كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: چاوه‌ڕوانین له‌ دۆست ‌و هاوپه‌یمانانمان پاڵپشت‌ و پشتیوانمان بن
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: چاوه‌ڕوانین له‌ دۆست ‌و هاوپه‌یمانانمان پاڵپشت‌ و پشتیوانمان بن ‌ 12/9/2017
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)، دوێنێ له‌سلێمانی، پێشوازییكرد له‌ دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق‌و كین گرۆس كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا، كه‌ د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌یبوون، هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و قۆناغه‌كانی جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستانی داعش.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، وه‌فدی یه‌كێتی‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، قسه‌یان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و جه‌ختیشیان له‌گرنگیی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كرده‌وه‌و رایانگه‌یاند: «پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه‌و كاره‌ یاساییه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات».
ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌، تایبه‌ت بوو به‌پرسی ریفراندۆم‌و چۆنێتی ئه‌نجامدانی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كاندا، له‌وڕووه‌وه‌ هه‌ردوولا گفتوگۆی وردو جددیی پرسه‌كه‌یان كردو سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ریفراندۆم‌و تێبینیی وڵاتان به‌گشتی‌و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌یان، تاوتوێكردو له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی؛ وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌بنه‌مای گفتوگۆ، رایگه‌یاند: گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانی له‌دۆست‌و هاوپه‌یمانانێتی كه‌ وه‌ك سه‌رجه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌كانی گه‌لی كورد، پاڵپشت‌و پشتیوانی گه‌لی كورد بن.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7370
22/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ 21/9/2017
‌ لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بڵاوكرایه‌وه‌ 21/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP