ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت داواكاریی مه‌ده‌نییانه‌ی خه‌ڵك به گرژی و په‌لامار و ئاژاوه‌نانه‌وه ته‌واو بێت
ئاوات عه‌بدولغه‌فور
2/1/2010
له‌ڕۆژنامه‌كانی سه‌ر به‌فه‌له‌كی گرده‌كه، ده‌یان مانشێت له‌سه‌ر خۆنیشاندان ده‌بینین. بێگومان خۆپیشاندان كارێكی شارستانی و دیموكراتییانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی دنیادا ده‌بىَ پێشوه‌خت مۆڵه‌تی خۆپیشاندان وه‌ربگیرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئامانجی خۆپیشاندا. خۆپیشاندان، ده‌رخستنی ناڕه‌زاییه، یان داواكارییه‌كی هێمنانه‌یه‌و ئاراسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێ، كه‌چی لای ئێمه وه‌ك بڵێی حوكمی عورفیی و بڕیار سه‌ربازیی بێت، نوێنه‌ری رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان كه ڕێكخراوی مه‌ده‌نی به پێ پێناسه‌كان بنیاتنه‌ری دیموكراسی ناو كۆمه‌ڵن، هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانیان تودڕه‌وانه‌و زۆر توندووتیژه. رێكخراوى مه‌ده‌نییه‌و هه‌ره‌شه‌كه‌ى سه‌ربازییه كه‌سێك به‌ناوی عه‌دنان قوربانی له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ژماره 204ی 29/12ی 2009 ده‌ڵێت: سێ كه‌مپینمان له‌قه‌زاكانی كه‌لارو كفری و ناحیه‌ی رزگاریی دروستكردووه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ته‌نیا تاناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوویش مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرا، خۆپیشاندان ده‌كه‌ین. دیاره لای عه‌دنان و ئه‌وانه‌ی كه‌وا به‌ناوی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خۆپیشاندان مانای سه‌ربازیی هه‌یه، گه‌ر له 15 رۆژدا به‌ڵێنه‌كان كه حكومه‌ت خۆی به‌خه‌ڵكی گه‌رمیانیداوه جێبه‌جێنه‌كرێت رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان په‌لاماری ده‌ده‌ن، خۆپیشاندان لای ئه‌مان واته گرژی دروستكردن، نه‌ك ناڕه‌زایی، ده‌نا گه‌ر ئه‌وه بێت و به‌هێمنانه‌ش بێت، هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی بۆچییه،؟ ماوه‌و كاتیش بۆ هه‌ڕه‌شه‌كه له‌پای چی؟، خۆ ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بێت دیاره نه‌هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وێت و نه‌پاكانه‌ش، پێشه‌كی له‌گفتوگۆكه‌ی ئه‌و براده‌ره ده‌ڵێت: ئێمه خۆپیشاندانێكی هێمنانه ده‌كه‌ین، به‌لام گه‌ره‌نتیش ناده‌ین ئه‌گه‌ر توندووتیژیی لێكه‌وته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاراستنی ئه‌منیه‌تی خۆپیشاندانه‌كه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته، ئه‌مه‌ش مانای وایه پێشه‌كی ترسیان هه‌یه یان له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كه یان هه‌ڕه‌شه به‌تووندوتیژی ده‌كه‌ن و پاكانه‌ش بۆ خۆیان ده‌كه‌ن كه توندووتیژیی روویدا. دیاره له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م گفتوگۆیه‌دا حكومه‌ت ده‌بێت مه‌ترسی له‌توندووتیژیی هه‌بێت و رێگاش به‌م خۆپیشاندانه نه‌دات، پرسیارم بۆ ئه‌و برایه ئه‌وه‌یه: گه‌ر حكومه‌ت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و ترس له‌توندووتیژیی رێگای به‌خۆپیشاندانه‌كه نه‌داو وتی: داواكان به‌نووسین ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وا وه‌لامی ئه‌وان و سێ كه‌مپینه‌كه چیده‌بێت؟ پرسیارێكی دیكه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و براده‌ره و ئه‌ندامانی ئه‌و سێ كه‌مپینه كه‌پێشه‌كی به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌توندووتیژیی ده‌رده‌كه‌ن، گه‌ر سووربوون له‌سه‌ر خۆپیشاندان و گوێیان به‌مۆڵه‌تی یاسایی نه‌داو سه‌رپێچییان له‌یاسا كرد وه‌ك رێكخراوی مه‌ده‌نی و دیموكراتخوازو توندووتیژیی روویدا، ئه‌وسا ئۆباڵی له‌ئه‌ستۆی كێیه؟ كه‌خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا بۆ داواكاریی، به‌لام ئینزار، ئینجا په‌لامار، ئینجا شه‌ڕو پێكدادان بوون، ئایا هاوولاتی دڵسۆزی ئه‌م ولاته، خه‌ڵكانی دیموكراتخوازو مه‌ده‌نی له‌ئه‌نجامی ئه‌م كاره ده‌بن به‌چی؟ ده‌بن به‌پاڵه‌وانی میلله‌ت و دیموكراسی و داواكانی میلله‌ت یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟ رێكخراوه‌كانى گه‌رمیان بۆچى هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن؟ زۆرم لاسه‌یره ئه‌م خه‌ڵكانه به‌ناوی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌وه كه شوێنی نفوزی یه‌كێتییه هه‌ڕه‌شه بكه‌ن و بڵێن گه‌ر داواكانمان تا كۆتایی مانگی ئاینده جێبه‌جێ نه‌كرا خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ خۆپیشاندان و مه‌سئولیش نین له توندوتیژیی. داواكانیش ئه‌رك و فه‌رمانی حكومه‌ت بن و خزمه‌ت بێت به‌جه‌ماوه‌رو بڕیارده‌ریش به‌ڕێز مام جه‌لال و حكومه‌ت بێت نه‌ك رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، كاری حكومه‌تیش بێت كه دیراسه‌ی بكات و پێویستی ناوچه‌كه دیاریبكات و بڕیاری ئه‌نجامدانیشی بدات. ئیداره‌ی گه‌رمیان كارا كراوه، بڕیاریشی له‌سه‌ر دراوه، پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تیش بووه، حكومه‌ت ناوی ناوه ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئیداره‌یه‌كی شێوه پارێزگای بۆ دروستكردووه‌و ده‌سه‌لاته‌كانی داوه‌تێ و بڕیاریشه به‌فه‌رمی ئه‌مره‌كه‌ی ده‌ربچێت، كاریشی ده‌وێت و كاری 15 رۆژیش نییه. كردنه‌وه‌ی زانكۆش بڕیاری به‌ڕێز مام جه‌لال و بڕیاری به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م بووه‌و لیژنه‌ی بۆ دانراوه‌و له‌جێبه‌جێكردندایه، به‌لام كارێك نییه له 15 رۆژدا نه‌كرا ئیعلانی شه‌ڕ بكرێت و ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌ستپێبكات، كه‌هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و عه‌مه‌لیات و حه‌ربی بۆ دیاریكراوه!. داوای سێهه‌م حكومه‌ت بودجه‌ی كه‌لارو كفری به‌پێی رێژه‌ی دانیشتووان دیاریبكات نه‌ك فۆرمی خۆراك، ئه‌مه‌ش هه‌ر كاری حكومه‌ته‌و دیراسه‌و وردبینی و ئیشی ده‌وێت، چونكه ئامارێك نییه له‌كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی فۆرمی خۆراك. سه‌یركه‌ن گرده‌كه چۆن خه‌ون به ئاژاوه‌وه ده‌بینێت ئه‌مانه‌ی ئێَوه ده‌یكه‌ن بۆ هێنانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قام و عێیانی مه‌ده‌نی كه‌گۆڕان و به‌رپرسانی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌مێكه عه‌ێای هه‌ڕه‌شه‌یان گرتووه به‌ده‌سته‌وه‌و خه‌وی پێوه‌ده‌بینن، دیماگۆگیه‌ت و هه‌لاو فه‌وزا ئامانجیانه، له‌په‌رله‌مان پڕۆژه یاساكانیان سه‌رناكه‌وێت، وه‌عدو به‌ڵێنه‌كانیان بۆ خه‌ڵك بۆنایه‌ته‌دی، هه‌موو كاره‌كانیان بۆته ته‌شهیرو تحریچ، خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ راپه‌ڕین دژ به‌ده‌سه‌لاتێك كه خۆیان له‌په‌رله‌مانه‌كه‌یدا 25 كورسییان هه‌یه، بانێكه‌و دوو هه‌وا، ته‌نها له‌ژماره 562 ی رۆژی 29/12/2009ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا چه‌ندین نووسین له‌ژێر ناوی جیاجیا‌و ناوه‌ڕۆك جیاواز بۆ هاندانی خه‌ڵكه بۆسه‌ر جاده ده‌بینیت، ئه‌مه‌ش بۆ رووخاندن و سووتاندنی ئه‌وه‌ی به‌چه‌ندین ساڵه دوای رژانی خوێنی هه‌زاران شه‌هید بنیاتنراوه. زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌و زۆر نامه‌سئولانه ده‌یانه‌وێت هه‌مووی به‌فیڕۆو به‌تالان بڕوات هه‌ر خۆیان سه‌ریان خۆشبێت و زه‌مینه خۆش بێت تائه‌وان بالاده‌ست بن. نووسینه‌كانی رۆژنامه‌ی رۆژنامه به‌م مانشێتانه‌یه‌و ته‌حریزو هاندانی خه‌ڵك: -1له‌ترسی هێزه ئه‌منییه‌كان خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌ید سادق دواخرا. ئارام نه‌جیم -2ده‌سه‌لات و خۆپیشاندان. فه‌رمان عه‌بدولڕه‌حمان -3خه‌ڵكی گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن. پشتیوان عه‌بدوڵلا -4پیره‌مه‌گروون ده‌بێته ده‌روازه‌ی شكاندنی بێده‌نگی. (له‌سه‌ر وه‌زنی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین به‌لام نه‌یانوێراوه بینووسن) فاخر ته‌لانی -5سلێمانی نائارامی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌له‌ند مه‌حوی -6خۆپیشاندان له‌دیدی ده‌سه‌لاته‌وه. ره‌زا جه‌بار -7تیرۆری سیاسی ده‌ستیپێكردووه باروودۆخی سلێمانی ده‌شڵه‌قێت. *له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا ژماره 204ی 29/12/2009دا ده‌بینین: -1له‌گه‌رمیان ئاماده‌كاریی بۆ خۆپیشاندان ده‌كرێت. ( هه‌رئه‌وه ماوه بنووسێت مژده مژده). -2پیره‌مه‌گروون له دژی سووكایه‌تی راپه‌ڕی. ئه‌م هه‌موو مانشێته كه یه‌كێك ده‌یخوێنێته‌وه واده‌زانێت كوردستان شه‌ڕو هه‌رایه‌و داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌ماوه، هه‌ر هه‌موو مانشێته‌كان نوقلانه‌ن بۆ وێرانبوونی ئه‌م ولاته، نازانن گه‌ر كوردستان وێران بێت، بڕووخێت، به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌ڕوخێت به‌وانیشه‌وه. *ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند
|
|
|
|
|
|
|
|
|