ئێمە واین
ئێمە واین ‌ 21/9/2017
دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
+ غەوارە نا رۆڵە.. غەوارە عەشرەتە... بڵێ‌ قەوارە.
ـ باشە با قسەی تۆ بێ‌.. ناوێكی خۆشم بۆ بدۆزەرەوە با قەوارەیەكی پێ‌ دروست بكەم.
+ لە ئیشەكانی تر زۆرت هەڵتڕاند نۆرەی قەوارەیە.
ـ ئیشی تری چی؟.. هەمووی كۆبكەیتەوە پێنج شەش ئیش زیاترم نەگۆڕیوە.
+ پێنج شەشێكی چی رۆڵەگیان.. تۆ بووی بە تووتی.. خوا نەكا یەكێك پیشەیەك بدۆزێتەوە.. فڵق یەكسەر لاسایی ئەكەیتەوە.
ـ هەر من وانیم بەگم... شارەكە یەكپارچە بووە بە تووتی.. بڕۆ لە گوزەری ئاسنگەرەكان حسابی بكە زیاد لە بیست و پێنج دوكانی شلە و برنج كراونەتەوە.
+ بیست و پێنج مەتعەمی شلەو برنج؟!... لەو چاولێكەرییە!!.. ئەی پێشتر ئەمانە خەریكی چی بوون؟!
ـ زوو دوكانی ئیستینساخیان هەبوو.
+ رەحمەتت لێبێ‌، دوایی كردیان بە شەربەتفرۆشی.
ـ ئافەرم، پاش ئەوە وازیان لە شەربەتفرۆشی هێنا كردیان بە فاكس و تەلەفۆنی جیهانی.
+ ئینجا دوای مودەتێ‌ خوویان دایە كۆنەفرۆشی.. لە كولـلی گەڕەكێكدا دوكانێكی كۆنەیان دانا.
ـ ئەوەش زۆر درێژەی نەكێشا گۆڕییان بۆ دوكانی مۆبایلفرۆشی.
+ ئێستاش سەریان كردۆتە قەوارەی سیاسی.
ـ ناهەقمان مەگرە بەگم، ئەمانەوێ‌ بەهەموو لایەك قەرزەكە بەینەوە.
+ قەرزی چی كوڕم؟
ـ ئەڵێ‌ قەرزی چی!! خاڵەگیان تۆ ئەڵێی لەم وڵاتەدا نیت.. ملیارەها دۆلاری دانەغاز قەرزارین.
+ ملیارەها دۆلار؟ بۆچی؟!
ـ چونكە نەوت و غازمان فرۆشتووە.
+ یەعنی خەڵك نەوت و غاز بفرۆشێ‌ قەرزار ئەبێ‌؟! ئەمە (یەك) شتی وا ببیستم.
ـ ئیتر ئێمە واین. كێیش پێی ناخۆشە با بچێ‌ هەڵپەڕێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP