بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م كاته‌دا وه‌لامه‌كه‌ی بلاوكرده‌وه؟
محه‌مه‌د كه‌ریم
6/1/2010
له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ (14) رۆژ به‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی پلینۆمی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال-دا تێپه‌ڕده‌بێ، بۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا تازه وه‌لامه‌كه‌ی بلاوده‌كاته‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌یه كه‌هه‌موو كه‌سێكی هۆشیار له‌خۆی ده‌كات و نیشانه‌ی پرسیار ده‌خاته سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێ به‌كورتی وه‌لامی ئه‌و هه‌ڵوێسته بده‌مه‌وه. به‌ر له‌هه‌رشتێ ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه‌ئێستا حاڵی جه‌ماتی گرده‌كه ئه‌وه‌نده شڕه كه‌كه‌س به‌خیلیان پێنابات. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و زنجیره فه‌زیحه‌ته دێت كه‌سه‌رانی گرده‌كه‌و سه‌رانی كوردستان پۆستی پێكه‌وه گرێدا‌و ده‌سته‌كه‌یانی كه‌شف كرد كه‌ئه‌وان له‌ڕوو چیده‌ڵین و له‌پشت په‌رده‌شه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته چ كارێكی شه‌رمهێنه‌ر. دیاره قاره‌مانی ئه‌م ده‌مامك لادانه‌ش پۆلا سه‌عیدبوو، هه‌ربۆیه ئێستا جه‌ماعه‌تی حوشترمه‌له‌كان به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی پۆلا سه‌عیدو ته‌نیا رۆژی (5/1) چوارده وتاری جنیۆی ئامێزیان له‌كوردستان پۆست‌دا له‌سه‌ر پۆلا سه‌عید نووسیبوو!! به‌لام نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ستی كرد نه‌و ئه‌و وتارانه‌و نه وتاره پڕ ماستاوه‌كه‌ی كه‌مالی جه‌مال موختار دادیان نادات. بۆیه ویستی له‌جێگایه‌كی دیكه‌وه وه‌كو ده‌ڵێن جه‌بهه‌كه مه‌شغوڵ بكات، به‌و ئومێده‌ی یه‌كێتیش وه‌كو ئه‌وان ته‌وازنی تێك بچێت و كه‌مێك باری سه‌رشانیان سه‌باره‌ت به‌و فه‌زیحه‌تانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سووك بێت. خودی وه‌لامه‌كه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌شه‌پڕێوی پێوه دیاره‌و قه‌ت به‌نووسینی ئه‌و ناچێت باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و شه‌پڕێوییه‌یه كه‌جه‌ماعه‌تی گرده‌كه‌ی گرتۆته‌وه. خوێندنه‌وه‌شی له‌ڕادیۆكه‌یانه‌وه به‌زمان و حه‌ماسی زه‌مانی شاخ نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و تێكچوونی ریتمه‌یه كه‌ئێستا جه‌ماعه‌تی گرده‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و تووشی هیستریای كردوون. كه‌واته هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كاته بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی وه‌لامی راپۆرته‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌وه‌نده‌ی حاڵه‌تێكی ئیجباری بووه حاڵه‌تێكی ئیختیاری نه‌بووه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|