ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ كامكاره‌كان-دا دێـته‌وه
جه‌واد حه‌یده‌ری
10/1/2010
ئاژانسی میهر له‌سه‌ر زاری هونه‌رمه‌ندى كورد عه‌دنان كه‌ریم بلاویكرده‌وه، كه بۆ دووه‌مین جار له‌گه‌ڵ گروپی كامكاره‌كان به‌نیازی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومێكی نوێیه. عه‌دنان كه‌ریم سه‌باره‌ت بهئهلبوومه نوێیه‌كه‌ی وتی: هه‌موو ئاوازه‌كان كوردین و شیعری شاعیرانی كلاسیكی كوردستانی عیراقم به‌كارهێناوه، به‌لام هێشتا ناوم بۆ هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه كاری به‌رهه‌مێنانی ئه‌و ئه‌لبوومه له‌ئه‌ستۆی خۆیدایه. وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن ئه‌لبوومی (ئه‌مشه‌و) كه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی كاریم بوو له‌گه‌ڵ گروپی كامكاره‌كان پێشوازییه‌كی باشیلێكرا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دووه‌مین به‌رهه‌میشم هه‌روا پێشوازی لێبكرێت. هاوكاری هه‌موو گۆرانیبێژیك ناكه‌ن له‌وباره‌یه‌وه هۆشه‌نگ كامكار ئه‌ندامی گروپى كامكاره‌كان بۆ ئاژانسی میهری ئێرانی وتى: گروپی كامكاره‌كان هاوكاری هه‌موو گۆرانیبێژیك ناكه‌ن، چونكه بۆ كامكاره‌كان هه‌بوونی ره‌وشت و ره‌وشتی هونه‌ری زۆر گرنگتره له‌ته‌كنیك و موزیكژه‌نی و گۆرانیوتن. هۆشه‌نگ كامكار سه‌باره‌ت به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم رایگه‌یاند: كه عه‌دنان كه‌ریم هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا و لێهاتوو و ده‌نگ خۆشه و سالانێكه خزمه‌ت بهمیوزیكی كوردی ده‌كات و میوزیكی كوردی به‌گشتی و مه‌قام به‌تایبه‌تی باش دهناسَێت و هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆره ئاگاداری كاره‌كانی عه‌دنان كه‌ریم و كه به‌رهه‌می زۆر باشی پێشكه‌شكردووه و له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند خۆی میوزیكژه‌نه و عود باش ده‌ژه‌نێت خاوه‌نی ره‌وشتێكی به‌رز و كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ى هونه‌رییه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه گروپی كامكاره‌كان هاوكاری بكه‌ن. كۆنسێرتى هونه‌رى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له‌باره‌ى ئهلبوومهكهشهوه هۆشه‌نگ وتى: كارى سیان له‌ئاوازى گۆرانییه‌كان هى منه‌و یه‌كێك لهئاوازهكانیش هى ئه‌رده‌شیر و سێ ئاوازی دیكه‌ى كاری ئه‌رسه‌لان و كاری دوو ئاوازی-ش هى ئه‌رده‌وانه و دوو ئاوازی كۆتاییش كاری عه‌دنان كه‌ریم خۆیه‌تی. هۆشه‌نگ وتیشی: ماوه‌ى (4) مانگه سه‌رقاڵى ئه‌م ئه‌لبوومه‌ین هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ كراوه هه‌رماوه ده‌نگی هونه‌رمه‌ند تۆمار بكه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌ری باش هه‌بێت ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ی عه‌دنان كه‌ریم به‌شێوه‌ی كۆنسێرت له‌ئه‌وروپا و كوردستانی عیراق و ته‌نانه‌ت له‌ئێرانیش ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێبدرێت به‌رێوه‌یده‌به‌ن.
|
|
|
|
|
|
|
|
|