یه‌كڕیزیی‌ و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كاندا
یه‌كڕیزیی‌ و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كاندا ‌ 17/7/2017
له‌دیدارێكی لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ بێت نه‌هرێن، ته‌ئكید له‌یه‌كڕیزیی‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌ له‌پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ ناوخۆ‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌دا.
سه‌ره‌تا، رۆمیۆ هه‌كاری‌ سكرتێری گشتی‌ بێت نه‌هرێن، باسی‌ له‌هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێتی‌ كرد له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ تری‌ كوردستان، كه‌هه‌میشه‌ خه‌مخۆری‌ پێكهاته‌كان بووه‌و هه‌وڵی‌ جددی‌ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان بن له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانداو له‌وڕووه‌شه‌وه‌ رۆڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال؛ له‌بیرناكه‌ین بۆ داكۆكیكردن له‌مافی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تری‌ عیراق‌و كوردستان.
لای خۆیشییه‌وه‌، رزگار عه‌لی؛ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی، هه‌موو كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووه‌ نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانی كوردستان خاوه‌نی‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان بن‌و به‌ده‌نگی‌ خۆیان بچنه‌ په‌رله‌مان.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7322
24/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دیمه‌نه‌كانی پشت سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان له‌ پێشبڕكێكاندا 24/7/2017
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP