ئیتر بێنه‌به‌رچاوت
قسه‌یه‌ك له‌سه‌ركوردستان پۆست و شتی تریش
د.گۆران میرزا
3/1/2010
*بێنه به‌رچاوت كه‌سێكی وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی بووبێت و وه‌ك له‌نامه‌كه‌ی پۆلا سه‌عید-ی سه‌رنووسه‌ری پێشووی كوردستان پۆست‌دا هاتووه، پشتوپه‌ناو رێنماییكه‌ری ئه‌و سایته بێت كه‌رۆژانه قێزه‌ونترین جنێوی به‌ڕووناكبیران و سیاسه‌تمه‌داران و رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو ئه‌وانه دابێت كه له‌گه‌لا خه‌تی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نائه‌خلاقیی به‌شێك له‌ستافی ئه‌و سایته نه‌بووبێت! *بێنه به‌رچاوت، نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سه‌رۆكی ده‌زگایه‌كی رووناكبیریی بێت به‌ناوی كۆمپانیای وشه، بۆ فریاكه‌وتنی كوردستان پۆست ئه‌و كاته‌ی هاككرا، 10 هه‌زار واتا (یه‌ك ده‌فته‌ر) دۆلار به‌په‌له‌پروزێ بنێرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ستافه‌كه تا له‌قه‌یرانی هاككردنه‌كه نه‌جاتیات بێت و بێنه‌وه گۆڕه‌پان بۆ جێنودان به كه‌سوكارو خودی هه‌موو ئه‌وانه كه‌له‌گه‌لا تێز‌و بیركردنه‌وه‌كانی رێچكه‌ی ئه‌واندا نه‌بووبن! *بێنه‌به‌رچاوت، كه‌سێكی وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فاو قادری حاجی عه‌لی ئه‌و كاته‌ی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بوون، به‌یانیان له‌كۆبوونه‌وه‌دا بووبن له‌گه‌لا هاوه‌ڵه‌كانیان له‌مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی حزبی و حكومی، ئێوارانیش به‌ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت رێنمایی و ئامۆژگاریی خاوه‌نی كوردستان پۆستی-یان كردبێت كه‌چۆن ئه‌و هاوه‌لانه‌یان سوك بكات و سیناریۆی قێزه‌ون و تۆمه‌تی نائه‌خلاقی و دزی و راوه‌ڕووت و جه‌رده‌یی و پیاوكوژی و بێ‌ئابڕوویی و ته‌زیورچێتی و خه‌ڵه‌فاوی و ...هتد هه‌ڵبه‌ستن بۆیان ته‌نها بۆئه‌وه‌ی له‌كه‌سایه‌تیی ئه‌وان بده‌ن یان وه‌ك له‌نامه‌كه‌ی پۆلا سه‌عیددا هاتووه ریسوایان بكه‌ن و هه‌ر خۆیان پاك و بێگه‌رد ده‌ربكه‌ون! *بێنه‌به‌رچاوت كه‌سێكی وه‌كو قادری حاجی عه‌لی كه‌خۆی به‌كه‌سێكی بێوه‌ی و دووره‌په‌رێزو ماندوو له‌كاری سیاسی نواندبێت، كه‌چی ده‌ستی هه‌بێت له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌به‌رنامه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند ناحه‌زێك به‌ئه‌زموونی كوردستان به‌رپاكرا بۆ سووككردنی هه‌موو پیرۆزییه‌كی كوردستان و جنێودان به‌خوشك و دایك و ژن و كچ و كه‌سوكارمان! *بێنه‌به‌رچاوت، ئه‌م دوو زاته كه‌ئێستا كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می بزووتنه‌وه‌یه‌كن به‌ناوی گۆڕان، قوتابیه‌كانیشیان واپه‌روه‌رده‌كردبێت كه‌به‌ناوی خوازراوی وه‌ك (نه‌ژاد)و مه‌لا جه‌بارو هتد له‌كوردستان پۆست جنێو به‌هه‌موو شتێك بده‌ن و بوختان هه‌ڵبه‌ستن و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك پاداشتێك بۆیان بیانكه‌ن به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان و پۆستی دیكه‌یان بده‌نێ له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه‌یاندا! *بێنه‌به‌رچاوت كه‌سانێكی وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فاو قادری حاجی عه‌لی و ئه‌وانی تر له‌سه‌رانی (گۆڕان) كه‌خۆشیان به‌رۆژنامه‌نووس و رووناكبیرو دیموكراتخواز ده‌زانن، ئاوا په‌ره به‌ستایلی وا قێزه‌ون له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا ده‌ده‌ن كه‌سه‌ره‌نجام سوكایه‌تییه به‌مێژووی پرشنگداری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ئه‌زموونی دیموكراسیی كوردستان كه‌پێش ئه‌وه‌ی هی حزبه‌كانی بێت، ده‌ستكه‌وتێكه بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ئیتر كاك نه‌وشیروان و كاك قادری حاجی حه‌زده‌كه‌ین بزانین بۆچی له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئینته‌رنێته‌وه، ئێوه هاوكاریی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه‌به‌ناوی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه كه‌وتوونه‌ته گیانی رووناكبیران و تێكۆشه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه كه‌له‌گه‌لا ئێوه‌دا نه‌بوون؟ ئێمه پێمان سه‌یر نه‌بوو ئه‌و سایته كه‌كه‌سی نه‌پاراست له‌جنێوو بوختانه ناڕه‌واكانی، رۆژێك له‌ڕۆژان قسه‌یه‌كی خراپی به‌ئێوه نه‌ووت، به‌لام ئه‌وه‌مان لا عاجباتییه كه چۆن پاڵپشتی ئه‌وانتان كرد‌و به‌شداربوون له‌و نووسینانه‌ی به‌ناوی خوازراوه‌وه له‌و سایته بلاوده‌بوونه‌وه‌و سه‌ركرده‌و ره‌مزو پیرۆزیی و رووناكبیرو رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆ‌و هه‌موو توێژێكی كۆمه‌ڵی سووك ده‌كرد! خوێنه‌ری به‌ڕێز ئێستا هاته‌به‌رچاوت و به‌ردیده‌ت روون بۆوه؟
|
|
|
|
|
|
|
|
|