كــێ گــه‌نــده‌ڵــه؟
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
5/1/2010
نه‌گبه‌تی كورد له‌وه‌دابوو پێگه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی له‌ئامێزی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا بوو، له‌وه‌ش خراپتر له‌نێوانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا نیشتمانه‌كه‌ی دابه‌شكراو پێگه‌یه‌كی داخراوی دوولا له‌ده‌ریادایه، واته مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بۆخۆی ره‌حم بكات. نه‌گبه‌تییه‌كیتر له‌جیاتی پێشكه‌وتنی زانست و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ئه‌و زێڕه ره‌شه له‌جیاتی ره‌حمه‌ت بووه عیلله‌ت و مامه پیره واته‌نی له‌كاتی رژێمی به‌عسدا وتی (ئه‌م نه‌وته بۆ كورد عیلله‌ته)، ئێ خۆمامه پیره ده‌زانێ نه‌وت چ داهاتێكی به‌فه‌ڕه بۆ داهاتی ولات، به‌لام بیلامانێ ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه بوو كه به‌هۆی نه‌وته‌وه كورد گیرۆده‌ی بوو بوو خۆ ئه‌گه‌ر له‌خڕی ناوزه‌نگ و ته‌وێڵه‌ش نه‌وت هه‌بوایه، ئه‌وا ئێستا وه‌كو كه‌ركوك و خانه‌قین ده‌بووه جێگه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و به‌مادده‌ی 140 ده‌پێچرایه‌وه! ئیتر ئه‌و هه‌موو ناپاڵمه‌و بۆمبـی كیمیایی و تانك و فڕۆكه جه‌نگیانه‌ش كه‌به‌پاره‌ی نه‌وت ده‌كڕاو ده‌نرایه‌وه به‌خۆمانه‌وه له‌ولاوه بێت! قسه‌ی خۆمان بێت خۆشمان زۆرباش نین، هه‌ر له‌كێشه‌ی گوند‌و گه‌ڕه‌كێكه‌وه تاكو كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تاكونێك ده‌گرین ده‌كون په‌یدا ده‌بێت! ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ژده‌ساڵه هیچ نه‌كراوه مانای چی؟ چاومان به‌كاری چاكه‌ی یه‌كتر هه‌ڵنایه‌ت و به‌كورتی خراپ ئه‌وه‌یه كاتێك كه به‌میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و لایه‌نه‌كه ره‌خنه ده‌گرێ! ده‌نا ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ژده‌ساڵه هیچ نه‌كراوه مانای چی؟ خۆ... ببوورن ده‌ڵێم ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاوه‌دانی و پڕۆژانه مانای هیچ! هه‌ر به‌و مناسه‌به‌ته‌وه خۆزگه كورد وازی له‌وشه‌ی هیچ ده‌هێنا ده‌نا كه‌یه‌كێك به‌یه‌كێك ده‌ڵێت تۆ هیچ نیت چی ده‌گه‌یه‌نێت! ئه‌ی خۆ كه‌روێشك نییه مرۆڤه مرۆڤ! بۆ بارانبارینیش بۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌لام ئه‌میان به(منگق) جارێكیان لافاو جاده‌ی كاوه‌ی گرتبوو كابرایه‌ك له‌به‌ر خۆیه‌وه ناشكوری ده‌كردو به‌سه‌تڵ ئاوی له‌دوكانه‌كه‌ی ده‌ر ده‌دا، كه‌چی له‌ولاوه دووكه‌سی خه‌ڵكی لادێ یه‌كێكیان ده‌ڵێت: به‌خوا بارانی باش باری كه‌چی ئه‌وی تریان ده‌ڵێت به‌خوا نیوه‌ڕۆ بارانێكی مابوو! كابرای دوكانداریش له‌داخا یه‌ك سه‌تڵ ئاو ده‌كات به‌سه‌رو چاوی كابراداو ده‌ڵێت: ئه‌وه نیوه‌ڕۆ بارانه‌كه‌و خوا منی كرد به‌سه‌به‌ب! كه‌واته نابارێ وه‌ی، ده‌بارێ وه‌ی وه‌ی! هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه كه مه‌لاشوومان هه‌ڵدرایه‌وه فێركراین! له‌منداڵیدا كه له‌خه‌و هه‌ڵیان ده‌ستاندین، دایكمان ده‌یوت: نیوه‌ڕۆیه، كه داوای پاره‌مان ده‌كرد ده‌یوت: خۆ رۆڵه هێشتا شه‌به‌قی نه‌داوه! هه‌ر بۆیه له‌وكاته‌وه شه‌به‌ق و نیوه‌ڕۆمان لێ تێكچووه، هه‌ر به‌تاریكی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌روپێخانه‌كه‌ی مه‌زهه‌رو پاش دوعاكردن كه‌شیلاوگی مابێت به‌و سوبحه گیپه‌و گۆشت و زمان هه‌ڵده‌لووشین لێره‌وه وه‌زعی ژیانمان گه‌شاوه‌و گرنگی پاره له‌هزرماندا چه‌كه‌ره‌ی كرد! قسه‌یه‌كی حه‌قیش خراپ نییه كه‌شه‌ڕو شۆڕیش به‌رۆكی به‌رنه‌داوین، هه‌ر له‌شه‌ڕه گه‌ڕه‌كه‌وه تاشۆڕشی شێخ مه‌حمودو جولانه‌وه‌ی بارزان و شۆڕی ئه‌یلول و شه‌ڕی مه‌لایی و جه‌لالی و شۆڕشی نوێ و شه‌ڕی عیراق و ئێران و شه‌ڕی كۆیت و شه‌ڕی ئه‌مریكاو پاشان شه‌ڕی تائیفی و تیرۆریستی و شه‌ڕی په‌رله‌مانی عیراق و مرخه مرخی راكێشانی بودجه‌و كوره بڵێم چی شه‌ڕی ژن و مێرد‌و... هتد ده‌وترێت له‌هه‌ر ولاتێك جه‌نگ هه‌بێت پاش كۆتایی جه‌نگ گه‌نده‌ڵی سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئێ له‌مه‌ڕ خۆمان نه‌جه‌نگێك و نه‌دوان و سیان، كه‌واته ئه‌وانه‌ی لای خۆمان ده‌ستی پێوه‌بگرن به‌شی قه‌ڕنێك زیاتر ده‌كات، باشتێ له‌ئه‌وروپا دادڕین و ئه‌و شه‌پۆله شارستانییه ئێمه‌ش بگرێته‌وه. ده‌ڵێ ده‌می ناگاته هه‌نجیره‌كه‌و ده‌ڵێ تاڵه... هه‌ر بۆیه ئیمانم زه‌عیف بووه، خۆ گه‌نده‌ڵیش له‌پڕێ نابێ به‌كوڕێ و ده‌وڵه‌مه‌ند نابێ. قسه قسه دێنێ كه ده‌ڵێم نابێ به‌كوڕێ، چونكه واباوه كه كه‌سێك له‌پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت خه‌ڵكی ده‌ڵێت (به‌خوا كوڕه كوڕ) له‌هه‌مووی خراپتر قه‌ناعه‌ت نه‌ماوه‌و كه‌س چاوی تێر نابێت! هه‌ر بۆیه گه‌نده‌ڵی وه‌كو داشه هاره‌ی لێهاتووه. داشه‌كه هه‌ڵۆبێ چاوی له‌سه‌ره، ه‌ی خه‌ڵكی تر بێت چاوت له‌سه‌رییه‌تی! به‌جوانی جێبه‌جێنه‌كردنی فه‌رمانی سه‌رشانیش جۆرێكه له‌گه‌نده‌ڵی! ئه‌و مامه حاجییه كه‌سه‌ری بچێ نوێژی ناچێ، كه‌خه‌تی ئاوی ماڵه‌كه‌ی نه‌گۆڕێ به‌خه‌تێكی باشتر‌و خه‌ته كۆنه‌كه نابڕێ و لووشی ده‌دات باشه ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی شار‌و ولاتێكی به‌ده‌سته‌وه بێت چی ده‌بێت! ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده‌م بیرده‌خاته‌وه (خۆی له‌مێرووله ده‌پارێزێ و ئه‌سحابه‌ی خوا ده‌كوژێ). یاخود وه‌كو كابرای تالانی له‌كه‌ركوك ئیركۆندێشنی ماڵێكی داگرتبووه قاتی خواره‌وه و چووبووه سه‌ره‌وه بۆشتی تر كه‌دێته‌وه ئێركوندیشنه‌كه براوه، ده‌ست ده‌خاته كه‌له‌كه‌ی و ده‌ڵێت: ده‌وه‌ره باوه‌ڕت به‌كوردایه‌تی بمێنێ!! قوربان گیان پێوه‌ره‌كان بۆ گه‌نده‌ڵی جۆری زۆره. گه‌نده‌ڵه‌كان باخیان هه‌یه كابرایه‌ك كوڕه‌كه‌ی نه‌خۆش ده‌بێت. ده‌یباته‌سه‌ر (شێخ ئه‌ولا) نزیك گوندی یه‌خی ماڵی شاره‌زوور له‌سه‌ر گۆڕه‌كه به‌قایم ده‌ڵێ حه‌مه‌ی كوڕم بۆ هێناوی كه‌مێك نه‌خۆشه خاسی ده‌كه‌یت ئه‌وه گیسكێك، خاسی ناكه‌یت (باڵنته‌ران) به‌كه‌ڵه‌شێرێك خاسی ده‌كاته‌وه. نه‌گبه‌تی له‌وه‌دایه هاوڕێیه‌كم له‌هه‌نده‌ران هاتبووه‌وه خیشی كردبوو، كه‌دووانم وتی ئه‌ی تۆ هاوڕێی من نیت، بۆ ئیشێكم بۆ ناكه‌یت! ئه‌ی مه‌سئول نیت! وتم نه‌وه‌لا مه‌سئول ئه‌وه‌یه كه‌سه‌یاره‌كه‌ی په‌كی كه‌وت هه‌ستی پێ نه‌كات، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی سه‌یاره‌ی هه‌یه! من سه‌یاره‌یه‌كم په‌نچه‌ربێت، خۆشم په‌نچه‌رم!! وتی: ئه‌ی باخه‌كه‌ت؟ وتم كامیان؟ وتی كورد بدوێنه شه‌رحی خۆی ده‌كات، هێنده باخت هه‌یه، نازانی كامیان ده‌ڵێم؟ ئینجا به‌پێكه‌نینه‌وه وتم: وه‌كو موڵك یه‌ك بستم نییه! به‌لام باخی براده‌ران و خزمان به‌باخی خۆم ده‌زانم! وتی مانای وایه تۆ گه‌نده‌ڵ نیت! وتم چۆن؟ وتی ئه‌ی ئه‌وه نییه ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵه‌كان باخیان هه‌یه وتم براكه‌م تۆ كه‌مێك پشوو بده، زیاتر بگه‌ڕێ، گوێ بگره ئه‌وسا به‌چاوی خۆت مه‌سه‌له‌كه ده‌بینیت.. نه‌گه‌نده‌ڵییه نه‌باخه مه‌سه‌له‌كه شتێكی تره زۆری ده‌وێت!! گه‌ر باوه‌ڕ ناكه‌یت بچۆ بۆ سیته‌ك له‌سه‌ر یه‌ك گرد، ئۆف دیسانه‌وه گرد.. چاوشین و چاو ره‌ش پاڵیانداوه به‌یه‌كه‌وه به‌یاسای برا له‌پشت برا بێت مه‌گه‌ر قه‌زا لای خوابێ پێكه‌وه ده‌یباخێنن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ره‌و تاسڵوجه بچی هه‌مانشێوه، به‌لام ئه‌وه رێگه‌ی (مه‌سیف)یش باسێكی تره، با قسه‌یه‌كی هه‌قیش بكه‌ین تاباخێكی مه‌سئولێك ده‌بینین دوو باخی ده‌وڵه‌مه‌ندی بازرگان ده‌بینین، ئێ باشه ده‌وڵه‌مه‌ندی چی؟ ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده له‌كوێوه هه‌ڵقووتا به‌چل قورئان كه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام رووخا هه‌موو بازاڕی دۆلاره‌كه 20 ده‌فته‌ر دۆلاری تیانه‌بوو ئیتر دیاره زیاتر ته‌قه له‌سه‌ر مه‌سئوله‌و بوونه‌ته كوژه‌كه‌ی شین بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده نوێكان ئه‌ی كورد ناڵێت ئه‌وه‌ی به‌رد بهاوێت به‌ردی بۆ ئه‌هاون! ئائه‌وه‌یه ته‌كه‌تول خۆ دنیا گۆڕاوه‌و جاری جاران به‌سه‌رچووه.. سفره‌ی نانی تێری و چای به‌یانیانی جاران له‌كوێ و سفره‌ی به‌یانیانی ئێستا له‌كوێ!! سه‌لاجه‌ی پڕ له‌میوه‌ی ئێستا له‌كوێ و قاژ قاژی پرته‌قاڵی دابه‌شكراوی جارانی ده‌ستی دایكمان له‌كوێ.. كوره قسه‌یه‌كیش بۆ مه‌سئول بكه‌ین خۆ ئه‌گه‌ر مه‌سئولێكی پله یه‌كیش به (مۆسكۆڤیج)ێكی پارێزراو به‌كوژه‌كه‌ی شینی جاران بچێته هه‌ر جێگایه‌ك، ئه‌وه كه‌س هه‌ر خۆشی تێ ناگه‌یه‌نێت! چونكه تا ژماره‌ی سه‌یاره زۆربێت و مۆدێل به‌رزتربێت زیاتر هه‌یبه‌ت ده‌داته مه‌سئوله‌كه به‌خوا ئه‌مه قسه‌ی من نییه، قسه‌ی خه‌ڵكییه! وه‌زعه‌كه گۆڕاوه، به‌لام به‌ره‌و هه‌ڵكشان و باشی، كه‌سیش له‌باش و خراپی ئه‌م وه‌زعه بێبه‌ری نییه، قسه‌ی خۆمان بێت پاره بۆ خۆی ره‌زا سووكه..! باوی كۆن نه‌ماوه ئه‌وه‌چوو (غازی داغستانی) (قائد فیرقه‌ی سێ)ی عیراق كه‌پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌نارد بۆ دوكانه‌كه‌ی نزیكیان تا پارچه‌یه‌ك كاغه‌زی بۆ بكڕێ و ئه‌ویش داوای مۆڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنووسێ و جارێكیان دوكانه‌كه داخراوه پاسه‌وانه‌كه ده‌ڵێ گه‌وره‌م ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كاغه‌زه چییه له‌به‌ر ده‌ستتدا! ئه‌ویش ده‌ڵێ بابه گیان نابێت ئه‌مه كاغه‌زی ده‌وڵه‌ته‌و ئه‌وه‌ش مۆڵه‌تی منه! یان ئه‌و (عبدالكریم قاسم)ه‌ی كه له‌مردنیا 7 په‌نجایی پاره‌ی پێ‌بوو كه به‌مۆڵه‌ت ده‌چووه‌وه بۆ به‌غداد تا مۆڵه‌تی ته‌واو ده‌بوو سه‌یاره‌كه‌ی له (ئینزیباتخانه) داده‌نا تاده‌گه‌ڕایه‌وه، یاخود ئه‌و كات (علی عبدالله)یه‌كه پارێزگاری سلێمانی بوو له‌ساڵی 1975دا تا هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌لام له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا (سه‌دام حسێن) كردیه نموونه‌ی ده‌ست پاكی به‌وه‌ی كاتێك ناوبراو پارێزگای به‌جێهێشت و گه‌یشته ریزی شۆڕش ده‌مانچه‌و سه‌یاره‌كه‌ی نارده‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، نموونه‌ی زۆرتر هه‌یه گه‌ر ویستت بۆی بگه‌ڕێییت ئه‌وا بچۆ بۆ (مۆزه‌خانه‌ی كه‌لتووری به‌سه‌رچوو)... مه‌بده‌ئیش زه‌عیف بووه‌و قووه‌ته‌كه‌ی داوه به (ته‌كه‌تول) وه‌كو ده‌روێش و مورید.. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مورید هه‌ڵه‌ی ده‌روێش چاره‌سه‌ر بكات و ده‌روێشیش قه‌ڵغانی سنگی ئه‌و، هه‌ربۆیه زۆرجار قسه‌ی خه‌ڵكی تریش چه‌ند باش بێت لای ئه‌و ده‌روێشانه ناخوێندرێته‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و كابرایه‌ی له‌دادگا داوای لێ ده‌كه‌ن قورئان بخوات ئه‌ویش ده‌ڵێت من به‌و قورئانه قورئان ناخۆم، حاكم توڕه ده‌بێت ده‌ڵێت چۆن قورئان ناخۆیت!! ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌و قورئانه، به‌قورئانه گورگ كوژه‌كه‌ی گڵه زه‌رده نه‌بێت قورئان ناخۆم! ئائه‌وه‌یه مه‌بدئی راست بڵێم ته‌كه‌تول!! كاتێك هه‌موو كه‌س خۆی به‌هه‌قزانی له‌هه‌موو شتێك‌دا ئه‌وه موشكیله‌یه‌كی گه‌وره‌یه.. موشكیله ئه‌وه‌یه كه‌س فاوڵی خۆی نه‌بینێت و فیكه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر ئاماده‌بێت، بۆ باخه‌كه‌ت به‌سیاج ده‌ورگیرابێت چۆن پلان له‌سیاجی باخی خه‌ڵكی ده‌گری، تۆ خۆت ئاژه‌ڵێكی راوی به 9000 نۆ هه‌زار دۆلار كه‌مێك زیاتر بكڕیت چۆن ره‌خنه له‌كه‌سێك ده‌گریت له‌یه‌كێك كه‌ئاژه‌ڵێكی سواری به‌و پاره‌یه بكڕێت!! تۆ كوڕه‌كه‌ت یاخود كوڕه‌كانت له‌هه‌نده‌ران جرت و فرتی بێت و به‌ئاره‌زووی خۆی په‌ل بهاوێت ئیتر چۆن چۆنی ره‌خنه له‌یه‌كێكی تر ده‌گری له‌وجۆره.. گه‌ر ره‌خنه‌گری له‌هه‌مووی بگره گه‌ر نا سه‌ركزی باشترین حه‌له! ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌م بیر ده‌خاته‌وه ساڵێك به‌و عه‌یام له‌ده‌ڤه‌رێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه پیس ده‌بێت هه‌ربۆیه خه‌ڵكه‌كه تووشی نه‌خۆشی (ئیسقای ته‌پڵ) ده‌بن واته ورگیان زل و ملیان باریك ده‌بێت خه‌نجه‌ر باوی ده‌بێت، به‌لام له‌به‌ر شۆڕبوونه‌وه‌ی ورگیان كه‌سیان خه‌نجه‌ری به‌ر پشتێنه‌كه‌ی خۆیان نابینن، بۆیه بۆ دڵنیابوون هه‌ر كه‌سه به‌وی به‌رامبه‌ری ده‌ڵێت ئه‌رێ خه‌نجه‌ره‌كه‌م به‌لاقه‌ده‌وه ماوه!؟
|
|
|
|
|
|
|
|
|