گرێبه‌ستێكی ئه‌خلاقیمان گه‌ره‌كه
ستران عه‌بدوڵلا
5/1/2010
سیاسه‌تی كوردی پێویستی به‌گرێبه‌ستێكی ئه‌خلاقییه، گرێبه‌ستێك كه‌سیاسه‌تمه‌داره گه‌وره‌كان، یان ئه‌وانه‌ی ئیدعای گه‌وره‌بوون ده‌كه‌ن، پێش كاره‌كته‌ره‌كانی خواره‌وه پێی پابه‌ندبن، گرێبه‌ستێك بێت بۆ لانیكه‌می ئیلتزامی مۆراڵی به‌پره‌نسیپه‌كانی كێبڕكێی سیاسییه‌وه، جائیتر ئه‌و پره‌نسیپانه عورفی سیاسی بن، یان یاسا‌و رێسای ولات رێكی بخات یاخود ته‌نانه‌ت جۆرێك له‌عورف و دابی كۆمه‌لایه‌تی زاڵ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا جومگه‌كانی كۆنتڕۆڵ بكات. ئه‌وی ئه‌م پێویستییه‌ی سه‌رله‌نوێ هێناوه‌ته گۆڕێ سكانداڵی سیاسیی ئه‌وانه‌یه كه به‌ناوی خوازراو و ده‌مامكداره‌وه له‌سایته گومانلێكراوه‌كاندا بێ په‌روا هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆحی و فیكری ئه‌وانه‌یانداوه كه له‌گه‌ڵیان جیاوازن و فیكر‌و رێبازی خۆیان به‌هه‌وای رۆژ ناگۆڕن. له‌وانه‌یه هه‌بن ئه‌م ویسته به‌شتێكی خه‌یاڵپلاوی بزانن. ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌و دیدگا خراپه‌ی خه‌ڵكی ولاتانی مانه‌ندی كوردستان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن هه‌یانه، سیاسه‌ت له‌خه‌یاڵدانی میللی ئێمه‌دا یه‌كسانه به‌غه‌درو فێڵی بێ ئه‌ندازه‌و بێ پره‌نسیپێكی وا كه‌ڕێكی بخات، سیاسه‌ت له‌ئه‌ندێشه‌ی تاكی كورد دا، كه‌چه‌سپێنراوه‌و رێی كار‌و كاردانه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، وه‌ك شه‌ئنێكی گشتی سه‌یر ناكرێت، وه‌ك كاركردن له‌بواری خزمه‌تی ولات و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تداری و ئاراسته‌كردنی ململانێی كۆمه‌لایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تی و ئابوورییه‌كان سه‌یرناكرێت، به‌ڵكو وه‌ك په‌رده‌ی ره‌شی داپۆشه‌ری پیلان و پاشقولگرتن و هه‌ڵپه‌ی كه‌سێتی سه‌یرده‌كرێت و له‌باشترین حاڵیش‌دا وه‌ك پیشه‌ی خه‌ڵكانی ده‌ست به‌تاڵ و ته‌مبه‌ڵ سه‌یر ده‌كرێت، ره‌نگه مێژووی كوردستان به‌شێكی ئه‌م خه‌یاڵدانه پاساو بدا‌و بگره چاره‌نووسی كوردی غه‌در لێكراویش یارمه‌تیده‌ری پته‌وكردنی ئه‌و وێناكردنه بووبێت، به‌لام له‌ڕاستیدا یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ له‌قاودانی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی (سیاسه‌ت)و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی به‌تاڵ له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه به‌شداریكردنه له‌سیاسه‌ت و جڵه‌وكردنی ئه‌م كایه‌یه تا له‌خزمه‌تی گشتی و بۆچوونی قازانجی سیاسه‌تێكی دروست بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی فشه‌یان به‌گرێبه‌ستی مۆڕاڵی بواری سیاسه‌ت دێت ئه‌وانه به‌خۆیان نه‌زانیوه به‌شدارده‌بن له به‌رده‌وامی فه‌زای پیسی ژینگه‌ی سیاسی ولاتدا. سیاسه‌ت بێ مۆراڵ نابێ و ناكرێ و هه‌ر گرێبه‌ستێكی مۆراڵی، هی جه‌نتڵمان بێت، یان نووسراو، ده‌توانیت له‌زه‌ره‌رو زیانه‌كانی دیارده‌ی سیاسه‌ت بمانپارێزێت، كه‌هه‌موو دیارده‌یه‌ك هه‌م سوودو هه‌م زیانیشی هه‌یه. ئێمه به‌ر له‌هه‌ر شت پێویستمان به‌م گرێبه‌سته هه‌یه بۆ زه‌بتی ئیقاعی سیاسه‌تكردن، له‌ولاتی ئێمه‌دا كۆمه‌لانی كوردستان رووی له‌ململانێی سه‌خت و ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری جیاجیا‌و پێكداده‌ر ناوه، كه‌جیاوازی و ململانێ خۆی له‌خۆیدا گرفت نییه، با توند‌و خه‌ستیش بێت، به‌لام ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێك، عورفێك و یاسایه‌كی مۆراڵی زه‌بتی ئه‌م ململانێیه نه‌كات، ژینگه‌ی سیاسیمان له‌وه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت. هه‌موو ململانێكارێك له‌گه‌ڵ ململانێكارێكی دیكه‌ی سیاسیی چه‌رده‌یه‌ك پاكانه‌ی فیكری، كۆمه‌لایه‌تی و ئایدۆلۆژی بۆ پاساودانی ململانێكه‌ی خۆی ئاماده‌كردووه‌و ململانێكه‌ش به‌مه ئیداره ده‌كرێت، به‌لام مۆراڵێك نه‌بێت لایه‌نه پێكناكۆكه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌ك بپارێزێت، ئه‌وه رووده‌دات كه‌ئه‌مڕۆ له‌كوردستان قه‌وماوه: ده‌سته‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد بێ ره‌چاوكردنی مۆراڵێكی سه‌نگینی سیاسه‌تكردن دنه‌ی فه‌رهه‌نگی جنێوفرۆشی و سووكایه‌تیكردنی به‌خه‌ڵك، به‌نه‌یارو ركابه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ده‌مووچاوی ده‌مامكدراوه‌وه، تیرۆری رۆحی و ئه‌ده‌بی موخالیفه سیاسی و فیكرییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌م پێناوه‌شدا سڵ له‌هیچ به‌ربه‌ستێكی كۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و هیچ عورفێكی كورده‌واری ناكه‌نه‌وه، نه پێبه‌ندی دابه جوانه‌كانی كۆمه‌ڵی دێرینی كورده‌وارین و نه ره‌واجپێده‌ری پره‌نسیپه هاوچه‌رخ و ستاندارده جیهانییه‌كانی دیعایه‌و ته‌بلیغاتن، ئه‌م ته‌رزه له‌سیاسه‌تمه‌دارو سیاسه‌تكاره به‌ئیدیعای كۆمه‌ڵێك دروشمه‌وه دنیایان پڕكردووه له‌ڕسته‌ی شۆڕشگێڕی جوان، كه‌چی له‌تاریكیدا نه‌یاره‌كانیان غافڵكوژ ده‌كه‌ن و له‌په‌ناو په‌سێوی سایته‌كاندا قسه به‌خوشك و دایك و كه‌سوكاری نه‌یاره‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ئه‌گه‌ر پێبگه‌ن و تێبگه‌ن ده‌زانن كۆمه‌ڵی كورده‌واری وه‌ك ئامانجێك بۆ كار‌و كۆششی سیاسه‌تكاران سه‌ره‌نجام هه‌ر له‌و خوشك و دایك و براو كه‌سوكارانه‌ی خۆیان و نه‌یاره‌كانیان پێكدێن و ئه‌ندامه‌كانی له‌هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه نه‌هاتوون. ئه‌گه‌ر جاران كورده‌واری كه‌متر گیرۆده‌ی دیارده‌ی ململانێی سیاسی بوو و بۆ ئه‌م باسوخواسه‌ی پێویستی به‌گرێبه‌ستێكی مۆراڵی نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌م جۆره ئیلتزامه بۆته پێویستییه‌كی له‌دواخستن نه‌هاتوو، پێش ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌جێی له‌قاودانی دواكه‌وتوویی و فه‌رهه‌نگی خراپی ململانێكردن سه‌ره‌نجام خۆیان رمێن بۆ داهێزران و داوه‌شینی گه‌وره‌ی كورده‌واری په‌یدابكه‌ن، كارێك كه‌داگیركه‌ران به‌سه‌د دا‌و و سیاسه‌تی داگیركاریی پێیان جێبه‌جێ نه‌كرا. ئێمه ئیتر یان ئه‌و گرێبه‌سته‌مان گه‌ره‌كه، یان دوورخستنه‌وه‌ی ره‌شه‌بای سیاسی وا كه له‌جێی رامكردنی ململانێكان هه‌موو شتێ ده‌خاته بن پێی ئه‌سپه مه‌سته‌كانی خۆیه‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|