دوای نه‌ورۆز ״كار״ ده‌ستپێده‌كات
دوای نه‌ورۆز ״كار״ ده‌ستپێده‌كات ‌ 19/3/2017
نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناوی «چاره‌سه‌ر»دا به‌رده‌وام ده‌بێت‌و دوای په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاره‌ دوای پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز، سه‌ردانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ بنه‌مای گفتوگۆكانه‌
 به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستانی نوێ، بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كان، بڵاوبكرێته‌وه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ش ده‌كرێته‌ بنه‌مای گفتوگۆكانی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ساته‌وه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵ‌و نیوی رابردووه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌رو له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندجارێك سه‌ردان‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا كردووه‌، هه‌ر له‌وپێناوه‌دا دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی له‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه‌ تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌، (چوار كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی)، له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا له‌ رۆژی‌ 13/3/2017،  وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ «پاش وه‌رگرتنی‌ بۆچوون‌و پێشنیازو تێبینی‌ هه‌ڤاڵان، به‌ كۆی‌ ده‌نگی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا». 

رزگار عه‌لی: یه‌كێتی له‌پێناوی گه‌یشتنی هه‌موو لایه‌ك به‌ چاره‌سه‌ری گونجاو، درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌دات
«نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كانه‌و په‌یوه‌ندیی به‌ ته‌نها لایه‌نێكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌  بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كان». رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ به‌وجۆره‌ ئامانجی نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كان روونكرده‌وه‌، وتیشی: یه‌كێتی هێزێكی به‌رپرسیارو كاریگه‌ره‌، بۆیه‌ درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كان، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ یه‌كێتی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌كانی په‌سه‌ندكرد. راشیگه‌یاند: درێژه‌پێدانی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتن، مه‌ترسییه‌كان رۆژ به‌ رۆژ زیاترو دۆخه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه‌ به‌ پێویستی زانی (هه‌موو لایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان بكه‌نه‌ بنه‌ماو كاری پێویست بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان). وتیشی: دوای نه‌ورۆز سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7342
16/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ماڵئاواییه‌کی خه‌مناک 16/8/2017
‌ پریمه‌رلیگ، له‌ نێوان له‌سه‌ركارلابردنی راهێنه‌ران و زۆری رێژه‌ی هانده‌راندا 16/8/2017
زانست
‌ چاوه‌ڕوان مه‌به‌ تینووت بێت .. هه‌میشه‌ ئاو بخۆره‌وه‌ 16/8/2017
‌ خانمی ئاسمان، له‌ نێوان ڕابتۆری ئه‌مریكی و( T-50) روسیی دا 16/8/2017
‌ ژیان لە دەرەوەی زەوی دەدۆزرێتەوە 14/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP