ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی چاوه‌ڕوانكراو
زهیر كاظم عبود
6/1/2010
به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عیراق و به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (65)ی ده‌ستوور، ئه‌نجومه‌نێكی یاسادانان به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی) پێكده‌هێندرێت، كه‌نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له: یه‌كه‌م: هه‌رێمه‌كان، دووه‌م: ئه‌و پارێزگایانه‌ی خۆیان له‌هه‌رێمێكدا رێكنه‌خستووه، ده‌گرێته‌خۆی، به‌پێی ئه‌م ده‌قه، ده‌سه‌لاتی یاسادانان له‌عیراقدا له‌دوو ئه‌نجومه‌ن پێكدێت كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی تایبه‌ت ده‌بن به‌كاری یاسادانان، له‌مڕووه‌شه‌وه ده‌ستوور له‌ده‌قی مادده‌ی (48)ی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه‌ده‌سه‌لاتی یاسادانانی فیدراڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی پێكدێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌قه، دوو ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت یه‌كه‌میان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بینیومانه، دووه‌میش ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌بێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه چییه؟ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، رێكخستن و پێكهاته‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و مه‌رجی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی و هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ست به‌كاره‌كانی به‌یاسایه‌ك رێكده‌خرێت كه به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌چێت. به‌لام ده‌قی مادده‌ی (137)ی ده‌ستوور، كاركردن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی تایبه‌ت به‌ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دواخستووه له‌هه‌ر كوێیه‌كی ده‌ستووره‌كه‌دا هاتبن، ئه‌م دواخستنه (كاتییه) به‌نده به‌ده‌رچوونی بڕیارێك به‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌و پاش ته‌واوبوونی خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه كه‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌وێته بواری پیاده‌كردنه‌وه ته‌واو ده‌بێت. به‌گوێره‌ی ده‌قی مادده‌ی (65)ی ئاماژه بۆكراو ده‌سه‌لاتی یاسادانان له‌عیراقدا له‌كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی پێكدێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێك بدات سه‌باره‌ت به‌كۆتایی هێنان به‌دواخستنه‌كه‌ی به‌و شێوه‌ی كه‌ده‌قه‌كه دیاریكردووه، به‌مپێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێته نوێنه‌ری ده‌ستووری گه‌ل به‌جۆرێك ئه‌ندامه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئازاد‌و راسته‌وخۆوه هه‌ڵده‌بژێردرێن، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌بێته نوێنه‌ری ده‌ستووریی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی خۆیان له‌هه‌رێمێكدا رێك نه‌خستووه. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستوور ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌رێژه‌ی یه‌ك كورسی بۆ هه‌ر سه‌دهه‌زار هاوولاتیی عیراقی دیاریكردووه، ده‌شكرێت به‌گوێره‌ی رێژه‌ی زیادبوونی دانیشتووان و ره‌چاوكردنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی عیراق ژماره‌كه زیاد بكرێت، به‌لام ده‌ستوور ژماره‌ی ئه‌ندامانی فیدراڵی دیاری نه‌كردووه‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ ئه‌و یاسایه جێهێشتووه كه‌زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ریده‌كه‌ن وه‌ك مادده‌ی (65)ی ده‌ستوری عیراقی ئاماژه‌ی بۆ كردووه. ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی شانبه‌شانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێته شاده‌مارێكی دیكه‌ی یاسادانان و ده‌كرێت ببێته پاڵپشتێك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بۆ ئه‌و مه‌سه‌له یاساییانه‌ی كه‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆی ره‌وانه ده‌كات كه‌واده‌خوازین رای فراوانتریان له‌باره‌وه بدرێت و وێنه‌یه‌كی یاسایی كامڵ له‌باره‌ی شێوازی ئه‌و یاسایه گه‌لاڵه بكرێت كه‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت ده‌ری بكات. ئه‌گه‌رچی ده‌ستوور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه‌رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و مه‌رجی ئه‌ندامێتی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و گشت شتێكی په‌یوه‌ست به‌كاره‌كانیه‌وه به‌گوێره‌ی یاسایه‌ك رێكده‌خرێت كه‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواتر ده‌ریده‌كات، ئه‌وا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌چوارچێوه‌ی گشتیی مه‌رجه بابه‌تیه‌كان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌رناچێت كه‌پێویسته نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی یاخود ئه‌و پارێزگایه بێت كه‌خۆی له‌هه‌رێمێكدا رێك نه‌خستووه جگه له‌وه‌ش بڕوانامه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌بێت كه له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێت، وێڕای مه‌رجی ته‌مه‌نێكی دیاریكراو تابتوانێت ئه‌مجۆره ئه‌ندامێتییه له‌ئه‌نجومه‌نێكدا وه‌ربگرێت كه له‌پێكهاته‌ی ده‌سه‌لاتی یاساداناندا ده‌بێته پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رباری پێویستی بوونی پسپۆڕی و شاره‌زایی به‌رامبه‌ر به‌مكاره له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌یاسای خۆپالاوتن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكردوون كه‌به‌هه‌مانشێوه بۆ پاڵێوراوی ئه‌نجومه‌نی فیدرالیش هه‌روا ده‌بێت. ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه، پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسایانه ده‌بێت كه تاوتوێ و بژار ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێن تا په‌سه‌ندیان بكات، گشت ئه‌و یاسایانه‌ش په‌یوه‌ستن به‌میكانیزمی كاری هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی خۆیان له‌هه‌رێمێكدا رێك نه‌خستووه، ئاسایشه ئه‌و پڕۆژانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بایه‌خیان پێبدرێت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی تاوتوێیان ده‌كات و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات. یاسادانه‌ری عیراقی، سیستمی فیدراڵی په‌یڕه‌وكردووه‌و له‌پیاده‌كردنی تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌ركه‌كاندا پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كانی له‌نێوان هه‌رسێ ده‌سه‌لاتی یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌رییدا گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌بواری ده‌سه‌لاتی یاسادانانیشدا فراوانكاریی كردووه به‌جۆرێك ته‌نها له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا قه‌تیسی نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌پێكهاته‌ی ده‌سه‌لاتی یاساداناندا پشتی به‌سستمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ته‌ك ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیدا به‌ستووه، به‌لام دواخستنی كاركردن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا، وایكرد خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ببێته حاڵه‌تێكی نائاسایی، به‌وێنه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كه‌شوێنی ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك كۆمار)ی گرتووه‌ته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی پاش یه‌ك خولی دواتر له‌پیاده‌كردنی ده‌ستووره‌وه، كه‌ئه‌م خوله‌ی ئێستایه‌و خه‌ریكه كۆتایی دێت، كار به‌حوكمه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌رۆك كۆمار بكرێته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌وردی سه‌یری ده‌قی مادده‌ی (65)ی ده‌ستوور بكات، سه‌رنج ده‌دات كه‌ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ئه‌نجومه‌نێكی یاسادانانه نه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی خۆجێی یاخود پاشكۆیه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت، چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه شانبه‌شانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌لاتی یاسادانان پێكده‌هێنن، كه‌یه‌كێكه له‌و سێ ده‌سه‌لاته‌ی، ده‌سه‌لاتی فیدراڵی لێ پێكدێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌لات و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه له‌یاساكه‌یدا باس ده‌كرێن، به‌جۆرێك له‌ڕووی بایه‌خه‌وه هیچیان له‌ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌متر نییه، ره‌نگه لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستوور له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان و پاش ئاشنابوون به‌تێبینی یاساناس و تایبه‌تمه‌ندان به‌لێكۆڵینه‌وه ده‌ستوورییه‌كان، سه‌رنجی بۆ ئه‌م بواره چوبێت. پڕۆژه‌ی یاساكانی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی خۆیان له‌هه‌رێمێكدا رێكنه‌خستووه، له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه تاوتوێ ده‌كرێن، چونكه هه‌ردوكیان چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، وێڕای ئه‌ركی یاسادانه‌رانه‌ی نیشتمانیانه‌ی هه‌ردوكیان له‌كاتێكدا كه‌ئێمه ئه‌وپه‌ڕی پێویستیمان به‌چاكسازیی یاساكان و به‌دواداچوونی ئه‌و وێرانكارییه یاساییه هه‌یه كه به‌درێژایی ماوه‌ی پێشوو بلاوببووه‌وه. به‌چاوخشاندنه‌وه به‌ده‌قه ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، ده‌رك به‌بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ده‌كه‌ین كه له‌ڕووی ئه‌ركه یاسادانه‌ره‌كانییه‌وه ده‌ستوور له‌ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داناوه، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م خاڵه‌شه‌وه پێویسته ئاستی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی به‌رزبكرێته‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌سه‌ر رێچكه‌ی كاری یاسادانان له‌پاشه‌ڕۆژدا پیاده ده‌بێت له‌رێگه‌ی پره‌نسیپه‌كانی یه‌كسانی و له‌نێوان لایه‌نه فیدراڵییه‌كانه‌وه جا چ هه‌رێم بن یاخود ئه‌و پارێزگایانه بن كه‌خۆیان له‌هه‌رێمێكدا رێك نه‌خستووه. رۆژنامه‌ی (الاتحاد)
|
|
|
|
|
|
|
|
|