حاكم قادر: ‌ كێشه‌كانی كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ران به‌زوویی چاره‌سه‌ربكرێن
حاكم قادر: ‌ كێشه‌كانی كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌ران به‌زوویی چاره‌سه‌ربكرێن ‌ 19/3/2017
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، دوێنێ له‌مه‌كته‌بی سیاسیی له‌سلێمانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی خاوه‌نكاری كوردستان/لقی سلێمانی‌و به‌ڵێنده‌رو خاوه‌نكارو كۆمپانیاكان، كۆبۆوه‌.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، میوانه‌كان داواكاری‌و پێشنیازه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی به‌ڵێنده‌رو خاوه‌ن كۆمپانیاكان خسته‌ڕوو، كه‌ دواجار چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌ڵێنده‌ران‌و كۆمپانیاكان چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكارو كارمه‌ندی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی چه‌ندین داواكاریی دیكه‌.
لای خۆیشییه‌وه‌، حاكم قادر؛ پاڵپشتیی ته‌واوی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌ڵێنده‌رو خاوه‌ن كۆمپانیاكان، ره‌وڕه‌وه‌ی به‌گه‌ڕخستنی ئاوه‌دانین، ئاماژه‌شی به‌كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ربوونی گرفتی به‌ڵێنده‌رو خاوه‌نكار‌و كۆمپانیاكان كرد له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیاندا، كه‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم‌و پێویستیشه‌ له‌وڕووه‌وه‌ هه‌وڵی جددی بدرێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP