وه‌فدی یه‌كێتی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
وه‌فدی یه‌كێتی سه‌ردانی ئێران ده‌كات ‌ 16/7/2017
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/7/2017، وه‌فدێكی باڵای ی.ن.ك، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی له‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه ‌»وه‌فدێك پێكهێنرا بۆ سه‌ردانی كردنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیمی‌». 
له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتییەوە بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیمی‌، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌ دوو بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكات، «بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/7/2017، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی  كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می سكرتێری‌ گشتی‌، سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات»، وتیشی: هێشتا كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ توركیا دیاری نه‌كراوه‌.

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كانه‌وه‌، راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ «سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیقلیمی‌ به‌ ئامانجی‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی‌ ریفراندۆم ‌و دۆخی‌ ئابووری‌ ‌و كێشه‌ی‌ گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زێ ‌و رووباره‌كان ‌و هه‌ندێ‌ پڕۆژه‌ی‌ بازرگانی‌ ‌و ئابووری‌، كه‌ بڕیاربوو له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ بكرێ‌». 
مه‌كته‌بی سیاسی: كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و ده‌ركردنی‌ یاسای‌ ریفراندۆم
هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكید له‌ «كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج» ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م پرسه‌ش یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی بووه‌و به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ «یه‌كێتی‌ پابه‌ندی‌ ریفراندۆمه‌ به‌پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی، پێداگری‌ ده‌كات له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و ده‌ركردنی‌ یاسای‌ ریفراندۆم». هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن، وتی: له‌لای‌ یه‌كێتی‌، كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌بێ‌ مه‌رج، ئه‌سڵی‌ بابه‌ته‌كه‌یه‌.
فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریان تاوتوێكرد
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر به‌ڕێوەچوو.
له‌ به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن وته‌بێژی هێزه‌كانی 70 ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا بڵاوكرایه‌وه‌، هاتبوو «پێویسته‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ هه‌تا پاڵپشتی ریفراندۆم بێت و حكومه‌تیش په‌له‌ بكات له‌ چاككردنی سیسته‌می مووچه‌و پێویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك دابین بكات»، ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌ «پێویسته‌ ریفراندۆم سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگرێته‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌شداری كاریگه‌ری تێدا بكه‌ن».



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP