جوتیار نوری: سه‌رانى گۆڕان به‌به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆداڕێژراو كاریان بۆ ناشیرینكردنی یه‌كێتی ده‌كرد
دیداری، به‌هرۆز فه‌ره‌یدون
3/1/2010
به‌رده‌وام راگه‌یاندنه‌كانى كۆمپانیاى وشه هێرشى ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و كادر‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ى كه راستییه‌كانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ى یه‌كێتى، هه‌روه‌ها باسیش له‌لاوازى و بێ توانایى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وجۆره پڕوپاگه‌ندانه‌ش جگه له‌چه‌واشه‌كردنى هاوولاتیان، هیچ ئامانجێكى تری له‌پشته‌وه نییه وگومانیشى تێدا نییه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه پێچه‌وانه‌كه‌ى راستن و ئێستا یه‌كێتى به به‌رگێكى نوىَ و به گڕوتینێكى زیاتر و چالاكتر به‌رنامه‌ی بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان داناوه‌و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه كار بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى هاوولاتیان ده‌كات، جوتیار نورى وه‌ك سه‌رۆكى بۆردى پشتیوانى له‌یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه‌ئێستا یه‌كێتى زۆر له‌جاران به‌هێزتره‌و رۆژبه‌رۆژیش ژماره‌ى لایه‌نگرانى رووله‌زیادبوونه‌و وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێشتر له‌ناو یه‌كێتی-دا بوون و ئێستا گۆڕانن، له‌ناو یه‌كێتی-دا به‌به‌رنامه‌ی پێشتر نه‌خشه بۆداڕێژراو به‌رده‌وام كاریان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناشیرین بكه‌ن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆیان به‌دیبێت. پشتیوانی بۆخزمه‌تكردن له‌باره‌ی ئامانج له‌دروستكردنی بۆردی پشتیوانی، جوتیار نوری وتی: یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ دووئامانج بۆردی پشتیوانی دروستكردووه وئامانجی سه‌ره‌كی به‌هێزكردنی پایه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له‌ناو خه‌ڵكدا، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ده‌زگاكانی یه‌كێتی به‌هه‌موو ئۆرگانه‌كانیانه‌وه بكه‌ینه وه‌سیله‌یه‌ك بۆ پشتیوانیكردن له‌داواكارییه‌كانی خه‌ڵك تا له‌م خاڵه‌وه پشتیوانییه‌كی به‌هێز بۆ یه‌كێتی دروستبكه‌ین، ئه‌وه‌ش دوولایه‌نه‌یه له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ئۆرگان و هێزی یه‌كێتی ده‌خه‌یته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌و پشتیوانی بۆئه‌و هێزه شۆڕشگێڕه دروستده‌كه‌ین و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كێتی وایلێدێت به‌ڕاستی ئامانجه‌كه‌ی خۆی به‌دیبهێنێت كه‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌لانی خه‌ڵكه وئه‌م جۆره‌ش له‌پشتیوانیكردن له‌زۆربه‌ی ولاتانی دنیادا بوونی هه‌یه، وتیشی: پێشتریش پشتیوانی هه‌بووه، به‌لام لێره‌دا پێویسته باس له‌وه‌بكه‌ین ئه‌و پشتیوانییه چۆن به‌هێزتر بكه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت پشتیوانییه‌كه به‌هێزتر بكه‌ین له‌ناو هه‌موو ئۆرگانه حزبییه‌كاندا وه‌كو مه‌ڵبه‌نده‌كان و رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، كه‌واته ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له‌و میكانزمه‌ی كه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی كارده‌كه‌ن و ده‌مانه‌وێت سه‌ریبخه‌ین، ئێمه یه‌كه‌مجار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌وڵماندا چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له‌ناو خودی ژیانی هاوولاتییاندا، بۆئه‌وه‌ی خاڵێكی هاوبه‌شمان ده‌ستبكه‌وێت له‌و خاڵه هاوبه‌شه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ین، له‌شارێكی وه‌كو سلێمانیدا 200 بۆ 250 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌زگایه‌كی پڕ كارمه‌ندو زۆر قه‌ره‌باڵغن، سه‌ره‌تا بیرمان له‌وه كرده‌وه چۆن ئێمه بتوانین فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر به‌رین و پشتیوانیان بین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌توانین ناوی ببه‌ین به‌چاككردنی ژیانی خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌كانی خۆیانه‌وه. نه‌هێشتنى كه‌موكوڕییه‌كان له‌باره‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی سالانی رابردوو، ئه‌و هێزانه‌ش كه له‌پشت ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌وه بوون، جوتیار نوری وتی: ده‌پرسین كاتێك خه‌ڵك گله‌یی و گازه‌نده ده‌كات له‌كێی ده‌كات، بێگومان له‌ڕوكه‌ش و ناوه‌ڕۆكی حكومه‌تی ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یه به‌حزبه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونمان بۆ كێشه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ده‌ركه‌وتووه كه‌فه‌رمانگه‌كان كێشه‌ی بچووكیان هه‌یه‌و كێشه هه‌بووه له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردندا، ئێمه هه‌وڵمانداوه به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ین و كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتنى كه‌موكوڕییه‌كان وئێمه‌ش بۆردمان هه‌یه كه‌بۆردی دیراسه‌كردنه نه‌ك بڕیاردان، ئێمه ناتوانین به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك بگوێزینه‌وه ته‌نانه‌ت ناتوانین كارمه‌ندێكیش بگوێزینه‌وه، به‌لام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌قازانجی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆنموونه به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و بڕیارانه كردووه كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر به‌نووسراو ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی ده‌كات، هه‌وڵمانداوه ئه‌و میكانزمه‌ی له‌سلێمانیدا هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی حكومه‌ت به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بكه‌ین و له‌به‌ره‌و پێشچوون و كه‌موكوڕییه‌كانی ئاگاداربین، كه‌موكوڕییه‌كان له‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بدۆزینه‌وه و رێگه‌چاره‌ى گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه، كه ئه‌مه له‌قازانجى هه‌موو تاكێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه. له‌باره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌بۆدیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كان دانراون، جوتیار نوری رایگه‌یاند: له‌ده‌ره‌وه خه‌ڵكمان نه‌هێناوه تا لێكۆڵینه‌وه له‌ناو فه‌رمانگه‌كان بكه‌ن و به‌دواداچوون بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كان، به‌ڵكو له‌ناو فه‌رمانگه‌كان خۆیان بۆردێكیان پێكهێناوه كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه چۆن بكه‌ن، خۆیان وه‌ك كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانى فه‌رمانگه‌كان پێشنیاز ده‌كه‌ن و ئێمه هاوكارییان ده‌كه‌ین، له‌كۆتاییدا پێشنیازه‌كه به‌خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ین، له‌به‌شی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا ئێمه بۆمانده‌ركه‌وتووه هه‌ندێ كێشه هه‌بووه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروستكراون، ئێمه له‌ڕێی ئه‌م بۆرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانماندا گفتوگۆمان كردووه، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی شیاوی بۆ بدۆزینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه‌و پێكه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ندێك پڕۆژه‌مان ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردن كه له‌ڕێگه‌ی كابینه‌ی نوێوه ده‌مانه‌وێت كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت. له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی بۆرده‌كه بۆ پێشوازیكردن له‌و هاوولاتیانه‌ی كه‌زویربوون له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رۆكی بۆردی پشتیوانی رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م بۆرده به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌كێشه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان خاڵی دووه‌م هاته‌پێشه‌وه ئه‌ویش ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌تۆراون، گرنگ نه‌بووه به‌لامانه‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌تۆراون په‌یوه‌ندییان به چ حزب و ئۆرگانێكه‌وه كردووه، هه‌یه تۆراوه له‌یه‌كێتی و په‌یوه‌ندیی به‌هیچ لایه‌نێكیشه‌وه نه‌كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌ڵكێكی زۆر په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردووین و گله‌یی و گازه‌نده‌ی خۆیان بۆئێمه باسكردووه‌و ئێمه‌ش به‌پێی توانا گله‌یی و گازه‌نده‌كانیانمان گه‌یاندووه‌و هه‌وڵمانداوه كێشه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ربكه‌ین. هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه‌ئایه ئه‌م هه‌نگاوه كارێكی وا ناكات، كه ئه‌وانه‌ی پێشتر متمانه‌یان به‌یه‌كێتی نه‌بوو ئێستاكار بۆ یه‌كێتی بكه‌ن و ببنه كادرێكی چالاك؟ جوتیار نوری وتی: له‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له1600 كادر‌و هه‌ڵسوڕاوی یه‌كێتی پلینۆمی خۆی به‌ست، ئه‌و په‌یامه نوێبوویه‌وه كه‌یه‌كێتی به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی كار بۆ هاوولاتییانی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه هۆكارێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌هێزتر ده‌ركه‌وێت له‌داهاتوودا، خه‌ڵك له‌یه‌كێتی تۆراوه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێتی نه‌بووه به‌لام ئێستا بۆته كادرێكی چالاكى یه‌كێتی، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه یه‌كێتی زیاتر به‌هێزتر بووه، وته‌یه‌كیش هه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كاره‌با گرتیتی نه‌تكوژێت، به‌هێزت ده‌كات، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 هۆكاربوو بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌هێزترببێت. یه‌كێتی، ماڵه گه‌وره‌كه‌ی هه‌مووانه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌به‌ناوی گۆڕانه‌وه له‌یه‌كێتی جیابوونه‌وه، جوتیار نوری وتی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر له‌ش و عه‌قڵی یه‌كێتی دروستبووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه له‌یه‌كێتی شتێكی تر نه‌بووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن پێشتر كادر‌و ئه‌ندام و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی بوون و من پێموایه ماڵی گه‌وره‌ی هه‌موومان ته‌نیا یه‌كێتییه‌و له‌كۆتاییدا پاش تیماركردنی برینه‌كان هه‌موومان ده‌گه‌ڕێینه‌وه ئه‌و ماڵه به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، وتیشی: یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان كه‌گۆڕان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرد مه‌سه‌له‌ی چاكسازی بوو له‌ناو یه‌كێتیدا به‌ناوی ریفۆرم، هه‌ر خۆشیان یه‌كێك بوون له‌سه‌ره‌كیترین كه‌سایه‌تی له‌ناو حزب و له‌ناو حكومه‌ت، وه‌زیر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بوون، شتێكی دیاره كه به‌وشێوه‌یه پۆستت هه‌بێت ده‌زانیت كێشه‌كان له‌كوێدان، هیچ ده‌سه‌لاتێكی سیاسی له‌دنیادا به‌بێ كێشه بوونی نییه، پاشان ئه‌وان هاتن له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان كاریانكردو كێشه‌كانیان گه‌وره‌تر كرد تابووه جێی قه‌ناعه‌ت لای خه‌ڵك و به‌به‌رنامه‌ی پێشتر نه‌خشه بۆداڕێژراو به‌رده‌وام كاریان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناشیرین بكه‌ن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆیان به‌دیبێت، جگه‌له‌وه‌ش پێشتر به‌شێكی گرنگ له‌سلێمانیدا به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه بووه، بۆنموونه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و پارێزگای سلێمانی چه‌ندین شوێنی گرنگی تر، راشیگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامه‌كان واده‌خوێنرێنه‌وه كه‌گۆڕانه‌كان پێش دوو ساڵ كاریان بۆئه‌وه كردووه كه‌ئێستا ئێمه ده‌یبینین، ئه‌م قسه‌یه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت كه‌یه‌كێتی نه‌یزانیبێت یاخود دركی پێنه‌كردبێت، به‌ڵكو وه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال له‌پلینۆم باسی لێوه‌كرد، ته‌نیا مه‌به‌ست ئه‌وه‌بووه كه یه‌كڕیزی یه‌كێتی بپارێزرێت و ناكۆكییه‌كان كۆتایی بێت. به‌رزڕاگرتنی سه‌روه‌رییه‌كان له‌باره‌ی په‌یامی بۆردی پشتیوانی بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی و ببنه خه‌مخۆرێكی راسته‌قینه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆیان، جوتیار نوری سه‌رۆكی بۆرده‌كه وتی: یه‌كێتی ماڵێكی زۆر گه‌وره‌یه، جێگه‌ی هه‌مووانی تێداده‌بێته‌وه، سه‌رجه‌م خه‌بات و رابردوومان ته‌نیا له‌م ماڵه‌دا ده‌پارێزرێت و قه‌دری ده‌زانرێت، هیوادارم به‌هه‌موو لایه‌ك ئه‌م ماڵه بپارێزین و چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ست پێبكه‌ین و هه‌ر كه‌سێكیش بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌زانێت كه یه‌كێتی هه‌میشه ده‌رگای والایه بۆئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیه‌تێكی باش و پاكه‌وه له‌پێناو به‌رزڕاگرتنی سه‌روه‌رییه‌كان ده‌یانه‌وێت كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن.
|
|
|
|
|
|
|
|
|