بوونه‌وه‌رێك له‌ شێوه‌ی مێشكی مرۆڤدا
بوونه‌وه‌رێك له‌ شێوه‌ی مێشكی مرۆڤدا ‌ 13/9/2017
كه‌شتی نوح
له‌باخچه‌یه‌كی ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا بوونه‌وه‌رێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی له‌ مێشكی مرۆڤ ده‌چێت.
 ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك كه‌ پێی ده‌وترێت ده‌ریاچه‌ی ونبوو له‌باخچه‌ی ستانلی له‌شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا  دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌.
 بوونه‌وه‌ره‌كه‌ له‌خێزانی مه‌رجانه‌كانه‌ یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (Bryozoans) كه‌ بونه‌وه‌رێكه‌ بۆخۆی له‌ سه‌دان بوونه‌وه‌ری دیكه‌ی مایكرۆسكۆبی پێكهاتووه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت(zooids).
 به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زاناكان، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ نزیكه‌ی سه‌دان ملیۆن ساڵ پێش ده‌ركه‌وتنی دایناسۆره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووه‌، وا دیاره‌ دیسان ده‌ستی كردووه‌ته‌وه‌ به‌ زۆر بوون، به‌ڵام تائێستا زاناكان هۆكاری ئه‌و زۆر بوونه‌یان بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ 
 هه‌ندێك له‌ چاودێرانی زانستیش هۆكاری ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا، چونكه‌ گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ سه‌یره‌ی ناچار كردووه‌ ده‌ست له‌ شوێنی بنه‌ڕه‌تی و سروشتیی ژیانی خۆی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ئه‌و گریمانه‌یه‌ به‌ ته‌واوی بسه‌لمێنرێت.
ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت بوونه‌وه‌ری مایكرۆسكۆبی خۆ هه‌ڵواسی مه‌رجانی له‌و شێوه‌یه‌، ته‌نها له‌ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ڕووباری میسیسیپیدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌و بوونه‌وه‌ره‌ له‌ ناوچه‌كانی باكوردا ببینرێت.
 هه‌ندێك زانای زینده‌وه‌رناسیش پێیان وایه‌ كه‌ جگه‌ له‌ گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا ڕه‌نگه‌ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌و ناوچانه‌دا هه‌بووبێت ،به‌ڵام به‌ هه‌ر هۆكارێك بووبێت كه‌س نه‌یبینیوه‌.
سه‌رچاوه‌: ده‌یلی میل


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP