ئه‌و دیده ورد نییه كه رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه پارتی سیاسیی فه‌رمانڕه‌وا، به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی دنیای میدیادا به‌شداربێت كه گرنگترینیان بریتییه له چاودێریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و هاووڵاتی.
پارتی سیاسی، فه‌رمانڕه‌وا بێت، یان به‌رهه‌ڵستكار، پرۆگرامێكی بۆ كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت هه‌یه، هه‌ڵگری دنیابینییه‌كه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و به‌هاو خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆگرامه‌ش به ده‌زگای جیاجیا ده‌سپێرێت كه یه‌كێكیان راگه‌یاندنه.
تێگه‌یشتنی هه‌ڵه، یان ره‌ها، به‌رامبه‌ر به‌م بابه‌ته، زیاتر په‌یوه‌ندیی به ئه‌زموونی زۆر پارتی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نموونه‌ی تری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی و جیهانی سێ و ئه‌مریكای لاتین و كیشوه‌ری ئه‌فریقیاوه هه‌یه كه خاوه‌ندارێتییان بۆ میدیا، له زۆر قۆناغدا، یه‌كسانبووه به گۆڕینی ئه‌م چالاكییه مرۆییه له زانست و پیشه‌وه بۆ ماشێنی ته‌نها پڕوپاگه‌نده بۆ حزب، یان سه‌كۆی دابڕاو له كۆمه‌ڵگه‌و قه‌یران و كێشه‌و داواكارییه‌كانی، ده‌نا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه، نموونه‌ی تریش هه‌ن، كه ره‌هایه‌تیی ئه‌و تێگه‌یشتن و داوه‌ریكردنه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای پارتی فه‌رمانڕه‌وا، ناسه‌لمێنن.
ده‌مانه‌وێت میدیای خه‌ڵك بێت پاشان حزب، ئه‌مه هه‌ر گوتاری رۆژنامه‌كه نییه
له كوردستانی عیراقدا، به حوكمی ده‌رچوونی بێت به شێوه‌ی رۆژانه، یان په‌رۆشیی نه‌وه‌ی جیاجیا له رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی، هیچ رۆژنامه‌یه‌كی كوردی هێنده‌ی كوردستانی نوێ نه رووماڵی كێشه و داواكارییه‌كانی هاووڵاتی و قه‌یرانه‌كانی وڵاتی كردووه، نه هێنده‌ی ئه‌ویش ره‌خنه‌ی ئازاد‌و بابه‌تی له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه هه‌بووه، له‌مه‌دا ده‌توانین به‌داتاو ژماره بدوێین، چونكه به‌مڕۆوه، كوردستانی نوێ، وه‌ك نموونه‌یه‌كی میدیای یه‌كێتی،(9148) ژماره‌ی لێده‌رچووه كه به گشتی ده‌بنه شایه‌ت و دیكۆمێنت بۆ ئه‌م چاڵێنجه میدیاییه.
بۆ قۆناغی ئێستاش، به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ی رووماڵكردن و بڵاوكردنه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت میدیای خه‌ڵك بێت پاشان حزب، ئه‌مه هه‌ر گوتاری رۆژنامه‌كه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی مه‌بده‌ئیی سه‌رۆكی حزب و لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك)یشه، بۆیه درێژه‌ی پێده‌ده‌ین و پێشیشی ده‌خه‌ین، به‌ڵام بێگومان به‌شێوازی تایبه‌ت، داڕشتنی بابه‌تی، نووسینی به‌ڵگه‌دار، ره‌خنه‌ی بنیادنه‌ر، له‌وه‌ش ناسڵه‌مێینه‌وه كه چی له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و هاووڵاتیدا بێت بڵاوی بكه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر، هه‌ندێجار، كاربه‌ده‌ستانێكیش، له حزبدا بن یان له ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان، به دڵیان نه‌بێت.