سبه‌ی جه‌وله‌ یه‌كلاكه‌ره‌وەكه‌ی یارییه‌كانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانه
پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ره‌و مۆندیال سبه‌ی جه‌وله‌ یه‌كلاكه‌ره‌وەكه‌ی یارییه‌كانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانه ‌ 4/10/2017
یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاتانی جیهان به‌ره‌و مۆندیالی روسیا-2018  له‌ زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كان هیچی وایان نه‌ماوه‌، له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكای باشوورو ئه‌فریقا دوو جه‌وله‌و له‌ئاسیا یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن ماون بكرێن و ئه‌وانیش رۆژانی داهاتووی ئه‌م مانگه‌ (ئۆكتۆبه‌ر-تشرینی یه‌كه‌م) ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌وه‌ی تائێستا رونبۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ ئه‌و مۆندیاله‌ گه‌یشتۆته‌  8 هه‌ڵبژارده‌ ئه‌وانیش (روسیای وڵاتی میوانداریكه‌ر و به‌رازیل له‌ ئه‌مریكای باشوورو به‌لجیكا له‌ ئه‌وروپاو ئێران و كۆریای باشوورو ژاپۆن و سعودیه‌ له‌ئاسیا، مه‌كسیك له‌ ئه‌مریكای باكورو ده‌ریای كاریبی)، ئوستورالیاو سوریاش به‌شداریی یارییه‌كانی پاشكۆ پاڵاوتنی ئه‌م كیشوه‌ره‌ ده‌كه‌ن، نیوزیله‌نداش له‌ ئۆكیانیا بۆ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن له‌ كیشوه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوون.

یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنیش به‌مشێوه‌یه‌ن
بۆ پله‌ی پێنجه‌می ئاسیا (سوریاو ئوستورالیا) دوویاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و براوه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چواره‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوورو ناوه‌ڕاست و ده‌ریای كاریبی دوو یاریی تر ده‌كه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته‌ مۆندیال.
یارییه‌كی تری پاشكۆی پاڵاوتن نیوزیله‌ندای پاڵه‌وانی ئۆكیانیا دوو یاریی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێنجه‌می ئه‌مریكای باشوور ده‌كات و براوه‌ی ئه‌مانیش ده‌گاته‌ مۆندیال.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی داهاتوو رۆژانی دواتریش یارییه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆی پاڵاوتن هه‌نگاوی گرنگ و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ ده‌نێن و چه‌ندین یاریی چاره‌نووساز ده‌كرێن.
سه‌ره‌تا با له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپاوه‌ ده‌ستپێبكه‌ین و بزانین گرنگترین یارییه‌كان و دوا هه‌ڵوێست له‌ سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا چۆنه‌.

كیشوه‌ری ئه‌وروپا
له‌م كیشوه‌ره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێبینییه‌ ئه‌وه‌یه‌ ململانێی سه‌ركه‌وتن له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كاندا زۆر تونده‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌ویه‌ له‌ هه‌رنۆ گروپی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان ته‌نیا به‌لجیكا له‌ گروپی هه‌شته‌مدا توانیویه‌تی بۆ مۆندیال سه‌ربكه‌وێت.

گروپی یه‌كه‌م
له‌م گروپه‌دا دوا ریزبه‌ندیی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت سێ هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌ریی ده‌كه‌ن به‌مجۆره‌:
1-فه‌ره‌نسا(17 خاڵ).
2-سوید(16 خاڵ).
3-هۆڵه‌ندا(13 خاڵ).
ئه‌و یارییانه‌شی كه‌ ئه‌م سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ ماویان بیكه‌ن به‌مجۆره‌ن:
*بولگاریا×فه‌ره‌نسا-شه‌ممه‌ 7/10/2017.
*سوید×لۆكسمبۆرگ-شه‌ممه‌ 7/10/2017.
*بیلۆ روسیا×هۆڵه‌ندا-شه‌ممه‌ 7/10/2017.
*فه‌ره‌نسا×بیلۆروسیا-10/10/2017.
هۆڵه‌ندا×سوید-10/10/2017.
گروپی دووه‌م
له‌م گرووپه‌دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن كه‌وتۆته‌ نێوان سویسرای یه‌كه‌م و پورتوگالی دووه‌مه‌وه‌، جیاوازی خاڵی نێوانیان 3 خاڵه‌و له‌یاریی چووندا كه‌له‌ سویسرا كرا سوسرییه‌كان 2-0 یارییه‌كه‌یان بردبووه‌وه‌:
1-سویسرا (24) خاڵ.
2-پورتوگال (21 خاڵ).
له‌م گروپه‌دا یارییه‌كی گرنگ و چاره‌نووسا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ماوه‌ بكرێت و یارییه‌كانی هه‌ردووكیان كه‌ ماویانه‌ بكرێن به‌مجۆره‌ن:
*سویسرا×هه‌نگاریا- شه‌ممه‌ 7/10/2017.
*ئه‌ندۆرا×پورتوگال-شه‌ممه‌ 7/10/2017.
یارییه‌ چاره‌نووسازه‌كه‌ش ئه‌م یارییه‌ ده‌بێت:
*پورتوگال×سویسرا-10/10/2017.

گروپی سێیه‌م
له‌م گروپه‌دا هه‌موو ركابه‌رییه‌كان كه‌وتۆته‌ نێوان ئه‌ڵمانیاو ئایرله‌ندای باكوره‌وه‌ به‌مجۆره‌:
1-ئه‌ڵمانیا(24 خاڵ).
2-ئایرله‌ندای باكوور(19 خاڵ).
واته‌ له‌و دوو یارییه‌ی ئه‌ڵمانیا ماونی بیانكات ته‌نیا یه‌ك یه‌كسانبوونی به‌سه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال، واته‌ له‌یاریی داهاتووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌دا كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 5/10 ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌ ئایرله‌ندا بباته‌وه‌و یان یه‌كسان بێت  له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی مسۆگر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا یاریی دووه‌می كه‌له‌یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر نه‌رویجه‌ ئه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌،یارییه‌كانیش كه‌ ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ ماویانه‌ بیكه‌ن به‌مجۆه‌رن:
*ئایرله‌ندا-ب×ئه‌ڵمانیا-پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017.
*ئه‌ڵمانیا×ئازه‌ربیجان-8/10/2017.
*نه‌وریج×ئایرله‌ندا-8/10/2017.

گروپی چواره‌م
له‌م گروپه‌دا سێ هه‌ڵبژارده‌ هه‌لی سه‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌ به‌مجۆره‌:
1-سربیا (18 خاڵ)
2-وێڵز (14 خاڵ).
3-كۆماری ئایرله‌ندا (13 خاڵ).
پێنج یارییش له‌ دوا دوو جه‌وله‌ی یارییه‌كانی ئه‌م گروپه‌دا دوا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كێ له‌م سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌می گروپه‌كه‌و راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ روسیا، كام هه‌ڵبژارده‌ش پله‌ی دووه‌می ده‌گرێت و ده‌چێته‌ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن و یارییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
*جۆرجیا×وێڵز- هه‌ینی 6/10/2017.
*نه‌مسا×سربیا-هه‌ینی 6/10/2017.
*كۆماری ئایرله‌ندا-هه‌ینی 6/10/2017.
*سربیا×جۆرجیا-9/10/2017.
*وێڵز×ك.ئایرله‌ندا- 9/10/2017.
ئه‌گه‌ر هاتوو یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆیه‌م كه‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو 6/10/2017 ده‌كرێن هه‌رسێكیان به‌بردنه‌وه‌ی سربیاو وێڵز و ك.ئایرله‌ندا كۆتاییانهات، ئه‌وا دوا جه‌وله‌ و به‌تایبه‌تیش یاریی وێڵز ئایرله‌ندا دوا قسه‌ی خۆی له‌و رووه‌وه‌ ده‌كات.
گروپی پێنجه‌م
له‌م گروپه‌شدا به‌وێنه‌ی گروپی پێشوو پۆڵه‌نداو دانیمارك و مۆنتینیگرۆ ركابه‌ریی له‌سه‌ر گرتنی پله‌ی یه‌كه‌میی گروپه‌كه‌ ده‌كه‌ن چونكه‌ دوو جه‌وله‌ له‌یاریی ماوه‌و جیاوازی خاڵی نێوانیشیان ته‌نیا 3 خاڵه‌ به‌مجۆره‌:
1-پۆڵه‌ندا (19 خاڵ).
2-دانیمارك (16 خاڵ).
3-مۆنتینیگرۆ(16 خاڵ).
سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 5/10 و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 8/10/2017 دوا دوو جه‌وله‌و دوا گرنگترین دوو یاریی ئه‌م گروپه‌ ده‌كرێن كه‌ دوان له‌یارییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌ره‌كانه‌ و ئه‌نجامی ئه‌م یارییانه‌ش ئاسۆی زۆر له‌ئه‌گه‌ره‌كان روون ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌مجۆره‌:
*مۆنتینیگرۆ×دانیمارك-پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017.
*ئه‌رمینیا×پۆڵه‌ندا-پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017.
*پۆڵه‌ندا×مۆنتینیگرۆ-8/10/2017.
*دانیمارك×رۆمانیا-8/10/2017.

گروپی شه‌شه‌م
له‌م گروپه‌دا چوار هه‌ڵبژارده‌ ركابه‌ری له‌سه‌ر گرتنی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كه‌ن و جیاوازی خاڵ له‌نێوان یه‌كه‌م  له‌لایه‌ك و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م 5 تا 6 خاڵه‌و دوو جه‌وله‌ش یاریی ماون و جه‌وله‌كانیش یاریی ئاگرین به‌هێزی زۆر له‌خۆ ده‌گرن به‌مجۆره‌:
1-ئینگلته‌را (20 خاڵ).
2-سلۆڤاكیا (15 خاڵ).
3-سلۆڤینیا (14 خاڵ).
4-سكۆتله‌ندا (14 خاڵ).
سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌جه‌وله‌ی پێشكۆتاییدا دوو یاریی زۆر گرنگ و چاره‌نووس ساز ئه‌م چوار هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌یكه‌ن به‌مجۆره‌:
*ئینگلته‌را×سلۆڤینیا-پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017.
*سكۆتله‌ندا سلۆڤاكیا-پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017.
دواتر له‌دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی ئه‌م گروپه‌شدا ئینگلته‌را و سلۆڤاكیا یارییه‌كی ئاسانیان ده‌بێت  به‌ڵام سلۆڤینیاو سكۆتله‌ندا یارییه‌كی هه‌ستیاری تر ده‌كه‌ن به‌مجۆره‌:
*سلۆڤینیا×سكۆتله‌ندا-8/10/2017.
*سلۆڤاكیا×ماڵتا-8/10/2017.
*لیتوانیا ئینگلته‌را-8/10/2017.

گروپی حه‌وته‌م
له‌م گروپه‌دا هه‌موو بۆچوون و ئه‌گه‌ره‌كان باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئیسپانیا به‌یه‌كه‌می ده‌گاته‌ روسیا، به‌ڵام ئیتالییه‌كان ده‌بێت بچنه‌ یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسپانیا له‌ دووه‌م رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیتالیا توانی 3-0 یارییه‌كه‌ له‌ ئاتزوری بباته‌وه‌و بیخاته‌ خانه‌ی دووه‌م و جیاوازی خاڵی نێوانیان ببێته‌ سێ خاڵ به‌مجۆره‌.
1-ئیسپانیا (22 خاڵ).
3-ئیتالیا (19 خاڵ).
ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی داهاتووی ئه‌م گروپه‌ له‌گروپه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانی تیادا نه‌ماوه‌و هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م یاریی ئاسانیان هه‌یه‌.
ئه‌و دوو یارییه‌ی كه‌ ئیسپانیاو ئیتالیای ركابه‌ر ماویانه‌ و رۆژانی هه‌ینی و دووشه‌ممه‌ی ئاینده‌ بیكه‌ن بۆ هه‌ردوو لایان ئاسان و بردنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رامبه‌ریان زۆر ئاسانه‌ به‌مجۆره‌:
*ئیتالیا×مه‌كدۆنیا-6/10/2017.
*ئیسپانیا×ئه‌لبانیا-6/10/2017.
*ئیسرائیل×ئیسپانیا-9/10/2017.
*ئه‌لبانیا×ئیتالیا-9/10/2017.

گروپی هه‌شته‌م
ئه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ له‌ هه‌شته‌ گروپه‌كه‌ی تر جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ مۆندیالی روسیا یه‌كلایی بۆته‌وه‌و ئه‌ویش به‌لجیكایه‌ كه‌ پێش ته‌واو بوونی یارییه‌كان به‌ دوو جه‌وله‌ به‌ جیاوازی 8 خاڵ پێش دووه‌می گروپه‌كه‌ (بۆسنه‌) و 9 خاڵ پێش یۆنانی سێیه‌م كه‌وتووه‌.
جیاوازییه‌كی تریش ئه‌وه‌یه‌ سێ هه‌ڵبژارده‌ ته‌نیا شه‌ڕ له‌پێناوی گرتنی پله‌ی دووه‌میدا ده‌كه‌ن و زۆرترین جیاوازیش له‌نێوانیاندا یه‌ك تا چوار  خاڵه‌ به‌مجۆره‌:
*1-به‌لجیكا (22 خاڵ).
2-بۆسنه‌ (14 خاڵ).
3-یۆنان (13 خاڵ).
3-قوبروس (10 خاڵ).

گروپی نۆیه‌م
ره‌نگه‌ ئه‌م گروپه‌ جیاوازترین گروپ بێت له‌ سه‌رجه‌م گروپه‌كانی تر چونكه‌ چوار هه‌ڵبژارده‌ له‌وپه‌ڕی ركابه‌ریدان بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیال یان به‌شدارییكردن له‌یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا دوو هه‌ڵبژارده‌ له‌كۆی شه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌م گروپه‌ ئاوت بوون و هیچ هیوایه‌كیان نه‌ به‌ روسیا و نه‌به‌ پاشكۆی پاڵاوتن نه‌ماوه‌ و ئه‌وانیش بریتین له‌ فنله‌ندا(7 خاڵ) و كۆسۆڤۆ( 1 خاڵ).
هه‌رچی چوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تره‌ یه‌كه‌م و دووه‌م (كرواتیاو ئایسله‌ندا) هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌نی 16 خاڵن و توركیاو ئۆكرانیاش كه‌ سێیه‌م و چواره‌می گروپه‌كه‌ن ته‌نیا دوو خاڵ له‌دوای یه‌كه‌م و دووه‌مه‌كه‌ون و 14 خاڵیان هه‌یه‌.
به‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ره‌نگه‌ جه‌وله‌ی پێشكۆتاییش زۆر شت روون نه‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ تا جه‌وله‌ی كۆتایی هه‌رچوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌میاندا كراوه‌یه‌ و یارییه‌كانیشیان به‌مجۆره‌ ده‌بێت:
هه‌ینی 6/10/2017
*كرواتیا×فنله‌ندا.
*توركیا×ئایسله‌ندا.
*كۆسۆڤۆ×ئۆكرانیا.
9/10/2017
*فنله‌ندا×توركیا.
*ئۆكرانیا×كرواتیا.
*ئایسله‌ندا×كۆسۆڤۆ.

ئه‌مریكای باشوور
له‌م كیشوه‌ره‌ ئێستا دوو جه‌وله‌ یاری له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتن ماون سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌ی ئاینده‌ 5 و 10/10/2017  ده‌كرێن و یارییه‌كانیش به‌مجۆره‌ ده‌بن:

جه‌وله‌ی 17
*پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017 ...پۆلیڤیا×به‌رازیل-سه‌عات 11 ی شه‌و.
*پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017 ...ڤێنزوێلا×ئۆرۆگوای-سه‌عات 12 ی شه‌و .
* هه‌ینی 6/10/2017...كۆڵۆمبیا×پاراگوای-سه‌عات 02:30 به‌ره‌به‌یان.
* هه‌ینی 6/10/2017...ئه‌رجه‌نتین×پیرۆ-سه‌عات 2:30 به‌ره‌به‌یان.
* هه‌ینی 6/10/2017...چیلی×ئۆكوادۆر-سه‌عات 2:30 به‌ره‌ به‌یان.

جه‌وله‌ی 18
*به‌رازیل×چیلی.
*پاراگوای×ڤێنزوێلا.
*پیرۆ×كۆڵۆمبیا.
*ئۆرۆگوای×پۆلیڤیا.
*ئۆكوادۆر×ئه‌رجه‌نتین.
سه‌رجه‌م ئه‌م یارییانه‌ش سه‌عات 2:20 به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌ ده‌كرێن.
به‌رله‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییانه‌ ركابه‌رییه‌كی توند له‌نێوان ئۆرۆگوای دووه‌م و كۆڵۆمبیای سێیه‌م و پیرۆی چواره‌م و ئه‌رجه‌نتینی پێنجه‌م و چیلی شه‌شه‌م دا زۆر تونه‌ده‌و ته‌نانه‌ت پاراگوای و ئۆكوادۆری حه‌وته‌م و هه‌شته‌میش له‌ بازنه‌ی ململانێدان و ئه‌مانیش تاڕاده‌یه‌ك هیوا بڕاو نین.

ریزبه‌ندییه‌كه‌
1-به‌رازیل(37 خاڵ).
2-ئۆرۆگوای(27 خاڵ).
3-كۆڵۆمبیا(26 خاڵ).
4-پیرۆ(24 خاڵ).
5-ئه‌رجه‌نتین(24 خاڵ).
6-چیلی(23 خاڵ).
7-پاراگوای(21 خاڵ).
8-ئۆكوادۆر(20 خاڵ).
9-پۆلیڤیا(13 خاڵ).
10-ڤێنزوێلا(8 خاڵ).

ئه‌فریقیا
ئه‌م كیشوه‌ره‌ش هه‌مان بارو دۆخی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشووری هه‌یه‌ به‌وه‌ی دوو جه‌وله‌ له‌یاریی ماون بكرێن، جه‌وله‌ی پێشكۆتایی رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی ئاینده‌ 6 و 7 و 8/10/2017 و دوا جه‌وله‌ش مانگی 11 ده‌كرێن.
دیاره‌ له‌م كیشوه‌ره‌دا دوا قۆناغی پاڵاوتن به‌م جۆره‌یه‌:
*20 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن.
*به‌سه‌ر 5 گروپی 4 هه‌ڵبژارده‌ییدا دابه‌شكراون.
*پاڵه‌وانانی گروپه‌كان راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌ركه‌ده‌كه‌ون. 
ریزبه‌ندی هه‌رپێنج گروپه‌كه‌ش پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م دوو جه‌وله‌یه‌ له‌یاریی به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

گروپی یه‌كه‌م
1-تونس(10 خاڵ).
2-كۆماری كۆنگۆ(7 خاڵ).
3-غینیا(3 خاڵ).
4-لیبیا(3 خاڵ).
گروپی دووه‌م
1-نایجیریا(10 خاڵ).
2-زامبیا(7 خاڵ).
3-كامیرۆن(3 خاڵ).
4-جه‌زائیر(1 خاڵ).
گروپی سێیه‌م
1-كۆتدیڤورا(7 خاڵ).
2-مه‌غریب(6 خاڵ).
3-گابۆن(6 خاڵ).
4-مالی(2 خاڵ).
گروپی چواره‌م
1-بۆركینا فاسۆ(6 خاڵ).
2-كاپڤێردی(6 خاڵ).
3-سه‌نیگال(5 خاڵ).
4-ئه‌فریقای باشوور(1 خاڵ).
گروپی پێنجه‌م
1-میسر(9 خاڵ).
2-ئۆگه‌ندا(7 خاڵ).
3-غانا(5 خاڵ).
4-كۆنگۆ(1 خاڵ).
ئاسیا
له‌م كیشوه‌ره‌ ته‌نیا یارییه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتن ماون بكرێن،  هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوریاو ئوستورالیاش رۆژانی 5/10 و 10/10/2017 دوو یارییه‌ یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و براوه‌ له‌گه‌ڵ چواره‌می ئه‌مریكای باكوور و ناوه‌ندو ده‌ریای كاریبی دوو یاریی تر ده‌كات و براوه‌ له‌م دوو یارییه‌وه‌ ده‌گاته‌ مۆندیال.
ئه‌مریكای باكوور و
 ناوه‌ندو ده‌ریای كاریبی
له‌م كیشوه‌ره‌دا تائێستا 8 جه‌وله‌ له‌یاریی كراون و ته‌نیا 2 جه‌وله‌ له‌یاریی ماون بكرێن، ئه‌م دوو جه‌وله‌یه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كرێن:
جه‌وله‌ی نۆیه‌م- سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 5/10/2017
*مه‌كسیك×ترینیدادو تۆباكۆ.
*ئه‌مریكا×پاناما.
*كۆستاریكا×هۆندۆراس.
جه‌وله‌ی ده‌یه‌م-10/10/2017
* ترینیدادو تۆباكۆ× ئه‌مریكا.
* هۆندۆراس× مه‌كسیك.
* پاناما× كۆستاریكا.
له‌م كیشوه‌ره‌ مه‌كسیك ته‌نیا هه‌ڵبژارده‌یه‌ راسته‌وخۆ بۆ مۆندیال سه‌ركه‌وتبێت و خاوه‌نی 18 خاڵه‌، كۆستاریكاش تاڕاده‌یه‌ك بۆته‌ دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌میش له‌گه‌ڵ پاناماو ئه‌مریكاو هۆندۆراس ركابه‌رییه‌كی توند ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوانی تریان راسته‌وخۆ بگاته‌ مۆندیال و چواره‌می ئه‌م گروپه‌ش هیوایه‌كی تری ده‌مێنێت به‌وه‌ی دوو یاریی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیال له‌گه‌ڵ پێنجه‌می ئاسیا ده‌كات و براوه‌كه‌یان راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ مۆندیال.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP