گۆچانه‌كه‌ت وه‌كو عاساكه‌ی‌ موسا
گۆچانه‌كه‌ت وه‌كو عاساكه‌ی‌ موسا ‌ 9/10/2017
ئارام مه‌جید
1
گۆچانه‌كه‌ت وه‌كو عاساكه‌ی‌ موسا 
هه‌میشه‌ 
له‌ رۆژگاری‌ سه‌ختدا
فریادڕه‌سی‌ ئه‌م گه‌لله‌ سته‌مدیده‌یه‌ بوو

2
نوكته‌كانت، قسه‌ خۆشه‌كانت 
ئاوازی‌ سه‌بووری‌ بوو 
بۆ دڵه‌ ته‌نگه‌كان
ئاوی‌ ئاشتی‌ بوو 
بۆ ئاگری‌ شه‌ڕ و فیتنه‌. 

3
چاویلكه‌كه‌ت 
چاویلكه‌كه‌ت 
چاوی‌ رۆشناییه‌ك بوو
حه‌قیقه‌تی‌ له‌ تاریكی‌ شه‌وه‌زه‌نگ ئه‌دۆزییه‌وه‌.

4
پێنووسه‌كه‌ت 
پێنووسی‌ سه‌رنجه‌كان بوو
به‌راسته‌ هێڵێك
رێگای‌ رۆشنكه‌ره‌وه‌ی‌ هۆشیاری نیشانی‌
گه‌لێك ئه‌دا. 

5
سه‌رنجه‌كانت گه‌لێكی‌ پێگه‌یاند و 
گه‌لێكی‌ خسته‌ سه‌ر رێی‌ راستی‌ تێكۆشان
زۆرن 
زۆر زۆرن
ئه‌وانه‌ی‌ گوێیان بۆ سه‌رنجه‌كانت شل كرد و 
له‌سایه‌تدا فێر بوون 
چۆن بنووسن و 
بێ‌ باكانه‌ 
حه‌قیقه‌ت بڵێن.

6
زه‌رده‌خه‌نه‌ت 
عیراقی‌ عرقی‌ نه‌رم نه‌رم كرد 
كوردی‌ به‌دبه‌خت و نارێكی‌ 
وه‌ك چه‌پكه‌ گوڵ
له‌ ئینجانه‌یه‌كدا كۆكرده‌وه‌. 

7  
زمانی‌ شیرینت 
شانه‌ی‌ هه‌نگێك بوو 
زاری‌ تاڵی‌ غه‌مبارانی‌ شیرین كرد
چه‌ند شیرین بووی‌
بۆ گه‌رووه‌ تاڵه‌كان.

هیوای‌ گه‌لێكی‌ بێ‌ هیوا بووی‌
پارێزه‌ر بووی‌، 
ئه‌مما پارێزه‌ری‌ دۆسێیه‌كی‌ گه‌وره‌ 
دۆسێی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ به‌ش خوراوت 
برده‌ ئه‌وروپا و 
هێناته‌وه‌ بۆ مه‌جلیسی‌ حوكمی‌ دوای‌ دیكتاتۆر 

هاواری‌ تۆ 
هاواری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ سته‌م دیده‌ بوو 
زایه‌ڵه‌ی‌ تۆ 
زایه‌ڵه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ 
سه‌ده‌یه‌كه‌
 نووقمی‌ خوێنی‌ خۆیه‌تی‌. 

10
سه‌ده‌ی‌ بیست و بیست و یه‌ك  
شه‌ڕیان 
له‌سه‌ر نازناوی‌ جوامێریت. 
بیست ده‌ڵێ‌ مامی‌ من بوو 
بیست و یه‌ك ده‌ڵێ‌ هی‌ منیش بوو
هێنده‌ كه‌ڵه‌گه‌تی‌
له‌رۆژهه‌ڵات تا رۆژئاوا 
تاساون به‌هه‌واڵی‌ مه‌رگت 
مه‌رگیش خۆشبه‌خته‌ بۆ سه‌فه‌ری‌ 
به‌هه‌شت له‌هاوشانی‌ تۆدایه‌. 
له‌ژێر لێوه‌وه‌ ده‌ڵێت 
ده‌رگای‌ به‌هه‌شت بخه‌نه‌ سه‌ر پشت 
واهات، واهات 
پیاوی‌ چاره‌سه‌ر هات
كه‌ڵه‌مێردی‌ كوردایه‌تی‌ و 
فریادڕه‌سی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هات. 
میوانی‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ 
سوارچاكی‌ رێی‌ ئازادییه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP