پرسەنامە و ماتەمینی  بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال
پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال ‌ 10/10/2017
پرسه‌نامه‌

گەلی قارە مان و تێکۆشەری هەریمی کوردستان ، بنەمالەی سەربەرزی سەرکردەی گەورە و خۆشەویستی گەل جەنابی سەرۆک مام جەلال
سلاو و ڕیز و حورمەت
بەداخ و کەسەرێکی یەکجار زۆرەوە یەکێک لە رابەر وکەسایەتی ماندوو نەناس و مێژووسازەکانی گەلی کورد سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی ماڵئاوایی لێ کردین.
ئێمە وەک بنەمالەی شەهید پێشەوا قازی و شەهید ژێنێڕاڵ سەیف قازی لە شاری مهاباد، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  هەموو گەلی کورد و بنەمالەی مەزن و سەربەری تاڵەبانی و  دڵسۆزانی کورد لە هەموو جیهان دەکەین،

منیر قازی کچی شەهید پێشەوا و هاوسەری فەتاح خان سەیف قازی
سەردار سەیف قازی نەوەی شەهید پێشەوا و شەهید سەیف قازی

******
به‌ڕێز خوشكی‌ گه‌وره‌م خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
به‌ڕێزان برازا خۆشه‌ویسته‌كانم .. بیلبیله‌ی‌ چاوه‌كانم كاكه‌ بافل و كاكه‌ قوباد
به‌ڕێزان سه‌رجه‌م خزمان و بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال
به‌هه‌ناسه‌ی‌ ساردو جه‌رگی‌ سوتاوه‌وه‌، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی‌ له‌بن نه‌هاتووه‌وه‌، به‌قوڵپی‌ گریانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیتان لێ‌ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: مام.. مامی‌ هه‌موو كوردێك بوو، به‌ڵام بۆ من براو مام و گشت كه‌سم بوو، گه‌لی‌ كورد ئه‌مڕۆ له‌شین و ماته‌مدایه‌ چونكه‌ كۆستێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كه‌وتوه‌ به‌مه‌رگی‌ خه‌باتگێڕێكی‌ قاره‌مان، شۆڕه‌سواری‌ مه‌یدانی‌ خه‌باتی‌ بێ‌ وچان، به‌ ماڵئاوایی‌ یه‌كجاریی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی‌ نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستانا یان له‌ عیراقا یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستا به‌ڵكو له‌ هه‌موو دنیادا ناوی‌ ده‌زرنگایه‌وه‌ وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ هه‌ڵكه‌وتوو، وه‌ك ئاشتیخوازێكی‌ دڵسۆز.
ماڵ ئاوا مامی‌ گه‌وره‌مان.. ماڵ ئاوا ئه‌ی‌ پیاوه‌ هه‌ڵكه‌وتوه‌كه‌ی‌ گۆڕه‌پانی‌ كوردایه‌تی‌.
به‌ناوی‌ خۆم و هه‌ردوو برازاكه‌مه‌وه‌ زاناو داناو سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه‌ جارێكی‌ تریش سه‌ره‌خۆشیمان تازه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌یه‌زدان ده‌خوازین چۆن له‌ژیاندا ڕابه‌رمان بوو له‌ مه‌رگیشدا گیانی‌ پاكی‌ مام جه‌لال هانده‌رمان بێ‌ بۆ یه‌كڕیزیمان.. بۆ پاراستنی‌ یه‌كێتی‌ ناو یه‌كێتی‌.
دڵسۆزتان: جه‌مالی‌ حه‌كیم ئاغا

******

به‌ڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کورستان
 بەڕێز بنەماڵەی کۆچکردو مام جه‌لال تاڵەبانی   
 نەخۆشی سەخت و درێژخایەنی مام جه‌لال تاڵەبانی لەم چەند ساڵەی دواییدا و کۆچی دواییشی لەم بارودۆخە ناسک و ئاڵۆزەدا کە هەرێمی پێدا دەڕوات، زیانێکی گەورەبوو لەم وڵاتە و بۆشاییەکی گەورەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە جێهێشت، بەتایبەتی لە خودی یەکێتی نیشتمانی کە ئەمڕۆ زیاتر لەهەموو کات پێویستی بە سەرکردەیەکی وەک ئەوه‌.
 لەگەڵ هیوای سەرکەوتنتان بۆ چارەسەری گرفتەکانتان،  پرسە و سەرەخۆشیم لێ قبووڵبکەن بۆ خۆتان و هەموو کادر و ئەندامانی یەکێتی و بنەماڵەی کۆچکردوو.
 تێکۆشەری دێرین بەهادین نوری – سلێمانی

******

سەرەخۆشی
بەناوی خۆمان و بنەماڵەکەمانەوە سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان و دۆست و هەڤاڵان و خانەوادەی جەنابی (مام جەلال تاڵەبانی) دەکەین.
لەدەستدانی ئەو پیاوە بەرزو بەڕێز و تێکۆشەرە کەلێنێکی گەورەیە لە کوردستاندا، بەڕێز مام جەلال جگە لەوەی سیاسەتمەدارێکی کەم وێنە بوو هاوکات هەمیشە لەگەڵ سەرجەم بنەماڵەو توێژە جیاوازەکانی کوردستاندا پەیوەندییەکی باشی هەبووە، ئەمەیش وای کردبوو مام جەلال بۆ هەمووان مام و برا و کەسی نزیك بێت.
لەیەزدانی مەزن داواکارین رۆحی مام جەلال بە بەهەشتی بەرین شاد بکات
 انا للە و انا الیە راجعون
شێخ حەسەن شێخ سەیدە
بنەماڵەی سەیدەی شێخەلی کانی کەوە
******
بەڕێزان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی داوی سەركردەی ماندوو نەناس و بزووێنەری شۆرشی كوردایەتی سەرۆك مام جه‌لال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقی فیدراڵ و سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستانمان پێگەیشت.
بەناوی خۆم و بنەماڵەی محمودی علی بەگی شەرف بەیانی پرسەو و ماتەمینی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی گەلی كورد و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بنەماڵەی سەرۆك مام جه‌لال دەكەین و  كۆچی مام  خەسارەتێكی گەورەبوو لەگەلی كورد كەوت، ئەستێرەیەكی گەشاوە بوو لە ئاسمانی كوردایەتدا هەموان قەرزاری ئەوین داواكارین لە یەزدانی مەزن سەبووری گەلی كورد بەگشتی و بنەماڵەی بەڕێزتان بداتەوە.

محه‌مدی مه‌حمودی علی بەگی شەرف بەیانی بناری 
بەمۆ

******
پرسەنامە
بە بۆنەی کۆچی دوای  ھەڤاڵ مام جەلال ڕابەری کوردایەتی  دڵتەنگی  خۆمان  ڕادەگەیەنین  وە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان بەگەلی کورد بە گشتی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان  بەتایبەت ڕادەگەیەنین.
 داوا کارین کۆچی دوای سەرۆک مام جەلال  بکەنە ھۆکارێک بۆ ئاشتەوایی و   پێکەوە ژیان وەگیانی لێبوردن بکەنە مژدە  بۆ ئەوەی ڕۆحی سەرۆک مام جەلال  بە ئاسوده‌ بێت.

ڕزگار حەمەسور 
بنەماڵەی حەمەسوری کوێخا ته‌های کانی کوردە

******

پرسه‌نامه‌
 به‌ناوی‌ حاجی سه‌عید فائق كۆڵه‌ك و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی‌ كۆڵه‌كه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌ خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی‌ هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی‌ لێهاتووی‌ گه‌له‌كه‌مان  تێكۆشه‌ری‌ ناوداری‌ نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال.
له‌ده‌ستدانی مام جه‌لال كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی‌ دروستكرد له‌نێو بزاڤی‌ تێكۆشانی گه‌لی كوردستان به‌ گشتی و كوردستانی‌ باشوور به‌ تایبه‌تی‌ كه‌وا به‌ ئاسانی ناتوانرێت جێگه‌ی‌ پڕ بكرێته‌وه‌،  بۆیه‌ داواكارین له‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
دووباره‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ خه‌مبارین و هاوبه‌شی خه‌می‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ مام جه‌لالین، خودا سه‌بووری‌ هه‌موو لایه‌ك بدات،  
انا لله وانا الیه‌ راجعون  

حاجی سه‌عید فایه‌ق كۆڵه‌ك

******
پرسە و سەرەخۆشی
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی کۆلێجەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و سەرجەم لایەنگران و دۆستانی بەڕێز (مام جەلال تاڵەبانی) دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز هەڤاڵی تێکۆشەر (مام جەلال تاڵەبانی) و هیوادارین بە بەهەشتی بەرین شادبێت.
ڕاگرایەتی کۆلێجی پۆلیس-سلێمانی
پرسە و سەرەخۆشی
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی‌ مامی‌ گه‌وره‌ هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال)، به‌ ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌ری‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش- سلێمانی‌ پرسه‌ی‌ خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوای‌ سه‌ركرده‌ و ڕابه‌ری‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌له‌كه‌مان و سوڵتانی‌ كوردایه‌تی‌ مامی‌ گه‌وره‌مان (مام جه‌لال).
سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ به‌ڕێزتان و هه‌موو كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ین هیوادارین خوای‌ گه‌وره‌ سه‌بووری‌ هه‌موو لایه‌ك بدات و دواكۆستی‌ گه‌له‌كه‌مان بێت.
انا لله وانا الیه‌ راجعون

سه‌نته‌ری‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش
******

پرسە و سەرەخۆشی
به‌ڕێزان خێزان‌و هاوڕێیانی سه‌رۆك مام جه‌لال ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی دوایی‌ سه‌رۆم مام جه‌لالمان پێگه‌یشت.
 بۆ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ له‌ناخه‌وه‌ به‌شداریی‌ خه‌متان ده‌كه‌ین‌و هاوخه‌می‌ قوڵی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ یه‌ك به‌یه‌كی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز‌و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و هه‌موو گه‌لی‌ كوردستان ده‌كه‌ین.
ژووری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌، كۆچی‌ دوایی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال به‌زیانێكی‌ گه‌وره‌ ده‌زانێت بۆ كوردستان‌و هه‌موو گه‌لی‌ كورد‌و ناوچه‌كه‌و جیهان كه‌ ئه‌م سه‌رۆكه‌ بوێر‌و جوامێره‌ ژیانی‌ پڕاوپڕه‌ له‌هه‌ڵوێست‌و ئازایه‌تی‌‌و ره‌مزی‌ قۆناغێكی‌ خه‌باتی‌ رزگاریخوازیی‌ كوردستان.
له‌سه‌ر ئاستی‌ كوردستان ئه‌م سه‌ركرده‌ به‌ڕێزه‌ پایه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌‌و سه‌ره‌كی‌ راگرتنی‌ ئاشتی‌ ناو ماڵی‌ كورد بووه‌ كه‌ به‌وپه‌ڕی‌ دڵسۆزی‌‌و له‌خۆبردوویی‌‌و كارامه‌ییه‌وه‌ توانیویه‌تی‌ ماڵی‌ كوردی‌ له‌چه‌ندین قه‌یرانی‌ گه‌وره‌‌و گران ده‌رباز بكات.
له‌ئاستی‌ عێراقیشدا سه‌رۆك مام جه‌لال توانیویه‌تی‌ به‌وپه‌ڕی‌ لێپرسراوێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كاندا كه‌ناڵ‌‌و گفتوگۆی‌ هه‌بێت‌و قورساییه‌كیش ببه‌خشێت به‌كورد له‌به‌غدا، هه‌ر به‌هۆی‌ دووربینی‌‌و حیكمه‌تی‌ به‌ڕێزییه‌وه‌، هه‌مووان ناچار بوون كه‌ رێزیبگرن‌و مام جه‌لال به‌»كلیلی‌ چاره‌سه‌ر»  ناوده‌برا له‌عێراقدا.
له‌ئاستی‌ ناوچه‌كه‌شدا ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی‌ كه‌ له‌دیدی‌ دۆست‌و دوژمنه‌كانیه‌وه‌، سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كارا‌و واقیعبین‌و خاوه‌ن به‌هره‌ بوو، هه‌میشه‌ كاری‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و ئاشتی‌‌ و ئازادی‌ كردووه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا، به‌ڕێزی‌ له‌هه‌وڵ‌‌و كۆششی‌ به‌رده‌وامدا بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشتی‌‌و دیموكراسییانه‌‌و به‌دوور له‌توندونیژی‌ به‌چاره‌سه‌ر بگات، گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ بگه‌ن به‌ئازادی‌‌و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ش به‌ئاشتی‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵكه‌ن.
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌ركرده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ناسراوو دیبلۆماتكارێكی‌ ناودار بووه‌، كه‌ تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ چڕ‌و پڕی‌ سیاسی‌‌و دیبلۆماسییی‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌‌و ناوی‌ دره‌وشاوه‌ی‌ دنیای‌ سیاسه‌ت‌و فكرو رۆژنامه‌نییدا دروستكردووه‌و ژیرانه‌ له‌پێناو دۆزی‌ ره‌وای‌ كورد‌و سه‌قامگیریی‌ ئاشتی‌‌و دیموكراسیدا له‌عێراق‌و ناوچه‌كه‌شدا به‌كاریهێناوه‌.
وه‌ك ژووری‌ بازرگانی‌‌ و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌، له‌په‌روه‌ردگاری مەزنمان داوایه‌ گیانی کۆچکردو به‌ به‌هه‌شتی بەرین شاد بكات، سه‌بوریی‌ و ئۆقره‌ییش به‌ئێوه‌ و كوڕه‌كان و دۆستان و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان‌ ببه‌خشێت و ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشی و خه‌متان بێت .
 هه‌ر سه‌رفراز بن 

ژووری‌ بازرگانی‌‌ و 
پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌

******
پرسه‌‌ نامه‌یه‌ك بۆكۆچی دوایی یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری كوردی عێراق    مام جه‌لال تاڵه‌بانی
كل من علیها فان ویبقی وجه‌ ربك ذوالجلال والاكرام 
 بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی جه‌نابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی
 سه‌ركردایه‌تی وئه‌ندام وجه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
 بۆكۆچی دوایی یه‌كه‌مین سه‌ره‌ك كۆماری كوردی عێراق سه‌ركرده ‌و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌ینین، له‌خودای میهره‌بان داوامانه‌ سه‌بوری به‌ڕێزتان بداته‌وه ‌و هیوادارین ئه‌وكه‌لێنه‌گه‌وره‌یه‌ به‌ درێژه‌پێدانی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی بۆتان پڕببێته‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ببێته‌ هانده‌رێك بۆ یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی به‌ره‌و ‌سه‌ربه‌خۆیی واقیع بینی و دانایی ئه‌وسه‌ركرده‌یه‌ی پێوه‌ دیاربێت.
 خودا سه‌بوریتان بداته‌وه‌
 انا لله وانا الیه راجعون 
عبدالرحمن شێخ عثمان عبدالعزیز

******

پرسەنامەی فراکسیونی بزوتنەوەی ئیسلامی 
بەناوی خوای بەخشنسندەی میهرەبان
بەریزان 
*خانەوەی مام جەلال تالەبانی 
 *جیگری سکرتیری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
* جە ماوەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
وێڕای دەربڕینی هاوخەمیمان بەبۆنەی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال یەکەمین سەرۆک کۆماری کورد لەمێژوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی لەبەریزتان و نەتەوەی کوردو گەلی کوردستان ئەکەین،خوای پەروەردگارو میهرەبان لەگەڵیدا بەکەرەم بێت و دڵنەوایی و ئارامی و سێبوریتان پێ ببەخشێت.
ئاشکرایە جەنابی مام جەلال تاڵەبانی هەرلەتەمەنی لاوییەوە ڕۆڵیکی کاریگەرو بەرچاوی هەبووەلە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و گەرم کردنی کورەی خەبات و شٶڕش و بەرنگاری دژ بەڕژێمە دکتاتۆرە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق.
لەهەمان کاتدا تاڵەبانی سەرکردەیەکی خاکی ودبلۆماتکاریکی دانا و لێهاتو و سینە فراوان و لێبوردەو نوسەرو ئەدیب و مێژو نووس و پێشمەرگە بوو، پێگەیەکی بەهێزی هەبوولە ناوچین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراق و ناوچەکەو جیهاندا.
لەماوەی هەشت ساڵی تەمەنی سەرۆک کۆماریشیدا توانی هەمووپێکهاتەکانی باشور و ناوەراستی عێراق کەهەمیشە تامەزرۆی خوێنی یەکتربوون کۆبکاتەوە، یەکترقبوڵ کردن و بەیەکەوە ژیانیان تیادا بڕسکێنێت،هەرلەبەرئەوەش بوو نازناوی (زامنی ئارامی وئاسایشی عێراق)پێ بەخشی.
لەکۆتاییدا دوبارە ھاوخەمتانین، خوای باڵادەست سەبرو ئارامی و دڵنەوایتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

د.شوان قەڵادزێی
 سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
 لەپەرلەمانی کوردستان
******

سەرەخۆشی
بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک و رابەرمان جەنابی مام جەلال پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و هەموو یەکێتی و کۆی ئازادیخوازانی گەلەکەمان دەکەم.
ئەم کۆستە گەورەیە بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوەو ئەستەمە لەیادی بکەین، رابەری رۆحیمان  رۆحی شاد، بەهەشتی فیردەوس جێگات بێت.

باڵێۆز حازم یوسفی
 
******
پرسە نامە
پیاوی چیا و کۆڵ نەدان، مامی کورد و کوردستان، مام هیوای گەل دوا رۆژی میللەت، چرای نەتەوە، بە ناوی هەموو ئەندامانی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە لە هۆڵندا زۆر دڵگرانین بە دوا ماڵئاوایی مام و سەرکردەمان.
تۆ هەرگیز بەجێمان ناهێڵیت، تۆ هەرتۆیت، بەرێزت هیوا بەخش و جێگەی ئومێدی هەموومان بویت، هەمیشە جێگەی شانازی گەلێك بویت، پشت و پەنای هەژاران و چەوساوەکان بویت، ئێمەی پێشمەرگە دێرینەکان هەمیشە شانازی بە بەڕێزتەوە ئەکە،هەرگیز لە یادت ناکەین پەیمان ئەدەین درێژە پێدەری خەبات و ڕێبازەکەت بین. 
ئەکرەم محه‌مه‌دئەمین ئەحمەد
لێپرسراوی کۆمیتەی هۆڵندای
 کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
******

پرسە نامە
بەڕێزان 
*بنەماڵەی جەنابی مام جەلال
*مەکتەب سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
* کادر و پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
زۆر بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردە و ڕابەر و کاریزمایەکی گەلی کوردمان بیست.
جەنابی مام جەلال تەمەن و ژیانی خۆی کردە قوربانی نەتەوەکەی و هەموو هەوڵێک و ماندووییەتییەکی بۆ سەرخستنی پرسی نەوتەوەکەی و  چارەی خۆنووسینی گەلی کوردستان بوو، لە پێناو نەتەوەکەی لە هەر چوار پارچەی کوردستان خەبات و تێکۆشانی کردووە، یارمەتیدەر و پشتیوانی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان بووە،  پەیوندییەکی پتەوی لە گەڵ هیز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و ناوچەکە و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبوو، توانی وەک سەرکردەیەکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوێت و بە باوەڕ بە دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوە ژیان،بە لێهاتوویی و توانکاری دیپلۆماتیکی و بە لێزانین لە بنەماکانی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان، بە خوێندنەوەیەکی واقیعبینانە، گەلی کوردی لە ناوچە پڕ لە کێشە و ئاڵۆزەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا لێواری سەرکەوتنی یەکجاری بگەیەنێت.
بەداخەوە بۆ کۆچی ناوادەی و بەجێهێشتنی گەلی کوردستان لەم کات و ساتەدا و خۆمان بە هاوخەم و هاوپرسە لە گەڵ ئێوە و کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دەزانین، هیوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ ڕێبوارانی مام دەخوازین.

 یەکێتیی دیموکراتی کوردستان - ئێران

******

پرسە نامە
بەڕێزانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
 خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی
سڵاوی گەرم
بەداخەوە هەواڵی تاسێنەری کۆچی دوایی رابەڕ و کەسایەتیی ناسراوی گەلی کورد هەڤاڵ مام جەلال بڵاو بۆوە.
 کەسایەتییەک کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ناوبانگی دەرکرد و توانی ببێتە کاریزمای هەرچوارپارچەی کوردستان.
 هەڤاڵ مام جەلال دیارترین و بەهێزترین کەسایەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو کە لە پێناو ئاشتییدا لێبڕاوانە و ماندوویی نەناسانە تێکۆشا، خەباتی بێوچانی هەڤاڵ مام جەلال لە پێناو کورد و کوردستاندا ورەی نەتەوەکەمانی بەرزتر کرد، بەرگریی بوێرانە و مێژوویی بەڕێزیان لە مافە بەرهەقەکانی کورد بۆتە وانەی تێکۆشانی نەتەوەکەمان.
هەڤاڵ مام جه‌لال دیپلۆماتێکی بەئەزموون و سیاسەتمەدارێکی روناکبیر بوو، ئەمڕۆ کوردستان یەکێک لە دەگمەنترین و لێهاتووترین رابەرانی خۆی لەدەستدا و بۆ هەتا هەتایە جێگا و پێگەی بەڕێزیان بە دیاریی دەمێنێتەوە. ئێمە خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، شاری شەهیدان دکتۆر سادقی شەرەفکەندی و دکتۆر جەعفەری شەفیعی، هاوڕێ نزیکەکانی هەڤاڵ مام جەلال، وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی داخ و پەژارەمان بە بۆنەی ئەم کارەساتە گرانەوە، پێمان وایە کە رێبازی هەڤاڵ مام جەلال ئەلێرەوە دەستپێدەکات و هیوادارین کە یەکێک لە  رێبازەکانی بەڕێزیان کە یەکێتی و یەکگرتووی ریزەکانی نەتەوەی کوردە  ببێتە سەرمەشقی هەرچوارپارچەی کوردستان. 
لێرەوە پرسەی خۆمان بە هەموو بەڕێزانی یەکێتی و خەڵکی تێکۆشەری سلێمانی و گشت کوردستان رادەگەیەنین و هیوادارین لێمان قبوڵ بفەرموون.

خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

******

بۆگه‌لی‌ عێراق
بۆ هاولاتیانی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان
بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان
بۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كیتی‌ نیشتنمانی‌ كوردستان
 بۆ خانه‌واده‌ی‌ به‌رێز مام جه‌لال
هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ مام جه‌لال سه‌ركرده‌ و تێكۆشه‌ری‌ دێرین وسه‌رۆك كۆماری‌ عێراق دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس، دڵی‌ هه‌موومانی ته‌زاند.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ خه‌مباری‌ وپرسه‌ی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ هه‌موو لایه‌كتان ئه‌كه‌ین،  خوالێخۆشبوو  كلیلی‌ كێشه‌و گرفته‌ گه‌وره‌كان بوو بۆ عێراق وهه‌رێم، بۆیه‌ به‌ له‌ده‌ست دانی‌ خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌ بوو  بۆ هه‌موو لایه‌ک.
له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌وا رۆحی‌ شیرینی‌ له‌ به‌هه‌شت شاد بكات، وسبوری‌ بداته‌ هه‌موو لایه‌ك.

    سه‌عید شامایا
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ مه‌نبه‌ری‌ دیموكراتی‌ كه‌لدانی‌
******

پرسە
ئێمه‌ وه‌ك یه‌كه‌ یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ فه‌ره‌یدوینی حه‌مه‌ ساڵحی پێنجوینی سه‌ره‌خوشی له‌خومان و ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها پرسەی خۆمان بە هەموو بەڕێزانی دۆست و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یەکێتی و خەڵکی تێکۆشەری سلێمانی و گشت کوردستان رادەگەیەنین و هیوادارین لێمان قبوڵ بفەرموون.

بنه‌ماله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ ساڵحی پێنجوینی

******

پرسەنامە
خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی بەڕێز  
بەڕێزان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
سڵاوی خواتان لێ بێت   
پرسە و ماتەمینیتان ئاڕاستە دەکەین بۆ  ماڵئاوایی  بەڕێز جەلال  تاڵەبانی  سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و کەسایەتیی نیشتمانیی عێراق کە خۆی بەخت کردبو بۆ خزمەتی نیشتمان  و بە ورەیەکی بەرز و  خۆڕاگرییەوە بەگژ دیکتاتۆرییدا چوەوە تا روخاندنی بەشداریی کرد  لە چەسپاندنی بنەماکانی سیستمی سیاسیی دەستوریی نوێ   لە رێی پشت بەستن بە ئیرادەیەکی ئازاد بۆعێراقییەکان  شان بەشانی  هێزە سیاسییە عێراقییە دڵسۆزەکان .
 داخ و  پەژارەمان دەردەبڕین بە لەدەستدانی و پرسە و ماتەمینی قوڵتان  پێشکەش دەکەین بۆ ئەم خەسارەتە،  هیوادارین رێباز ورێگەکەی لە پەرۆشییان بۆ یەکێتیی عێراق  درێژە پێبدرێتوکار   بکرێت بۆ پێشخستن و گەشەسەندن شکۆمەندییەکەی  وپاراستنی برایەتیی و بە ئاشتیی پێکەوە ژیانی نێوان هەمورۆڵەکانی   . 

  مەكتەبی سیاسیی 
حزبی دەعوەی  ئیسلامی  
موحەڕەمی حه‌رامی  ١٤٣٩

******

به‌رێز دۆستی خۆم كاك كۆسره‌ت رسول عه‌لی
له‌ پێناوی به‌ ده‌ست هێنانی مافی كوردان و خه‌بات كردن له‌گه‌ڵ پێشه‌وای كورد به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات كردندا بوون، غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمتان له‌ ناخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌ش ده‌كه‌م،  له‌گه‌ڵ ڕێزدا.....

 علی حیدر وه‌زیر ئۆغلو
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشووی توركیا- تونجه‌لی
سه‌رۆكی گشتی پارتی ئاشتی داخراو

******

پرسەنامەی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی 
مەریوان و هەورامان

   جەماوەری بەڕێز و ئەمەكناسی کوردستان ، دۆستان هەڤاڵان، هاوسەنگەران و هاوبیرانی مام جەلال، بنەماڵەی گەورەی تاڵەبانی؛ ئێمە وەک چالاکانی بواری فەرهەنگی، ئەدەبیی و کۆمەڵایەتی ناوچەی مەریوان و هەورامان، خۆمان بە هاوبەش و هاوخەمی یەک بە یەکی ئێوەی خەمبار دەزانین. 
کۆچی کەڵەپیاوێکی زانا و تێکۆشەر وەک مام جەلال، خەمی بنەماڵە، یان پارت و دانیشتووانی ناوچەیەک نییە، بەڵکوو خەمی 40ملوێن مرۆڤی ماف زەوت کراوە و هەوری خەمی لە دەستدانی وەها سەرکردەیه‌کی مەزن بە سەر هەمووکوردستانییاندا شین دەگێڕێ و هەموو کوردێک بۆی تازیەبارە.
  مام جەلال، پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەر و ورە بەرز، ئاشتیخوازێکی لێو بە بزە، ڕۆژنامەنووسێکی لایەنگری ڕاستی، مرۆڤ دۆستێکی دڵسۆز، یاسازانێکی بە توانا، سیاسەتوانێکی بە ئەزموون، هاوڕێی پێشکەوتووانی بواری فەرهەنگ و سیاسەت، ئاوی سەر ئاگری شەڕ و قەیران و ئاڵۆزی و دەمارگرژی، کۆتری ئاشتی و یەکڕیزی و برایەتی و هاوکات، پەروەردەی مەکتەبی خەبات و تێکۆشان بوو.
   کەسایەتیی گەورەو ڕەوشت بەرزیی ئەم پیاوە نەک هەر بۆ دۆست ولایەنگرانی نەتەوەی کورد، بەڵکوو لای نەیاران و دوژمنانی ئەو ڕێبازەش بەرچاوو حاشا هەڵنگرە .
  ڕاستە کۆچی وەها سەرکردەیێکی مەزن لەوەها هەلومەرجێکی هەستیاردا، خەسار و کەلێنێکی گەورەیە بەڵام هیوادارین کورد بە گشتی و سەرکردەکانی کورد بە تایبەتی، بە هۆشیاری و هەستی نیشتمانپەروەرییەوە کۆڕی پرسە و ماتەمینی ئەم گەورەپیاوە بکەنە هەوێنی ئاشتەوایی نەتەوەیی و یەکڕیزی و برایەتی و کاروانی خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن بەرەو پێش ببەن و ڕۆحی مام جەلال و سەرکردە کۆچ کردووەکانی تری ئەم نەتەوەیەی پێ شاد بکەن.
«بە نامێ داداری گەورەی»
  جەماوەری ئازیز و قەرزان، دۆسا و هەمڕایا، هەمسەنگەرا و هەمویراو مام جەلالی، خێزانی گەورەو تاڵەبانی! ئێمە پێسەو چالاکاو بواری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ناوچەو مەریوانی و هەورامانی وێما هەمبەشێ و هەمخەمێ تاک تاکوو شمەی خەمباری مزانمێ. کۆچوو کەڵەپیایوی زانا و هەوڵدەری پێسەو مام جەلالی خەموو خێزانی، یا پارت و نیشتەیاگاو ناوچێوی نیا، خەموو 40 ملوێن ئێنسانە ماف چەنه ئەسنیایان و هەوروو خەموو دەسنە لوای پاسنە سەرکەردێوی گەورەی ملوو گردوو کوردەسانیارە شیوەن وارنۆ و هەرچی کوردا پەیش تاسەبارا.
  مام جەلال پێشمەرگه‌و کۆڵنەدەر و ورە بەرز، ئاشتیوازێو وەش ڕوو، ڕۆنامەنویسێو لایەنگیروو ڕاسی، مرۆڤ دۆسێو دڵسۆز، یاسا زانێو زەحمەت کێش، ڕامیارێو ئەزمووندار، دۆسوو وەڵکەوتەکاو بواری فەرهەنگی و سیاسەتی، ئاوەو سەروو ئایروو شەڕی و ئاژاولێ و دەمارکرژی،کاوەترەو ئاشتی و یەکسانی و برایی و هەرپاسە پەروەردەو مەکتەبوو خەباتی و هەوڵ دای بێ.
  کەسایەتی گەورە و ڕەوێشتی بەرزوو ئی پیایە نەک هەر پەی دۆسا و لایەنگیراوو نەتەوەو کوردی، بەڵکووم لاو نەیارا و دژمەناو ڕێبازەکەیچشەو حەشا مەکریۆ.
  ڕاسا کۆچوو پێسنە سەرکەردێوە گەورەی چی هەل و مەرجە هەستیارەنە، خەسار و قڵیشێو گەورەن بەڵام ئاوات وازێنمێ کوردێ بە گردی و سەرکەردەکێ کوردی بە تایبەت، بە هۆشیاری و هەستی وەتەن دۆسیوە کۆڕێ پەرسانە و ماتەمینوو ئی پیا گەورەیە کەرا ئامیانوو ئاشتی وازی نەتەوەیی و یەکسانی و برایی و کاروانوو خەبات و هەوڵ دای تا یاوای بە لووتگەو سەرکەوتەیی بەرا وەرەو و ڕۆحوو مام جەلالی و باقی سەرکەردە کۆچ کەردەکاو ئی نەتەوەی شاد کەراوە پەنەش
******

 پرسه‌ و سه‌رخۆشی‌
دوای‌ سڵاوی‌ ماته‌م و غه‌مگینی‌. پێزانینی‌ خۆمان بۆ دڵسۆزی‌ و ماندوونه‌بوونتان  ده‌رده‌بڕین.
له‌ كۆستی‌ ناواده‌ی‌ ماڵئاوایی‌ مام و سه‌رۆك ورابه‌رمان (مام جه‌لال)دا، وێرای‌ گه‌یاندنی‌ پرسه‌ و ماته‌م به‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان و خانه‌واده‌ی‌ مام و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی‌ گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵێنی‌ به‌رده‌وامیدان به‌ رێباز و ئایدۆلۆژیاكه‌ی‌ مام  به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین. 
ئه‌م كۆسته‌ ته‌نها كۆستی‌ گه‌له‌كه‌مان وكوردستانیان نه‌بوو، كۆستی‌ سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازان و دیموكراتخوازانی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان بوو. 
كه‌له‌پوری‌ سیاسی‌ و هزرمه‌ندی‌ مام پڕاوپڕه‌ له‌ به‌ها راسته‌قینه‌كان، مام توانیبووی‌ تێكۆشانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانی‌ ئاوێته‌ی‌ خه‌باتی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ بكات له‌ پێناو هێنانه‌دی‌ دیموكراستی‌ و ئاشتی‌ و ئازادی‌، كه‌ ئه‌و به‌ها و پڕه‌نسیپانه‌، له‌ دروشمه‌كانی‌ ی‌.ن.ك ره‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌. مام دبلۆماتكارێكی‌ هه‌ڵكه‌وتووی‌ گه‌له‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌ش بوو، په‌یامی‌ ماته‌مگێری‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی‌ جیهان شاهیدی‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌هره‌یه‌ی‌ ده‌ده‌ن.  
سه‌رساغی‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و نه‌مری‌ بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ كوردستان.
تێرتێر بنوو، تۆ له‌ناو دڵی‌ هه‌مووماندا به‌ زیندوویی‌ ده‌مێنیته‌وه‌ .....ماڵئاوا مام و سه‌رۆك 
بانكی‌ زانیاری‌ (ی‌.ن.ك)

******



 پرسه‌نامه‌
ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ سلێمانی‌، به‌داغ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ له‌ رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 4ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م 2017 گوێبیستی‌ هه‌واڵی‌ گیان له‌ ده‌ستدانی‌ رابه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ڕزگاری‌ خوازی‌ كورد سه‌رۆك (مام جه‌لال) بوین.
بێگومان خه‌مخۆرو دڵسۆزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كه‌سوكاری‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستانمان له‌ ده‌ستداوه‌،له‌به‌ر گه‌وره‌یی‌ كه‌سایه‌تی‌ (مام جه‌لال)و خه‌مخۆری‌ و پشتیوانیكردنی‌ بۆ كه‌سوكاری‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌مووان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شداربین له‌ مه‌راسیمی‌ ماته‌مینی‌ و به‌خاك سپاردن و ئاماده‌بونمان له‌ پرسه‌كه‌دا، ئێمه‌ وه‌ك وارسی‌ سه‌رجه‌م شه‌هیدان، به‌ناوی‌ كه‌سوكاری‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان و سه‌رجه‌م فرمانبه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بنه‌ماڵه‌و هه‌موو دۆستان و په‌یڕه‌وكارانی‌ ڕێبازی‌ مامه‌گیان ده‌كه‌ین.

له‌گه‌ڵ ڕێزی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ 
 كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ سلێمانی‌

******

بەڕێز خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،
بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد تاڵەبانی
بەڕێزان سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کۆچی دوایی مام جەلال، کۆچی سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و بوێر و دڵسۆز بوو؛ کۆچی مرۆڤێکی ڕووناکبیر و وردبین و دڵپاک بوو. مام جەلال ڕێبەرێکی سادە و خاکی و فرەبەهرە بوو. مام جەلال لە مێژووی نەتەوە و نیشتمانەکەیدا وەک ناوێکی گەورە و جوان و وەک ئەستێرەیەکی گەش هەمیشە دەدرەوشێتەوە. لە دڵەوە سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای گەورە ڕۆحی مام جەلال بە بەزەیی و بەخشینی بێسنووری خۆی پاراو بکات و لەگەڵ خۆشەویستانی خۆی و پیاوچاکانی مرۆڤایەتیدا دایبنێت.

فەرهاد شاکەلی
******
پرسه‌

رێکخراوی کوردیپێدیا بەناوی سەرجەم ئەندامانییەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی کوردستانیان بەگشتی، بنەماڵەی مام جەلال و هەڤاڵانی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
مام جەلال، سەرکردەیەکی کاریزماییی خاوەن ئەزموونی دیاری گەلەکەمان بوو. بەجۆرێک کار و خەباتی بۆ ماوەیەکی زۆر هێزکاری گرنگی دەبێت لەسەر مێژووی نەتەوەکەمان.
دڵگرانین بە کۆچی دواییی و هیوادارین خانەوادە و لایانگرانی بەڕێزیان ئەم کۆستە تێبپەرێنن و بەشێوەیەکی باشتر و شێلگیرانەتر لەسەر کار و راسپاردەکانی مام جەلال بکەن.

لەگەڵ رێزی هاوکارانی کارای رێکخراوی کوردیپێدیا
هاورێ باخەوان، مانو بەرزنجی و سەریاس ئەحمەد
******
بەڕێز خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد،
بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد تاڵەبانی
بەڕێزان سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کۆچی دوایی مام جەلال، کۆچی سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەرو بوێرو دڵسۆز بوو، کۆچی مرۆڤێکی ڕووناکبیرو وردبین و دڵپاک بوو. مام جەلال ڕێبەرێکی سادەو خاکی و فرە بەهرە بوو. مام جەلال لە مێژووی نەتەوەو نیشتمانەکەیدا وەک ناوێکی گەورەو جوان و وەک ئەستێرەیەکی گەش هەمیشە دەدرەوشێتەوە. لەدڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوخەمتانم. خوای گەورە ڕۆحی مام جەلال بە بەزەیی و بەخشینی بێسنووری خۆی پاراو بکات و لەگەڵ خۆشەویستانی خۆی و پیاوچاکانی مرۆڤایەتیدا دایبنێت.

فەرهاد شاکەلی
سوێد، ٧-١٠-٢٠١٧



بۆ به‌ڕێز ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د و سکرتاریه‌تی گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان
مام جه‌لال له‌ ته‌واوی ژیانی خۆیدا، تێکۆشانی بۆ ئازادیی گه‌له‌که‌ی کردو ھه‌میشه‌ ھه‌وڵیده‌دا بۆ پێکهێنانی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و ھیچ کاتێک له‌ به‌رانبه‌ر زه‌خت و فشاره‌کان چۆکی دانه‌دا. کۆچی دوایی مام جه‌لال ھه‌م بۆ ئێوه‌، ھه‌م بۆ خانه‌واده‌که‌ی، ھه‌میش بۆ ھه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و ھه‌موو کوردانی جیهان کۆستێکی گه‌وره‌یه‌. کۆچی دوایی مام جه‌لال دڵی ئێمه‌شی خه‌مگین کرد.
من ماوه‌ی ساڵێکه‌ له‌ زیندان به‌ندکراوم‌، ناتوانم له‌م ئێش و ئازاره‌تاندا بێمه‌ لاتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌مگینتر ده‌بم.
مام جه‌لال، له‌ ھه‌موو ھە‌لومه‌رجه‌ دژواره‌کاندا بۆ گه‌له‌که‌ی خزمه‌تی کرد. له‌به‌رئه‌وه‌ ھه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و له‌بیرناکرێت. نیازی ئه‌و بۆ پێکهێنانی ئازادیی گه‌لی کورد بێگومان ده‌بێ به‌دی بهێنرێت.
ئێمه‌ به‌ژنی خۆمان له‌ به‌رانبه‌ر یاده‌وه‌ریی مام جه‌لالدا داده‌نه‌وێنین. له‌ که‌سایه‌تیی ئێوه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی و گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین یاده‌وه‌ریی مام جه‌لال ھه‌میشه‌ ڕێگه‌مان ڕووناک ده‌کاته‌وه.
گولتان کشاناک هاوسه‌رۆکی
شاره‌وانی شاره‌ی گه‌وره‌ی ئامه‌د
زیندانی کۆجائه‌لی
۶ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧

پرسه‌نامه‌ی مه‌ردم‌و رێڕه‌وی یارسان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی
ڕابه‌ری مه‌زنی كورد مام جه‌لال

به‌ڕێزان مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه‌ زیندوو مام جه‌لال تاڵه‌بانی.
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی بێ وێنه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ڕابه‌ری كوردایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی رێبازی رزگاری‌و ئه‌ندازیاری ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ ژیان، به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقمان پێ گه‌یشت، كۆستی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنی وه‌كو مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی بێ وێنه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌، به‌ڕێزیان سیاسه‌تمه‌دار‌و سه‌رۆك ‌و چه‌تری پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌‌و پێكهاته‌كان‌و كلیلی ئارامی‌و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ بوو، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان ئه‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ناوی مه‌ردمی یارسانه‌وه‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان ئه‌كه‌ین‌و كۆچی دوایی مام جه‌لال كۆچی ڕابه‌ری ئێمه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ داكۆكیكار‌و پشتیوانی یارسانه‌كان‌و هه‌موو پێكهاته‌‌و ڕه‌وت‌و مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌كان بوو، هیوادارین كه‌ ڕۆحی نه‌مری ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌‌و رێباز‌و بیروباوه‌ڕه‌كانی هه‌میشه‌ ببێته‌ بنه‌مای یه‌كریزی گه‌لی كورد‌و چرای رۆشنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.
به‌ناوی مه‌ردمی یارسانه‌وه‌ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان‌و خانه‌واده‌ی نه‌مر مام جه‌لال‌و سه‌رجه‌می گه‌لی كوردستان ئه‌كه‌ین، مام جه‌لال هه‌میشه‌ به‌نه‌مری له‌یادماندا ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌ید فه‌رهاد حه‌یده‌ری
به‌ناوی مه‌ردمی یارسانه‌وه‌
5/10/2017

*******

سه‌رۆكايه‌تى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى رێكخراوى پاسكيلسوارى ئاشتى له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان- شارى مه‌ريوان پرسه‌و سه‌رەخۆشى خۆيان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى و هه‌موو گه‌لى كوردستان ده‌كات و هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان ده‌پاڕينه‌وه‌ كه‌ ڕۆحى پاكى ئه‌و پياوه‌ مه‌زنه‌ به‌ به‌هه‌شتى به‌رين شاد بكات.  هيواى سه‌ربه‌رزى و سه‌ركه‌وتن بۆ خانه‌واده‌ى به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆكايه‌تى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى رێكخراوى پاسكيلسوارى ئاشتى له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP