هه‌ردوو یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان یه‌كده‌گرنه‌وه
31/7/2010
سلێمانی، مه‌ریوان قه‌ره‌داغی دوێنێ 31/7/2010، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا له‌سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنه‌ری یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی عیراق، هه‌ردوو ده‌سته‌ی بالای یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان یه‌كیانگرته‌وه‌و ده‌سته‌ی نوێ ده‌ستنیشانكرا. سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی دوای پیرۆزباییكردنی له‌مافپه‌روه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ زیاتر پاراستنی سه‌روه‌ریی یاسا‌و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌لایه‌تی، وتیشی: مافپه‌روه‌ران ئه‌ركێكی گرنگ و پیرۆزیان له‌سه‌رشانه‌و پێویسته له‌ئاست ئه‌و لێپرسراوییه‌دا بن و كاربكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان. دواتر ناسیح حه‌مه‌حسێن سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: مافپه‌روه‌ران هه‌نگاوێكی گرنگیان بڕی و لێره‌وه قۆناغێكی نوێی كاركردن ده‌ستیپێكردو هیوایخواست ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتیی مافپه‌روه‌ران له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دابن كه‌پێیان ده‌به‌خشرێت. حاكم تۆفیق سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان باسی له‌وه‌كرد، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ به‌ره‌و چه‌سپاندنی یاسا‌و دواكۆكیكردن له‌مافی هاوولاتیان و له‌گرنگترین كاره‌كانی یه‌كێتییه‌كه چه‌سپاندنی یاسا‌و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌رییه. دواتر نوێنه‌ری یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی عیراق هیوایخواست یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان ببێته هه‌نگاوێكی نوێ بۆ پته‌وتركردنی كاره‌كانی نێوانیان. له‌كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ردوو ده‌سته‌ی پێشووی یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان كاره‌كانیان به‌ده‌سته‌ی نوێ سپاردو هیوایانخواست یه‌كێتییه‌كه بتوانێـت هه‌موو ئامانجه‌كانی مافپه‌روه‌ران به‌دیبهێنێت. یه‌كێتیی مافپه‌روه‌رانی كوردستان له‌ساڵی 1989 دامه‌زراوه‌و زیاتر له 6 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌و به‌پێی یاسا ده‌سته‌ی نوێ تا سازكردنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتییه‌كه، ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
|
|
|
|
|
|
|
|
|