بۆچی ژنان قه‌ده‌غه‌یه‌ بچنه‌ ئه‌م دوورگه‌یه‌؟
بۆچی ژنان قه‌ده‌غه‌یه‌ بچنه‌ ئه‌م دوورگه‌یه‌؟ ‌ 22/9/2017
هه‌رچه‌نده‌ به‌گشتی پیاوان‌و ژنان خه‌ون به‌سه‌ردانیكردنی ئه‌و ناوچه‌ مێژووی‌و ئاسه‌واریانه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ له‌ژێر لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی رێكخراوی یونسكۆدایه‌ به‌ڵام ژنان قه‌ده‌غه‌یه‌ سه‌ردانی یه‌كیك له‌و ناوچانه‌ بكه‌ن ئه‌ویش دوورگه‌ی «ئۆكینۆ شیمای» یابانی پیرۆزه‌.
به‌پێی ئایینی «شنتو»ی یابانی ژنان قه‌ده‌غه‌یه‌ سه‌ردانی ئه‌م دوورگه‌یه‌ بكه‌ن هه‌روه‌ها پیاوانیش ساڵانه‌ ته‌نه‌ها له‌ یه‌ك رۆژدا 100 پیاو بۆیان هه‌یه‌ سه‌ردانی دوورگه‌كه‌ بكه‌ن ئه‌ویش رۆژی 27ی ئایاره‌ مه‌رجه‌ كه‌ رێوڕه‌سمی  ده‌ستنوێژ به‌جێبهێنن كه‌ بۆ پاككبونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.
رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت باس له‌دوورگه‌كه‌ بكات چی بینیوه‌‌و چی گوێ لێ بووه‌، هه‌روه‌ها بۆیان نییه‌ هیچ شتێك له‌دورگه‌كه‌ به‌رنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی دوورگه‌كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چنگێك گیابێت.
تا ئیستا هۆكارێكی روون نیه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ژنان بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ ده‌ڵێنی‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی مه‌ترسیداری ئاوه‌كانی چوارده‌وری دوورگه‌كه‌ بێت.
تا ئێستا نزیكه‌ی 80 هه‌زار پارچه‌ كه‌لوپه‌لی ئاسه‌واری له‌دوورگه‌كه‌ ده‌رهێنراوه‌ كه‌به‌سامانێكی نیشتیمانی بۆ یابان داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی له‌لیستی یونسكۆدا هه‌یه‌ كوچه‌نده‌ها سه‌ردانیكه‌ر سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م دوورگه‌یه‌ به‌تایبه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP