سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كرد
سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كرد ‌ 19/3/2017
سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ماڵئاوایی خاتوو شوعله‌ عه‌لی سه‌عید هاوسه‌ری به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌ 
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست كاك نه‌وشیروان 
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی خوشكی به‌ڕێزمان شوعله‌ خان-م پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مەتان پرسه‌و ماته‌مینی قوڵی خۆمتان پێده‌گه‌یه‌نم‌و له‌ ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌متانم.
ئه‌م خوشكه‌ سه‌لاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌رو شۆڕشگێڕیش بووه‌ كه‌ دوو برای قاره‌مانی شه‌هیدی رێگای رزگاری‌و دیموكراسین، بۆ خۆیشی له‌ خه‌بات‌و تێكۆشاندا به‌شدارییكردووه‌و روبه‌ڕوی راوه‌دونان‌و ناخۆشی‌و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان بوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی  دام‌و ده‌زگاكانی رژێمی دیكتاتۆری له‌ناوچوو، له‌ وێستگه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌میشه‌ لای ئێمه‌مانان ئه‌و خوشكه‌ سه‌لارو دڵسۆزو سه‌نگینه‌ بووه‌ كه‌ جێگه‌ی رێزو خۆشه‌ویستی بووه‌، بۆیه‌ له‌ ده‌ستدانی ناوه‌ختی، جێگه‌ی  خه‌م‌و دڵته‌نگیی هه‌مووانه‌.
له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی شوعله‌ خان به‌ به‌هه‌شتی نه‌مران شاد بكات، ئۆقره‌یی‌و خۆڕاگریش به‌ ئێوه‌و یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رتان‌و خزمان‌و دۆستانتان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین خه‌م‌و دڵته‌نگیتان بێت.
انا لله و انا الیه‌ راجعون 
برای دڵسۆزتان  مام جه‌لال  



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7273
22/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ فێدره‌ر به‌شداری رۆلان گارۆس ناكات 22/5/2017
‌ گره‌وه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌ 22/5/2017
زانست
‌ قرشێكی ده‌گمه‌ن له‌ گڕكانه‌ چالاكه‌كاندا ده‌ژی 17/5/2017
‌ (جیلی) بچووكترین ته‌له‌فۆنی (4G) له‌ جیهاندا 17/5/2017
‌ سووده‌كانی توێكڵی لیمۆ 17/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP