كوردستان، یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌رزڕاگرت
كوردستان، یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌رزڕاگرت ‌ 19/3/2017
به‌دروشمی (هه‌ڵه‌بجه‌ پێشڕه‌وی شكستی تیرۆر بوو، با پێشڕه‌وی ئاوه‌دانیش بێت) به‌هاوكاریی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان، له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی‌و تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌‌و چین‌وتوێژه‌كان‌و كونسوڵ‌و نوێنه‌ری وڵاتان، رۆژی 16/3 رێوڕه‌سمی 29هه‌مین ساڵیادی جینۆساید‌و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌ڕێوه‌چوو.

دانانی تاجه‌گوڵینه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و خاتوو هێرۆ
سه‌ره‌تا تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنانی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی حزبی‌و حكومی دانرا. دواتر عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌درێژایی مێژوو ئامانجی حكومه‌ته‌ دیكتاتۆر‌و فاشیسته‌كان بووه‌و وێرانكراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ خزمه‌تكردن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌پارێزگابوونی شاره‌كه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ڕێگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك داواكاریی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان گه‌یاندۆته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌ هیوادارین به‌جددی كاریان له‌سه‌ربكرێت‌و جێبه‌جێبكرێن. وتیشی: ده‌كرێت له‌م رۆژه‌دا سوپاسی رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ین كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا تاكه‌ وڵات بوو به‌هانای هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هاتوو و برینداران‌و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌خۆگرت‌و چاره‌سه‌ریان بۆ كردوون، ئێستاش هاوكارمانن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنانی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
چه‌ند كارێكی گرنگ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت
پاشان، مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ نه‌مانتوانیوه‌ برینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ساڕێژبكه‌ین، به‌ڵام توانیومانه‌ چه‌ند ئه‌ركێك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێبكه‌ین، له‌وانه‌: ده‌ركردنی یاسای تاقانه‌كانی جینۆساید، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی بوون‌و ناویان تۆمارنه‌كرابوو، ناویان تۆماركراوه‌و منحه‌ی مانگانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌و شه‌هیدانه‌شی ناویان تۆمارنه‌كرابوو و خێزانه‌كانیان سكاڵایان تۆماركردووه‌، ناویان تۆماركرا. وتیشی: له‌گه‌ڵ وڵاتان رێككه‌وتووین چه‌ند كارێكی گرنگ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ین، له‌وانه‌ چاره‌سه‌ری پێویست بۆ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی‌و ناردنی پزیشكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیاییان تێدا چاره‌سه‌رده‌كرێت، كردنه‌وه‌ی خول بۆ كارمه‌ندانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كاندا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، میدالیای رێزلێنان به‌خشرایه‌ تاقانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌.

حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
هه‌مان رۆژ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند بڕیارو پرسێكی تایبه‌ت به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی تاوتوێكرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ راسپێردرا بۆ ناردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاریشدرا له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا په‌سه‌ندبكرێت. هه‌روه‌ك بڕیاردرا دارایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دارایی پارێزگای سلێمانی جیابكرێته‌وه‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك پارێزگا خاوه‌نی بودجه‌‌و سه‌ربه‌خۆیی دارایی خۆی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران بۆ دیراسه‌كردنی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان كه‌ تائێستا ده‌ستبه‌كارنه‌بوون. تایبه‌ت به‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌بریندارانی چه‌كی كیمیایی، له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری ته‌ندروستی، بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكرێته‌وه‌‌و میلاكاتی پزیشكی بۆ دابمه‌زرێت‌و بخرێته‌كار.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رجه‌م كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یادی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزڕاگیرا.
كوردستانی نوێش پاشكۆیه‌كی 12 لاپه‌ڕه‌یی تایبه‌ت به‌یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركرد.



 
Aso:
23/3/2017
ئه وانه ى پيش سه ده يه ك به تاوانى گه وره قيزه ون وولاتيان درووست كرد و سنوره كانيان بو كيشرا ئيستا كورد تاوانبار ده كه ن به تومه تى ( جيابوونه وه ) ، كورد به شيوه يه كى وا زيره كانه ترسينراوه ، ته نانه ت بوى نى يه باسى جيابوونه وه بكات له سه ر خاكى خوى ، ئه و بيروكه يه وا چه سپينراوه به جوريك كورد خوشى بوير نى يه و له خويا را نابينيت كه سه ربه خويى مافى ره واى خويه تى له سه رو ئه و هه موو كاره ساته شه وه هيشتا خوى به تاوانبار ده زانى ، كورد نه ك مافي دهو له تى كوردستانى گه وره ى هه يه و بى هي
ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP