رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(45)
چۆن ده‌زانێت گرافیستێكی بلیمه‌ت، فڕۆكه‌وانێكی شاره‌زا، یان نهشتەرگهر یان بەڕێوەبەرێكی زیره‌كیت؟ بێگومان عه‌قڵت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه و به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ك پێت ده‌ڵێت له چ بوارێكدا به‌توانایت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای كاریشدا بیت بێگومان زانیاری زیاترت سه‌باره‌ت به پێشڕه‌وانی خۆت هه‌یه، بۆ نموونه فڕۆكه‌وانه‌كان وه‌كو رابردوو ناتوانن ته‌نیا به خوێندنه‌وەی (ئێرۆدینامیك) و زاڵبوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامێری ئهنهلۆگدا بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌وانی وه‌ربگرن. له راستیدا هه‌موو ساڵێك ته‌كنۆلۆجیای زۆر دێته ناو پیشه‌سازی فڕۆكهوانییهوه و یاسای كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت كه دوای ئه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كانیش ناچار ده‌بن له‌گه‌ڵ رۆژدا خۆیان رابێنن و به ئامێر و ته‌كنۆلۆجیای نوێ ئاشنا بن. هه‌روه‌ها گرافیستهكان ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا شاره‌زای چه‌ندین جۆر به‌رنامه‌ی وه‌كو فۆتۆشۆپ (Photoshop) و ئین دیزاین
(In Design) بن به‌ڵكو پێویستیان به‌وه‌یه ئاگایان له نه‌خشه و بیرۆكه‌ی ئه‌وانی پێش خۆشیان بێت. ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن له ركابه‌ری له‌گه‌ڵ هاوكارانیان دوا ده‌كه‌ون. هه‌ر ساڵه به‌رنامه‌یه‌كی تازه دێته بازاڕه‌وه و كۆمپانیایه‌كی زۆر ئیشی پێده‌كه‌ن و داوا له كارمه‌ندانیان ده‌كه‌ن فێری بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چاوه‌ڕوانی و پێویستیی خاوه‌نكار به‌رده‌وام زیاد ده‌كات و دیزاینه‌ران پێویسته فێری دروستكردنی ڤیدیۆ بن و زانیاری باشیان سه‌باره‌ت به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بێت.
مێشك توانایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له بواری پسپۆڕی تۆدا نین چۆن ئیش ده‌كه‌یت؟ ئایا زانیاری تۆ له هی ئه‌وانه زیاتره كه له تۆ گه‌وره‌ترن؟ به رای من وانییه. له راستیدا مێشكی ئێمه توانایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه و هه‌رچه‌نده مێشكمان پڕ بكه‌ین له‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئیشهكهمانهوه هه‌یه، توانای كه‌مترمان بۆ زانیاریتر ده‌بێت. له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته بۆ میزاجی تۆ خۆش نه‌بێت، كه‌س حه‌زناكات وه‌كو گه‌مژه‌یه‌كی ته‌واو بێته به‌رچاو و ته‌نیا بتوانێت سه‌باره‌ت به یه‌ك بوار رای خۆی ده‌ربڕێت. له راستیدا ئێمه حه‌ز ناكه‌ین سه‌ر له هه‌موو شتێك ده‌ربكه‌ین و قسه‌یان له‌باره‌وه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئیشه‌كه‌ی ئێمه پێویستی به شاره‌زایی جۆراو جۆر هه‌بێت، شانازی به‌و بابه‌ته‌وه ده‌كه‌ین و باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌مه‌جۆرییه له مه‌یدانی كار و پێداویستیی كڕیاراندا زۆر هه‌ژێنه‌ره. حه‌زده‌كه‌ین خۆمان وه‌كو فره‌به‌هره نیشان بده‌ین نه‌ك وه‌كو كه‌سێك كه وه‌كو ئه‌سپ بهرچاوگهیان پێوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پێشه‌وه‌ی خۆی ببینێت و سه‌یری ئه‌ملاولای خۆی نه‌كات.
ده‌بێ ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بین
كاتێك هه‌موو ئیش و پیشه جیاوازه‌كان له دیزاینه‌رانی كۆمپیوته‌ره‌وه هه‌تا بازرگانی ده‌نكی كاكاو له‌به‌رچاو بگرین، هه‌ست ده‌كه‌ین زانیاری كه‌ممان سه‌باره‌ت به زۆربه‌یان هه‌یه و زانیارییه‌كانمان زۆر سنوورداره. له راستیدا هه‌روه‌كو پێشان باسمان كرد، هه‌رچه‌نده ته‌ركیزی خۆت بخه‌یته سه‌ر بوارێك و هه‌وڵ بده‌یت سه‌باره‌ت به‌و بواره زانیاری زۆر به‌ده‌ست بهێنیت، ئاستی زانیاری گشتیت كه‌متر ده‌بێته‌وه. له راستیدا بایه‌خدانت به مه‌سه‌له‌كانی تر كه‌م ده‌بێته‌وه و ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ی خۆت ده‌كه‌یت. ئێمه بۆ مانه‌وه پێویستمان به‌وه هه‌یه ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بین، به‌و مانایه‌ی ئاسایی بیناسازێكی به ئه‌زموون زانیاری ته‌واوی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه‌ی چاك بكاته‌وه و پێویستی به‌وه‌یه بۆ چاكردنه‌وه بیبات بۆ لای فیته‌ر و بۆ خزمه‌تگوزاری پزیشكیش ده‌بێت بچێت بۆ لای دكتۆر بێگومان هیچ كه‌سێك ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م هه‌موو ئیشه نایه‌ت.
ئه‌و كاته كۆمپانیا نه‌بوو
به‌هه‌رحاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر جار پیاوان به‌هۆی دۆخی بایۆلۆجییه‌وه به‌هێزترن له ژنان و به‌رگه‌ی ئیشی قورس و تاقه‌تپڕوكێن ده‌گرن، ژنان ئیشی سووكتر هه‌ڵده‌بژێرن، كه له رووی جه‌سته‌ییه‌وه هێزی زۆری پێویست نییه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌نجا هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بێگومان له‌وه‌ی كه باو و باپیرانمان ده‌ره‌قه‌تی هه‌موو ئیشێك ده‌هاتن تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بین. له راستیدا هیچ پسپۆڕێكی دیزاینی ته‌وری به‌رد له‌و قۆناغه‌دا نه‌بوو، سه‌باره‌ت به ته‌وری به‌رد و شتی له‌و بابه‌ته ماركیتینگ، خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن و خولی فێربوون نه‌بوو، ته‌نانه‌ت كۆمپانیای تایبه‌تی ته‌ور دروستكردنیش نه‌بوو كه ركابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ساغ بكه‌نه‌وه. له راستیدا هه‌ر كه‌سه به‌رپرسی دروستكردنی ته‌وری خۆی بوو، هه‌موان ده‌یانزانی چۆن تهورهكهیان به‌كاربێنن و راوچی پڕۆفیشناڵ یان پسپۆڕی میوه كۆكردنه‌وه مانای نه‌بوو.
فۆرمه‌له‌بوونی پیشه‌ی جیاواز
ئه‌م بارودۆخه هه‌تا ده هه‌زار ساڵ پێشتر به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا زاڵ بوو. پاش ئه‌مه كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كان فۆرمه‌ڵه بوون، پاشان رۆڵی جیاوازی وه‌كو باخه‌وان، پاشا، سه‌رباز، میراو، نووسه‌ر په‌یدا بوو. به ده‌ربڕینێكی تر پیشه‌ی جیاواز فۆرمه‌ڵه بوو، پسپۆڕیی مانای په‌یدا كرد، ئیتر هه‌موو كه‌سێك نه‌یده‌توانی به‌ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی هه‌موو ئیش و كارێك بێت.
له چاخی به‌ردیندا، هه‌موو كه‌سێك پێویستی به‌وه هه‌بوو هه‌موو شاره‌زاییه‌كی پێویست بۆ ژیان به‌سه‌ربردن فێربێت، ئه‌گه‌ر واینهكردایه ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی به زیندوویی زۆر كه‌م ده‌بۆوه. به‌ڵام دە هه‌زار ساڵ دوای ئه‌وه بارودۆخه‌كه ته‌واو جیاواز بوو، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌یانتوانی بژین و رزق و رۆزی خۆیان به‌ده‌ستبێنن كه له پیشه‌یه‌كدا پسپۆڕ بوون و ئه‌وانه‌ی هیچ پسپۆڕییه‌كیان نییه پاره‌یان ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت و به‌خێرایی ئه‌وه ده‌ستنیشانكرا بۆچی خوێندنی گشتی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پسپۆڕی، ته‌واو گه‌مژانه و بێهووده بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لووتبه‌رز
دە هه‌زار ساڵ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه به‌نیسبه‌ت ته‌مه‌نی زه‌وییه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین زۆر كه‌مه و هیچ نییه، له‌وانه‌یه له‌به‌رئه‌وه بێت ئێمه هێشتا باش له شوێنی خۆماندا جێگیر نه‌بووین. له راستیدا وه‌كو پسپۆڕێك ئێمه هه‌ست به ناكامڵبوون و ده‌ڵه‌مه‌یی ده‌كه‌ین و پێمان وایه هه‌ر كاتێك له‌وانه‌یه یه‌كێك له رووی نائاگایی و كه‌می زانیارییه‌وه له كۆمه‌ڵێك بواردا خراپ به‌كارمان بێنن. بۆ نموونه له‌وانه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رێك له شوێنی كاری‌دا هه‌ست به لووتبه‌رزی بكات، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و ناڕه‌حه‌تی ده‌كات و ته‌سه‌ور ده‌كات له‌و بواره‌دا كه ئیشی ئه‌و نییه و لێی نازانێت ده‌بێت داوای لێبووردن بكات، ئاگای له‌وه نییه كه نائاگایی ئه‌و له‌به‌ر بێتوانایی یان گه‌مژه‌یی نییه و ته‌واو ئاساییه كه ئه‌و سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێك زانیاری نه‌بێت.
به‌م پێیه واباشتره واز له خه‌یاڵپڵاوی بێنیت و وا ته‌سه‌وری خۆت نه‌كه‌یت له هه‌موو شتێك ده‌زانیت، ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت ده هه‌زار ساڵه تاكه رێگای گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پسپۆڕی و پڕۆفیشناڵییه، هه‌ڵبه‌ته به‌درێژایی رۆژگار دوو رووداو روویان دا كه كه‌س نه‌یده‌توانی پێشبینیان بكات:
به‌جیهانیبوون
1- به‌جیهانیبوون (Globalization) كه‌سانی پسپۆڕی پێكه‌وه به‌ست كه له ئه‌وپه‌ڕی دنیا به جیا كار و چالاكییان ده‌كرد. به‌ده‌ربڕینێكی دیكه گریمان مۆسیقارێك له رابردوودا له شارێك چالاكی ده‌كرد، ده‌رامه‌تێكی جێگیری هه‌بوو، ئیتر نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ مۆسیقارێكی وڵاتێكی تردا ركابه‌ری بكات، به‌ڵام حاڵی حازر مۆسیقاره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌وپه‌ڕی دنیاوه به خێرایی ئاگایان له ئیشی یه‌كتر ده‌بێت و شاخ و گوێ بۆ یه‌كتری دروست ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌وانه رێگه له‌وانی تر ده‌گرن و له‌لای خه‌ڵك زیاتر ره‌واج په‌یدا ده‌كه‌ن، لێره‌دایه كه نایه‌كسانی حه‌قده‌ست دروست ده‌بێت. له راستیدا ئه‌وانه هه‌رچه‌نده زیاتر ره‌واج په‌یدا بكه‌ن، پاره‌یه‌كی زیاتر وه‌رده‌گرن، ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن كه هه‌موو بازاڕه‌كه بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و ئه‌وانی تر دابه‌زێنن بۆ خواره‌وه و بیانخه‌نه په‌راوێزه‌وه.
دابه‌شبوونی كار
2- ئیش و پیشه جیاوازه‌كان به‌شبه‌ش بوون و له ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی تازه‌دا به‌رهه‌میان هێنا و پسپۆڕیی تازه هاته ئاراوه، به ده‌ربڕینێكی تر ئه‌و پیشه‌یه‌ی پێشان یه‌كپارچه بوو، حاڵی حازر بووه به چه‌ند به‌شێكه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕانه‌ی پێشان به‌جیا ئیشیان ده‌كرد ئێستا له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و ته‌كنۆلۆجیای په‌یوه‌ندییه‌وه بوون به یه‌كپارچه و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا هاوكاری و ركابه‌ری ده‌كه‌ن. له راستیدا له بواره جیاوازه‌كاندا پسپۆڕی زۆر هه‌ن و هه‌ریه‌ك له‌وانیش له بوارێكدا شاره‌زان، هه‌ربۆیه كیڤین كیلی (Kevin Kelly) ده‌ڵێت: "تۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر بواری توانا و حه‌ز و ئاره‌زووی خۆت بكه‌یت و هه‌وڵ نه‌ده‌یت خۆت بخه‌یته شوێنی كه‌سانی دی."
مه‌به‌ستی كیڤین ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌بێت له پیشه‌ی خۆماندا پسپۆڕیی پێویست به‌ده‌ستبێنین، جگه‌له‌وه كه‌سانی دی جێگه‌مان ده‌گرنه‌وه و ئێمه له‌و مه‌سه‌له‌یه دڵ سارد و بێتاقه‌ت ده‌بین. بۆ نموونه له‌م رۆژانه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی زۆر پێویستیان به پسپۆڕی تیشك هه‌یه، به‌م پێیه سوودبه‌خش ده‌بێت بۆت و ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و بواره بكه. ئه‌م بواره‌ش دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ند به‌شێكی دیكه وه‌كو تیشكی ته‌نوری، تیشكی ده‌مار و ..هتد، به‌ڵام پێویست ناكات زۆر به قورسی به بواره‌كه‌ی خۆته‌وه بنووسێیت و سه‌ری تێ بژه‌نیت، ده‌توانیت به لێكۆڵینه‌وه له بهشهكانیتر زانیاری زۆر به‌سوود به‌ده‌ستبێنیت كه له‌وانه‌یه له بواره‌كه‌ی خۆشتدا به‌كاربێت. ته‌نیا دڵنیابه زۆر له بازنه‌ی توانا و شاره‌زایی خۆت ده‌رنه‌چیت.
مه‌به به خۆره‌ی زانیاری
ئه‌وه‌ت له بیربێت ئه‌گه‌ر به‌نیازیت له پیشه‌یه‌كدا سه‌ركه‌وتوو بیت، ده‌بێت پسپۆڕیی و شاره‌زایی خۆت په‌ره‌پێبده‌یت و ته‌نیا ئاگات له‌وه بێت له‌گه‌ڵ خۆتدا پێشبڕكێ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت سه‌ركه‌وتوو بیت، هیچ كاتێك به‌شداریی پێشبڕكێیه‌ك یان پیشه‌یه‌ك مه‌كه كه ده‌زانیت كه‌سانی تر بۆیان دیاریكردوویت.
له كۆتاییدا بیرت نه‌چێت نه‌بیته خۆره‌ی زانیاری، چونكه ئه‌مه هیچ یارمه‌تییه‌كت نادات، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له ده‌لاقه‌یه‌كی داراییه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكه‌م ده‌بێت پێت بڵێم، ئه‌و كاره هیچ سوودێكی بۆ تۆ نابێت. له راستیدا له‌م قۆناغه‌دا كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری گشتی ته‌نیا وه‌كو هۆكارێك وایه بۆ پركردنه‌وه‌ی كاتی دهستبهتاڵیت و به‌هایه‌كی تری نییه. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر مێژووناس نیت ته‌نیا له كاتی ده‌ستبه‌تاڵیدا مێژووی ژیانی مرۆڤی چاخی به‌ردین بخوێنه‌ره‌وه. جگه‌له‌وه له‌وانه‌یه خۆشت له مرۆڤێكی چاخی به‌ردین بچیت.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص246-251
له چاخی به‌ردیندا هه‌ر کەس خۆی ته‌وری بۆ خۆی دروست ده‌كرد