سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانى كرد
سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌یادی جینۆسایدی بارزانییه‌كاندا:
ده‌بێت دڵنیایى بدرێت كه‌تاوانى وا دووباره نابێته‌وه
1/8/2010
كوردستانى نوێ- كچه ئه‌نفالێكى بارزانى وتى: من له‌ڕۆژێكى ره‌شى مێژوویدا له‌دایكبووم كه‌ئه‌ویش ئه‌و رۆژه‌یه كه‌باوك و براكه‌م و خزمه‌كانم له‌ناو ئه‌و 8000 بارزانییه بێتاوانه‌دا بوون كه له‌لایه‌ن رژێمى گۆڕ به‌گۆڕى به‌عسى رووخاوه‌وه سه‌رنگومكران و جینۆسایدكران.
رێوڕه‌سم بۆ یاده‌كه له‌یادى 27 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنى بارزانییه‌كاندا سه‌رۆك تاڵه‌بانى بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد‌و دوێنێش 31/7/2010، له‌ناوچه‌ی بارزان، به‌ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان، یادی جینۆسایدى بارزانییه‌كان كرایه‌وه‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیشى كرد. سه‌رۆك تاڵه‌بانى ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه‌جینۆسایدكردنى بارزانییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی نازییه‌كان بووه، ئه‌وه‌ش داخ له‌دڵی و وه‌حشه‌تگه‌ریی سه‌رانى رژێمى له‌ناوچووى سه‌دام حسێنى دیكتاتۆرى ده‌رخست به‌رامبه‌ر بارزانى و بارزانییه‌كان. به‌رنامه‌ى به‌عس بوو هه‌روه‌ك له‌و یاده‌دا، سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌ئكیدیكرده‌وه جینۆسایدكردنى 8 هه‌زار بارزانى و هه‌زاران كوردی فه‌یلى و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و گۆپته‌په‌و بالیسان و ده‌یان گوند‌و ناوچه‌ى تر‌ى كوردستان و ئه‌نفالكردنى 182 هه‌زار كه‌سى بێ‌تاوان، به‌رنامه‌ى به‌عس بوون بۆ جینۆسایدكردنى خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌بێت دڵنیایى بدرێته خه‌ڵكى كوردستان كه‌تاوانى تر‌ى له‌مجۆره دووباره نابێته‌وه. ده‌قی وتاره‌كه له ل4 بلاوكراوه‌ته‌وه. هه‌مان رۆژ، سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانى كرد‌و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه وتارێكى پێشكه‌شكرد كه ده‌قه‌كه‌ى له ل3 بلاوكراوه‌ته‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|