بۆ سلێمانی بكرێته پایته‌ختی كلتووری و رووناكبیریی كوردستان؟
هاونیاز سامی
11/1/2010
له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا حكومه‌ته‌كان له‌چوارچێوه‌ی جوگرافیای ولاته‌كانیاندا كاتێك هه‌ست به‌بوونی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردنی ناوازه‌و گرنگیی شارێك ده‌كرێت هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن پێگه‌ی ئه‌و شاره به‌هێزتر بكه‌ن، ئه‌ویش له‌پێناو زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ولات و گه‌شه‌كردنی ئه‌و بوارانه‌ی كه‌بۆ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی ولات گرنگی هه‌یه‌و ده‌بنه ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ زیاتر ناساندنی كه‌لتوورو هونه‌رو ئاسته رۆشنبیرییه‌كانی خه‌ڵكی ولاته‌كه به‌دنیای ده‌ره‌وه، گه‌شه‌كردنی ئه‌م بوارانه‌ی ژیانیش ده‌بێته ناسنامه‌ی ولات له‌به‌رده‌م دنیای ده‌ره‌وه‌دا. له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی مێژووی شاری سلێمانی بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تائێستا كه‌ته‌مه‌نی 225 ساڵه، هه‌میشه پێشه‌نگ و لانكه‌ی زۆرێك له‌بواره‌كانی ژیان بووه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌ك روون و ئاشكرایه پێشه‌نگی مه‌یدانی سیاسی و رووناكبیریی شۆڕش بووه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م شاره‌دا بابانه‌كان وه‌ك پایته‌ختی میرنشینه‌كه‌یان بنیاتیانناوه، له‌هه‌مانكاتدا له‌بواری رووناكبیریشدا چه‌قی قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی بابان بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشه‌نگییانه‌ی شاری سلێمانی، یه‌كه‌م داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی و سوپای نوێ و پولی به‌رید له‌م شاره‌دا بووه، بۆ یه‌كه‌مجار ئالای كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌سلێمانی به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی به‌رزیی ئاستی رۆشنبیریی دانیشتووانه‌كه‌ی یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له‌سلێمانی كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مین چاپخانه كه‌بۆ بواری رۆژنامه‌نووسی بووه له‌م شاره‌دابووه، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردستانی تێدا چاپكراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ڕووی زانستیشه‌وه یه‌كه‌م زانكۆ له‌سلێمانی دامه‌زراوه، له‌بواری شۆڕشگێڕیشدا به‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ناسراوه‌و یه‌كه‌م شاری گه‌وره‌ی كوردستان بووه كه له‌ساڵی 1991دا راپه‌ڕی، هه‌ڤالا مام جه‌لال-یش به‌شاره حه‌یاته‌كه ناوزه‌دی كردووه. جێی ئاماژه‌یه چۆن له‌ساڵی 2007دا ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی به‌نووسراوێكی ره‌سمی كه‌ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییان كرد‌و داوای ئه‌وه‌یان كردبوو كه‌سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ره‌سمی بكرێته پایته‌ختی كه‌لتووری و رووناكبیریی كوردستان، ئه‌ویش له‌ڕوانگه‌ی پێشه‌نگییه‌كانی شاری سلێمانی، ئێستاش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و پێشه‌نگییانه‌ی كه‌ئاماژه‌م پێداون و ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی ئێستای شاری سلێمانی له‌بواری رۆشنبیری و رووناكبیریدا، داواكارم له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌ڕه‌سمی شاری سلێمانی بكاته پایته‌ختی كه‌لتووری و رووناكبیریی كوردستان، چونكه سلێمانی شایه‌نی ئه‌و نازناوه‌یه. له‌هه‌مانكاتدا بوونی سلێمانی به‌پایته‌ختی كه‌لتووری و رووناكبیریی كوردستان ده‌بێته كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك به‌ڕووی ئه‌م شاره‌دا بۆ گه‌شه‌كردنی زیاتر له‌بواره‌كانی كه‌لتووری و رۆشنبیری و ئابووری و هانده‌رێكی گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، تا زیاتر خزمه‌تی شار‌و ولاته‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ڕه‌سمی كردنی شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی كه‌لتووری و رووناكبیری ده‌بێته هۆی كرانه‌وه‌ی زیاتری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌دا، كه‌ئه‌ویش دیاره به‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین فێستیڤاڵی سالانه‌ی كه‌لتووری و رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌بێت.
hawnyaz@yahoo.com
|
|
|
|
|
|
|
|
|