ندی رۆشنبیری‌و هونه‌ری دیالۆگ چاپی كتێبه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ، جگه‌ له‌وه‌ش پێمخۆش بوو ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ له‌شاری كه‌ركوك بێت‌و كتێبه‌كه‌ به‌خوێنه‌رانی ئاشنا بكه‌ین، چونكه‌ كه‌ركوك گرنگییه‌كی تایبه‌تی لای به‌نده‌ هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی شاری منداڵی خۆمه‌، كه‌ركوك ماوه‌یه‌كی زۆره‌ فه‌رامۆشكراوه‌ له‌ڕووی رۆشنبیریه‌وه‌و له‌ڕاستیشدا كه‌ركوك خاوه‌نی رابردوویه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ڕووی رۆشنبیریه‌وه‌، بۆیه‌ چالاكیه‌كه‌مان له‌م ناوه‌نده‌ بوو هیچ نه‌بێ كه‌ركوك بۆنی ساڵه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوو بدات كه‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا خاوه‌نی شارێكی رۆشنبیر‌و چیرۆكنووس‌و رۆماننووس‌و ئه‌دیبی گه‌وره‌، گه‌وره‌ بووه‌».
وتیشی: كۆمەڵە چیرۆكی «پاسه‌كه‌ی گورون» كۆمه‌ڵێك ته‌جروبه‌ی خۆمه‌و من به‌گشتیی كارم له‌سه‌ر فەنتازیاو واقیعی سیرحی‌و خه‌یاڵ‌و... ده‌كات، چونكه‌ ناونیشانی كتێبه‌كه‌م هه‌ر به‌و ناوانه‌وه‌یه‌ كه‌باسمان لێی كرد «پاسه‌كه‌ی گورون» یه‌كێكه‌ له‌و چیرۆكانه‌ی كه‌ له‌واقیعه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێكی خه‌یاڵی‌ ده‌چێت».
هاوكات نوسه‌رو رۆشنبیری زاهیر شكور كه‌خاوه‌نی ناوه‌ندی رۆژشنیری‌و هونه‌ریی دیالۆگ به‌كوردستانی نوێی وت: «له‌ساڵی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌م كتێبه‌ی چیرۆكنووس مه‌حمود نه‌جمه‌دینه‌وه‌ ئه‌مە شه‌شه‌م كتێبه‌ به‌چاپی ده‌گه‌یه‌نین، باسی له‌وه‌شكرد وه‌ك ناوه‌ندی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری دیالۆگ، هه‌ر نووسه‌رێك یان چیرۆكنووسێك... له‌هه‌ر شارێكی هه‌رێمی كوردستان بێت، سه‌ردانمان بكات به‌مه‌به‌ستی چاپ كردنی كتێب درێغی ناكه‌ین».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP