وه‌فدی بالاى یه‌كێتی،حكومه‌ت تاوتوێده‌كه‌ن
له‌به‌غدا له‌گه‌ل مالكی و جه‌عفه‌رى كۆبوونه‌وه‌ وه‌فدی بالاى یه‌كێتی،حكومه‌ت تاوتوێده‌كه‌ن ‌ 1/8/2010
كوردستانى نوێ- وه‌فدێكى بالاى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌به‌غدا، به‌سه‌رۆكایه‌تیى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى له‌دیدارى نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقدا ره‌وشى عیراق و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌تیان تاوتوێكرد.
هه‌روه‌ك له‌چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیان له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌ عیراقییه‌كاندا له‌گه‌لا ئیبراهیم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكی ره‌وتى چاكسازیی نیشتمانى كۆبۆوه‌.
دوێنآ 31/7/2010، وه‌فده‌كه‌ به‌ئه‌ندامێتى مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى و عیماد ئه‌حمه‌دو د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى له‌دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌لا نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، بارودۆخی عیراق و كێشه‌كانى به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌ت باسى لێوه‌كرا.

هه‌ڵوێستى یه‌كێتى
وه‌فده‌كه‌ى یه‌كێتیش هه‌ڵوێستى گشتیی كوردیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت خسته‌ڕوو ء په‌رۆشیى كوردیشیان دووپاتكرده‌وه‌ بۆ  هه‌رچى زوو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆئه‌وه‌ى خه‌ونى دوژمنانى دیموكراسی نه‌یه‌ته‌دىء  حكومه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى  شه‌راكه‌تى نیشتمانى له‌ولاتدا پێكبێت.
پێشتریش وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ل ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كۆبوونه‌وه‌و له‌دیدارێكى دۆستانه‌دا، قسه‌و باسى گشتی له‌باره‌ى ره‌وشى عیراق كرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه‌ء ره‌وشى ئه‌منیش باسى لێوه‌كراو جه‌ختیش له‌سه‌ر پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌.
له‌دیداره‌كاندا وه‌فدى یه‌كێتى، مه‌بده‌ئى هاوپه‌یمانیى كوردستانیان دووپاتكرده‌وه‌ له‌باره‌ى بارودۆخی سیاسی ء به‌دیهێنانى عیراقێكى دیموكراتى فیدرالى ء جێبه‌جێكردنى به‌ندو مادده‌كانى ده‌ستوور به‌مادده‌ى 140یشه‌وه‌.

#5278
9/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌ك خه‌لاتكرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
‌ له‌بۆینس ئایرس راوی گاشێته‌كانی ئیسپانیا كرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
 
‌ له‌چین 8 ملیۆن كه‌س تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بوون ئا:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 8/9/2010
‌ تووڕه‌بوونی پیاوان و بێهێزبوونی مێشك له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010
‌ قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP