تیشكێك بۆ سه‌ر چه‌مكی زۆرینه‌ی راسته‌قینه
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
10/1/2010
له‌دوای ئه‌وه‌ی لیسته شیعییه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا جۆرێك له‌په‌رته‌وازه‌ییان نیشاندا، چاودێران هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتی په‌رته‌وازه‌ییه‌كه‌وه (به‌و هه‌ڵبژاردنه‌شه‌وه كه‌بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له(2009)دا ئه‌نجامدراو شیعه‌كان به‌جیاجیا به‌شدارییان تێداكرد) له‌ئاقاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نێوماڵی شیعه‌كاندا زۆر به به‌هێزی دابه‌شبوون. هه‌ندێكیان پێیانوابوو ئه‌و دابه‌شبوونه، جیاوازی راسته‌قینه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی و خوێندنه‌وه‌ی پێدراوه سیاسییه‌كاندا، به‌و پێیه‌ش رایان وابوو ئه‌وه‌ی كه‌پێیده‌وترێت (گردبوونه‌وه‌ی تایفی) تێپه‌ڕیوه‌و چیتر لیسته‌كان له‌سه‌ربنه‌مای نیشتمانی و عیراقی بوون هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێكیتر پێیانوابوو حاڵه‌ته‌كه هیچ نییه جگه له‌سیناریۆیه‌ك كه‌تیایدا رۆڵه‌كان زۆربه‌وردی دابه‌شكراون. هاوپه‌یمانێتی شیعه له‌ڕاستیدا گه‌لێك به‌ڵگه‌و ئه‌رگۆمێنتی به‌هێز له‌كایه‌كه‌دا بوون كه‌بۆچوونی گروپی دووه‌میان پته‌وده‌كرد (ئێمه له‌كاتی خۆیدا هه‌ر له‌ڕێی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ی به‌ڕێزه‌وه ئاماژه‌مان به‌هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه كرده‌ییانه‌كرد). ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بیگه‌یه‌نین، ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و لێكترازانه مه‌دروسه‌ی ماڵی شیعه‌كان خه‌ریكه به‌ره‌وگردبوونه‌وه بچێت، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی مالیكی نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واوی لیستی (ده‌وڵه‌تی یاسا)ی له(ئیئتیلافی نیشتمانی) به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممارئه‌لحه‌كیم راگه‌یاند. ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانییه‌كی شیعه‌یتری لێده‌كرێت، له‌چه‌ند جومگه‌یدا قسه‌وباس و لێدوان هه‌ڵده‌گرآ. به‌تایبه‌ت: -1 له‌دوای سه‌ردانی مالیكی بۆلای مه‌رجه‌عی بالای شیعه‌كان (عه‌لی سیستانی) ئه‌و لێدوانه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش گه‌ر به‌ڵگه‌بآ له‌سه‌ر شتێك، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌لماندنی راوبۆچوونی ئه‌و چاودێرانه‌ی كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێیانوابوو كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی شیعه ناتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی مه‌رجه‌عیه‌تی بالاوه كاربكه‌ن، كه‌واته ئه‌و سه‌ردانه‌ی مالیكی بۆلای سه‌ماحه‌تی (عه‌لی سیستانی) نیشانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسییه‌كانی شیعه‌یه بۆ ئامێزی مه‌رجه‌ع. به‌م پێودانگه‌ش دابه‌شبوونی لیسته‌كانیان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، له‌بری دابه‌شبوونی راسته‌قینه، بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بوو: ا-بۆئه‌وه‌ی هه‌ركام له‌قه‌واره سیاسییه‌كانی شیعه قه‌باره‌و قورسایی خۆی بۆ ده‌ربكه‌وێت و به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی رۆڵی پآ بدرآ. سروشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی سازاندبوو، چونكه بردنه‌وه یاخود دۆڕاندنی هه‌ر لیستێك نه‌ده‌گه‌شته سه‌ر رووپه‌ڕی رووداوه عیراقییه چاره‌نووسسازه‌كان. بگره هه‌لێكی زۆرباشیش ده‌بوو بۆ به‌خۆدا چونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌موكوڕییه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی دنیابینی و وتاردا یان له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌ت و كرداردا. ب-بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كانیتر، تاكو بزانرێت ئایا ئه‌و لایه‌نانه ده‌توانن باكگراوه‌ندی هه‌ڵوێسته سیاسییه ره‌فته‌نییه‌كان به‌وردی بخوێننه‌وه، یاخود ئیغراده‌بن به‌و هه‌نگاوه ره‌فته‌نیانه. به‌داخه‌وه لایه‌نی كوردی یه‌كێك بوو له‌ولایه‌نانه‌ی كه‌به‌بآ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و باكگراوندانه‌ی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی شیعه گه‌لاڵه ده‌كه‌ن. به‌دابه‌شبوونی لیسته شیعه‌كان ئه‌میش په‌رته‌وازه‌بوو، هێزه كوردییه‌كان به‌ته‌واوی ئیغرابوون و پێیانوابوو مۆدیلی گردبوونه‌وه به‌سه‌رچووه، بۆیه ئێستا ده‌بینین له‌بری ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ده‌بینین ژماره‌ی لیسته‌كانمان گه‌شتۆته (10)دانه! بۆ ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری له‌فره لیستی ده‌كه‌ن لێره‌دا ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌نگرانی فره لیستی كورد ده‌كه‌م: ئه‌گه‌ر شیعه‌كان مه‌رجه‌عێكیان هه‌یه بۆكۆكردنه‌وه‌ی هێزو توانای په‌رته‌وازه‌یان و ئه‌و مه‌رجه‌عه بووه‌ته كارخانه‌یه‌ك بۆ سه‌رله‌نوآ كۆكردنه‌وه‌و له‌قاڵبدانه‌وه‌و پێشكه‌شكردنه‌وه‌ی تواناكانی شیعه له‌یه‌ك سیاقدا، ئه‌ی ئێمه‌ی كورد له‌كاتێكدا ده‌نگمان و توانا‌و هێزمان په‌رته‌وازه ده‌كه‌ن، گره‌و له‌سه‌رچی ده‌كه‌ن تاكو بتوانێت ئه‌و ده‌نگ و هێزه په‌رته‌وازه‌یه‌مان له‌سیاقێكی یه‌كگرتووی كوردیدا پێشكه‌ش بكاته‌وه؟ -2هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عیراق، چاره‌نووسسازه، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رله‌به‌ری په‌یكه‌ری حوكم له‌عیراقدا داده‌ڕێژرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه دابه‌شبوونی لیسته شیعییه‌كان هێڵی سوره (لانیكه‌م به‌لای مه‌رجه‌عی بالاوه). ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌كۆن و نوێیه بوو كه‌له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراقه‌وه شیعه‌كان سه‌رگه‌رمی دابه‌شكردنین به‌هه‌موولایه‌كدا. یانی لێره‌دا ئیدی سه‌ره‌داوه‌كانی یاریه‌كه ئاشكرابوون، ماڵی شیعه‌كان به‌ره‌وگردبوونه‌وه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئێستاش نه‌بآ خۆ له‌ئاقاركێشه چاره‌نووسسازه‌كاندا ئه‌وان مه‌رجه‌عێكیان هه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. ئه‌ی هێزه كوردییه‌كان، ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری فره‌لیستیان كرد له‌ئاقار ئه‌م گۆڕانكارییه چلۆنایه‌تییه‌ی نێو ماڵی شیعه‌كاندا خوێندنه‌وه‌و كاردانه‌وه‌یان چۆن و چی ده‌بێت؟ ئایا ئه‌وه زه‌نگێكی وریاكردنه‌وه نییه كه‌یه‌كێك له‌لێپرسراوه بالاكانی حزبی ده‌عوه كه‌مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌دوای لێدوانه‌كه‌ی مالیكی كه‌تیایدا ئاماژه‌ده‌دات به‌لێك نزیكبوونه‌وه‌ی (ده‌وڵه‌تی یاسا)و (ئیئتیلافی نیشتمانی)، لێپرسراوه‌كه‌ی حزبی ده‌عوه وتی: ئه‌مجاره‌یان عیراق له‌ڕێی زۆرینه‌ی راسته‌قینه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت! مه‌به‌ستی له‌زۆرینه‌ی شیعه‌یه؟ ئایا هه‌ق نییه كوردیش چاو به‌ئه‌جێندای خۆیدا بخشێنێته‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و زۆرینه راسته‌قینه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر پێشتر گوشاری دیموگرافی دروستی كردبێت (به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی عیراق شیعه‌ن) ئێستا له‌ژێر فشاری مه‌رجه‌عی بالادا له‌نێو هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی‌دا راڤه‌ده‌كرێت. ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشهاته‌دا ده‌بێت چی بكه‌ین و نه‌خشه‌مان چی بێت؟ ئه‌و پێشهاته‌ی كه‌لایه‌نی شیعی به‌وپه‌ڕی ورده‌كارانه‌وه بڕگه‌كانیان داڕشتوه‌و رۆڵه‌كانیشیان تیایدا دابه‌شكردووه. Mashxal.kurd@yahoo.com
|
|
|
|
|
|
|
|
|