ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق له‌گه‌نده‌ڵی سه‌لاحه‌دین ده‌كۆڵێته‌وه
1/8/2010
كفری، دیار جه‌مال سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، له‌گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل وه‌رگرتن له‌خه‌ڵكی له‌ناو فه‌رمانگه حكومییه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كۆڵێته‌وه، بڕیاروایه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق بگرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی چیتر رێگه له‌فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگا حكومییه‌كان بگیرێت تا به‌رتیل له‌خه‌ڵكی وه‌رنه‌گرن، وتیشی: له‌دوایی پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عیراق شپرزه‌یی زۆریان پێوه‌دیاربوو به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی به‌غداو بابل و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌فه‌رمانبه‌ران، بۆیه فه‌رمانبه‌رانیش به‌رامبه‌ر به‌جێبه‌جێكردنی كاری هاوولاتیان به‌رتلیان وه‌رده‌گرت، ئه‌مه‌ش تا رادیه‌كی زۆر هاوولاتیانی بێزاركردبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رتیل وه‌رده‌گیرا به‌رامبه‌ر به‌بچووكترین كاریان، له‌كاتێكدا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیه‌تی ده‌بێت كاری هاوولاتیان جێبه‌جێبكات نه‌وه‌كو به‌رتیلیان لێوه‌ربگرێت. باسی له‌وه‌كرد ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌نجامده‌دات تاڕاده‌یه‌كی زۆر باش رێگری ده‌كات له‌گه‌نده‌ڵی و به‌راتیل وه‌رگرتن له‌هاوولاتیان، ئه‌وكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره نابێته‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|