بۆچی له‌پۆلا سه‌عید كه‌وتنه ته‌قه؟
محه‌مه‌د كه‌ریم
3/1/2010
له‌وه‌ته‌ی نووسه‌ری بوێر پۆلا سه‌عید به‌ویست و ئاره‌زووی خۆی بڕیاریداوه په‌رده له‌سه‌ر كه‌ین و به‌ینه‌كانی پشت په‌رده‌ی كوردستان پۆست لابدات، نووسه‌ره مقاش و ده‌مامكداره‌كان و حوشترمه‌له‌كانی كوردستان پۆست لێی كه‌وتوونه‌ته ته‌قه. ئه‌مه‌ش پتر له‌وه‌ی له(ئازایه‌تی!)و جنێوفرۆشی ئه‌و نووسه‌رانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبـێ له‌ترس و له‌رزیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه سه‌باره‌ت به‌ئاشكراكردنی ئه‌و راستییانه، چونكه بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌كوردستان پۆست‌دا سووكایه‌تیی به‌خۆیان و كه‌سوكاریان كراوه‌و هه‌زاران تۆمه‌تی ناڕه‌وایان بۆ دروستكراوه چیتر بێده‌نگ نابن و هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌ده‌ستیان له‌پشتیانداوه راپێچی دادگا ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن هه‌روا به‌ئاسانی ئه‌و تاوانانه‌یان به‌سه‌ره‌وه بچێت و وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچن. بۆیه به‌په‌له‌پروزێ كه‌وتوونه‌ته خۆیان و ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌و راستییانه ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه كه‌پۆلا سه‌عید ئاشكرای كردوون، ئه‌وه‌ش كه‌زه‌نده‌قی بردوون ئه‌وه‌یه له‌نزیكه‌وه ئاگای له‌كه‌ین و به‌ینه‌كانی كوردستان پۆست بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م كڵۆلانه تۆمه‌تی حازرو ئاماده‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌یده‌نه پاڵ پۆلا سه‌عیدو هه‌ركه‌سێك كه‌وه‌كو ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه‌و وه‌كو ئه‌وان ده‌مامكدارو حوشترمه‌ل نه‌بێت پێی ده‌ڵێن: (جاسووس و كڕنووشبه‌رو دارده‌ستی ده‌سه‌لات و هتد)، ئیتر هه‌رچی به‌زمانی زبریاندا بێت پێی ده‌ڵێن و پێیده‌ڵێن خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆی نییه‌و بۆ پاره‌و سامان ئه‌و راستییانه ئاشكرا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان بن و ده‌سكه‌لاو مه‌قاشی ئه‌م و ئه‌و نه‌بن و بۆداوه‌تی ئه‌ندام په‌رله‌مانێك سه‌رشۆڕ نه‌كه‌ن و وه‌كو سواڵكه‌ر ده‌ست بۆ فلسیش نه‌گرنه‌وه! ته‌نیا ویژدانی هانیداوه به‌و پێیه‌ی من له‌نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌ڵوێستی پۆلا سه‌عیدم، تاكه شتێك كه‌بزوێنه‌ری بووه بۆئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بكات، ویژدانی زیندووی خۆی بووه‌و هیچیتر، نه‌كه‌س پێی و تووه‌و نه‌كه‌سیش هانیداوه‌و نه‌كه‌سیشی له‌پشته‌و نه‌چاوه‌ڕێی خه‌لات و به‌راتیش له‌كه‌س ده‌كات، ته‌نیا ئه‌وه‌یه پشتیوانی راسته‌قینه‌ی راستییه‌و نایه‌وێ چیتر خوێنه‌ر به‌درۆ و ده‌له‌سه‌كانی كوردستان پۆست هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێ و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه كلاو بكرێته‌سه‌ر میلله‌تێك! حوشتر مه‌له‌كانی كوردستان پۆست زه‌مانێك به‌ناوی خواستراوه‌وه ناشیرین‌ترین هێرشیان كردۆته سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌وه‌كو ئه‌وان بیریان نه‌كردۆته‌وه‌و وه‌كو تریش موحته‌ره‌م خۆیان نیشانداوه‌و ویستوویانه پۆلا سه‌عیدو تاهیر ساڵح شه‌ریف و ئه‌وانیتر كه‌به‌ناوی خۆیانه‌وه نووسیوویانه بكه‌نه قوربانی مه‌رامی خۆیان، پۆلا سه‌عید له‌م هه‌ڵوێسته ترسنۆكانه‌یه‌ی حوشتر مه‌له‌كان تووڕه‌و یاخی بووه. حه‌وت ساڵ له‌كوردستان پۆست‌دا كاری كردووه به‌لام كوردستان پۆست نه‌یتوانیووه فێری جنێوفرۆشی بكات و ده‌مامك بكاته‌سه‌ری، بۆیه ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسینانه‌دا كه له‌كوردستانی نوێ –دا بلاویكردوونه‌ته‌وه شاخی لێڕواوه! پۆلا هه‌میشه ئازایانه به‌ناوی ئاشكرای خۆیه‌وه ره‌خنه‌ی گرتووه‌و سڵی له‌كه‌س نه‌كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش ره‌خنه‌ی له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرتووه هه‌ر ئازایانه ره‌خنه‌ی گرتووه‌و له‌پشت په‌ره‌ده‌و ناوی خواستراوه‌وه خۆی حه‌شار نه‌داوه. ماوه‌ته‌وه بڵێم ده‌ستخۆشیی له‌پۆلا سه‌عید ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌روا پشتیوانیی راستی بێت، چونكه هه‌ر ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێستی رۆشنبیر‌و نووسه‌ری راسته‌قینه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|